ڕێژه‌ي کاريگه‌ري يارمه‌تي سه‌ربازي ئه‌مه‌ريکا له‌سه‌ر شه‌ڕي داعش و کورد
به‌رپرساني سه‌ربازي ئه‌مه‌ريکا و ژماره‌يه‌ک له شرۆڤه‌کاران به ئاماژه به توانايي سه‌ربازي و ئۆپراسيۆني داعش و پاشه‌کشێ پێشمه‌رگه يارمه‌تييه سه‌ربازييه‌کاني ئه‌مه‌ريکا بۆ کوردي عێراق به که‌م ده‌زانن.
به‌پێي هه‌واڵي کوردپرێس له واشنتۆن پۆست: دوو به‌رپرسي ئه‌مه‌ريکايي وتوويانه: هێزي ده‌ريايي ويلايه‌ته يه‌کگرتووه‌کان تا ئێستا 17 جار مۆڵگه‌کاني داعش له به‌ره‌کاني شه‌ڕي باکووري عێراقي بوردومان کردووه.
هه‌ندێک له به‌رپرساني ئه‌مه‌ريکا ڕاپۆرته پێشووتره‌کان سه‌باره‌ت به ناردني چه‌ک و ته‌قه‌مه‌ني بۆ کورديان پشتڕاست کردۆته‌وه به‌ڵام کارناسان ئه‌م يارمه‌تييانه به که‌م و ناته‌واو ده‌زانن.
به‌رپرساني سه‌ربازي ئه‌مه‌ريکا ده‌ڵێن جگه له هێرشي ئاسماني دژي داعش ڕۆژانه 50 بۆ 60 ئۆپراسيۆني گه‌شتي ئاسماني بۆ زانياري له‌سه‌ر جووڵه‌ي داعش ئه‌نجام ده‌درێت.
ژێنڕاڵ ڤيليام مي ڤيل، به‌رپرسي به‌شي ئۆپراسيۆني هاوبه‌شي ئه‌رکاني سوپاي ئه‌مه‌ريکا شه‌وي ڕابردوو به هه‌واڵنێران وتي: هێرشه ئاسمانييه‌کان دژي مۆڵگه‌ي داعش بۆ نه‌هێشتني هه‌ڕه‌شه‌ي داعش له‌سه‌ر هه‌رێمي کوردستان زۆر که‌مه به‌ڵام به‌رنامه‌يه‌ک بۆ په‌ره‌پێداني هێرشه‌کان به ده‌سته‌وه نييه.
مي ڤيل ڕاشيگه‌ياند: هێزه‌کاني داعش به چه‌کي پێشکه‌وتوو ته‌يار کراون و به‌رنامه‌يه‌کي هه‌ماهه‌نگيان بۆ هێرشي سه‌ربازي هه‌يه و هاوکات له چه‌ندين به‌ره‌دا شه‌ڕ ده‌که‌ن.
به‌رپرساني ئه‌مه‌ريکايي که پێشتر مه‌رجيان بۆ ناردني چه‌ک بۆ کوردي عێراق دانابوو ئێستا به ئاشکرايي چه‌کي پێشکه‌وتوو بۆ کورد ده‌نێرن بۆ ئه‌وه‌ي ئه‌و چه‌که پێشکه‌وتوويانه‌ي ئه‌مه‌ريکا له ده‌ستي داعشدايه له‌ناو ببرێت.
ژێنڕاڵ مي ڤيل و ماري هارف و جێن ساکي، دوو وته‌بێژي ده‌وڵه‌تي ئه‌مه‌ريکا ناردني چه‌ک بۆ کوردي عێراقيان پشتڕاست کردووه‌ته‌وه.
ئه‌مه له حاڵێکدايه که کارناساني سه‌ربازي زۆر هيوايان به لابردني هه‌ڕه‌شه‌ي داعش له ناوچه کوردنشينه‌کان نييه.
به‌رپرسێکي پێشووي سوپاي ئه‌مه‌ريکا که ئێستاش له‌گه‌ڵ کورد هاوکاري ده‌کات ڕايگه‌ياند: يارمه‌تي سه‌ربازي پێنتاگۆن به کوردي عێراق دڵۆپ دڵۆپه. له حاڵێکدا که کورد پێويستي به چه‌کي قورسه.
ستێفان بيدل، پڕۆفسۆري زانکۆي جۆرج تاڤێني ئه‌مه‌ريکا و ڕاوێژکاري پێنتاگۆن ده‌ڵێت: ئه‌م يارمه‌تييانه له باش‌ترين حاڵه‌تدا به‌ره‌کاني شه‌ڕ ده‌خاته په‌راوێزه‌وه و ئه‌م شه‌ڕه له عێراق خه‌ريکه هاوشێوه‌ي شه‌ڕ له سووريا بگۆڕدرێ.
داگلاس ئۆليڤانت، داڕێژه‌ري سوپاي ئه‌مه‌ريکا له به‌غدا و ئه‌ندامي دامه‌زراوه‌ي ئه‌مه‌ريکا نوێ له واشنتۆن جه‌خت ده‌کات يارمه‌تييه سه‌ربازييه‌کاني ئه‌مه‌ريکا و هێرشي ئاسماني ده‌بێت له ئاستێک‌دا بێت که هێرشي داعش بۆ کورت ماوه بوه‌ستێنێ.
پێش بينيشي کرد که داعش له ڕۆژاني داهاتوودا به‌شێک له جيهازاتي سه‌ربازي ستراتێژيکي خۆي له ده‌ست بدات.
داگلاس ئۆليڤانت گوماني خسته سه‌ر ئه‌وه‌ي پێشمه‌رگه له ڕۆژاني داهاتوودا به‌ره‌وپێشچووني به‌رچاو له به‌ره‌کاني شه‌ڕ بکات.
ئۆليڤانت ده‌شڵێت: پێموانييه پێشمه‌رگه بتوانێت ته‌نانه‌ت به پشتيواني ئه‌مه‌ريکاش ده‌ستکه‌وتي به‌رچاو وه‌ده‌ست بێنێت چونکوو ڕووداوه‌کاني ئه‌م حه‌وته دواييانه نيشاني دا هێزه کورده‌کان به‌و شێوه‌ي که به‌رپرساني ئه‌مه‌ريکا بيريان لێده‌کرده‌وه به توانا و کاريگه‌ر نين ئه‌وان بۆ ماوه‌يه‌کي دوور و درێژه به‌شداري شه‌ڕ نه‌بوون.