چوار ده‌ستکه‌وتي سه‌ربازي وه‌زاره‌تي به‌رگري ئێران ڕوونوێني کرا
به به‌شداري سه‌رۆک کۆماري ئێران له شوێني ڕێکخراو‌ي پيشه ئاسمانييه‌کاني وه‌زاره‌تي به‌رگري و پشتيواني هێزه چه‌کداره‌کان، هاوکات له‌گه‌ڵ يه‌که‌م ڕۆژي حه‌وته‌ي ده‌وڵه‌ت، چوار ده‌ستکه‌وتي نوێي کارناساني به‌رگري له بواره‌کاني مووشه‌کي، ئاسماني و نه‌خشه‌هه‌ڵگري ڕوونوێني کران.
به‌پێي هه‌واڵي کوردپرێس: چوار ده‌ستکه‌وتي نوێ له بواره‌کاني مووشه‌کي، ئاسماني و نه‌خشه‌هه‌ڵگري که به به‌شداري دوکتۆر ڕۆحاني ڕوونوێني کران، بريتي بوون له په‌هپادي شوێنگري که‌رار 4، مووشه‌کي قه‌دير، مووشه‌کي کرووزي ده‌ريايي نه‌سر به‌سير و په‌هپادي فۆتۆگراميتري موهاجري 4 (سامانه‌ي نه‌خشه‌هه‌ڵگري ئاسماني).
به‌پێي ئه‌م ڕاپۆرته، شوێنگري به‌ره‌ي نوێي په‌هپادي جتي کۆماري ئيسلامي ئێران که له ڕێکخراو‌ي ئاسماني وه‌زاره‌تي به‌رگري داڕێژراوه، دروست کراوه و په‌رده‌ي له‌سه‌ر هه‌ڵگيراوه.
په‌هبادي که‌راري 4 تايبه‌ته به شوێنگري ئاسماني فڕۆکه‌ي بياني.
هه‌روه‌ها قه‌دير، به‌ره‌ي نوێي مووشه‌کي کرووزي کۆماري ئيسلامي ئێرانه که تا بوردي 300 کيلۆمه‌تري، ئامانجه‌کاني ده‌ريايي وڵات به وردي و هێزي ته‌واو و خێرايي باڵا تێکده‌شکێنێ.
مووشه‌کي قه‌دير وه‌کوو ديکه‌ي مووشه‌که‌کاني ئه‌و به‌ره‌يه وه‌کوو نوور و قادر، ده‌توانێ له ڕۆخ و ده‌رياوه بهاوێشترێت.
نه‌سر به‌سير، مووشه‌کي کرووزي ده‌رياييه که جگه له خێرايي و هێزي تێک‌شکاندن به هه‌بووني سه‌ري پشکێنه‌ري بێ بڵاوبوونه‌وه، به تايبه‌تمه‌ندي ئۆپراسيۆن له بێده‌نگي و هۆشياري ته‌يار کراوه.
په‌هپادي فۆتۆگرامري موهاجيري 4، ده‌توانێت نه‌خشه ئاسمانييه‌کان به کاربه‌ري سه‌ربازي و مه‌ده‌ني بخاته به‌رده‌ستي کاربه‌راني خۆي.