• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 377
  • سێ شەممه 18/9/1393
  • رۆژژمێر :

پێداگري حەکيم و جەبووري لەسەر پێکهێناني دەوڵەتي نوێي ئێراق

سەرۆکي ئەنجومەني باڵاي ئيسلامي ئێراق و سەليم جەبووري سەرۆکي پەرلەماني ئێراق لەسەر پێک هێناني دەوڵەتي نوێ لە زووترين کاتدا پێداگريان کرد و لە تاقمە سياسييەکانيان ويست لە ڕێگەي  پێکهێناني دەوڵەتي نوێ ، لەمپەر دانەنێن.

بەگوێرەي ڕاپۆرتي پەيامنێرمان لە بەغداوە، عەمار حەکيم و سەليم جەبووري لە ديداري ڕۆژي شەمەيان لە بەغدا ، داوايان لە تاقمە سياسييەکان کرد بەربژاراني خۆيان بۆ پۆستەکاني وەزارەتي لە زووترين کاتدا بە سەرۆک وەزيراني نوێ، بناسێنن.

عەمار حەکيم لەم ديدارەلەسەر پێويستي  يەکگرتوويي نيشتماني لە ڕێگەي  گەڕانەوەي سەفام و ئاسايش لە ئێراق پێداگري کرد و ڕوو لە دانيشتواني ستانەکاني سەلاحەدين و ئەنبار وتي لە شەڕ بەدژي تيرۆريستان لە ئێوە داکۆکي دەکەين و بە هاوپشتي هەموو تاقمە سياسيەکان دەتوانين ئێراقێکي باشترمان هەبێت و بە يەکگرتوويي لەگەڵ  يەکتر دەوڵەت  دەتوانێ  سەقام و ئاسايش بگەڕێنێتەوە بۆ وڵات.

سەليم جەبووريش  وتي : هەموو تاقمەکان خوازياري بەشداري لە دەوڵەتي نوێن و بەڵێنيان داوە  لە داواکاري  نائاوەزمەندانە دووري بکەن.

حەيدەر عبادي سەرۆک وەزيراني نوێي ئێراق ڕۆژي هەيني وێڕاي پێداگري لەسەر گرينگايەتي پێکهێناني خێراي کابينە و دەوري ئەوان لە سەقام و ئاسايشي ئێراق، داواي لە هەموو تاقمە سياسييەکاني ئەم وڵاتە کرد هەتا ڕۆژي يەکشەممە 31ي ئووت بەربژارەکانيان بۆ وەزارەتخانەکان ڕابگەيەنن.