غه‌ياس سورچي تايبه‌ت بۆ کوردپرێس:
چه‌کداراني داعش ده‌ستيان به پاشه‌کشێ کردووه
کارگێڕي مه‌ڵبه‌ندي مووسڵي يه‌کێتي نشتيماني کوردستان ئاشکراي ده‌کات، چه‌کداراني داعش له مووسڵ و ده‌وروبه‌ري ده‌ستيان به پاشه‌کشه‌ي به‌رچاوکردووه، له‌ئێشتاشدا سه‌رقاڵي بۆمبڕێژکردني ماڵي به‌رپرس و بينا حکوومييه‌کانن و ده‌يان ته‌قێننه‌وه.
غه‌ياس سورچي، کارگێڕي مه‌ڵبه‌ندي مووسڵي يه‌کێتي نشتيماني کوردستان، تايبه‌ت به کوردپرێس رايگه‌ياند" ماوه‌ي چوار رۆژه شه‌ڕو پێکدادان و رووبه‌ڕووبوونه‌وکاني نێوان ھێزه‌کاني پێشمه‌رگه‌ي کوردستان و چه‌کداراني رێکخراوي ئيسلامي له‌عێراق و شام (داعش) له‌زۆرێک له‌به‌ره‌کاني شه‌ڕ وه‌ستاوه".
ناوبراو ئاشکراي ده‌کات" به‌پێي زانيارييه ھه‌واڵگيريه‌کانيان ماوه‌ي چه‌ند رۆژێکه چه‌کداراني (داعش) که‌وتوونه‌ته بۆمبرێژکردن و ته‌قاندنه‌وه‌ي ماڵي که‌سايه‌تي و به‌رپرس و شوێنه حکوميه‌کان، ئه‌و کاره‌شيان دواي شکسته‌کانياندێت که به‌سه‌رياندا ھاتووه".
وتيشي" ئه‌وه‌ي ئێستا به‌ديده‌کرێت چه‌کداراني (داعش) وره‌يان روخاوه و ھێزه‌کانيان پاشه‌کشه پێده‌که‌ن، ئه‌و پيلانه‌ي ئێستايش ھه‌يانه بۆ ئه‌وه‌يه که ئه‌وناوچانه‌يان چۆڵکرد به خاپورکراوي راده‌ستي بکه‌ن".
له1ظ ي حوزه‌يراني 2ظ 14 چه‌کداراني داعش ھێرشيان کرده سه‌ر چه‌ند شار و شارۆچکه‌يه‌کي عيراق و سه‌ره‌تا شاري موسڵ و دواتريش تکريت و سه‌ڵاحه‌دين و چه‌ند شار و شارۆچکه‌يه‌کي تري عيراقيان کۆنتڕۆڵ کرد و سوپاي عێراق له‌و ناوچانه پاشه‌کشه‌ي به‌رچاوي ده‌سپێکرد.
له 3ي ئابي 2ظ 14، دواي کشانه‌وه‌ي پێشمه‌رگه له قه‌زاي شنگال و زوممار، چه‌کداراني داعش ھێرشيان کرده سه‌ر ئه‌و ناوچانه و کۆنتڕۆڵيان کرد، ئێزديه‌کانيش ئاواره‌ي شاخي شه‌نگال و ناوچه سنووريه‌کان بوون و که‌وتنه دۆخێکي خراپه‌وه.