بۆردووماني ئاسماني شکست به داعش ناهێنێت
فه‌رمانده‌کاني هێزي پێشمه‌رگه‌ي هه‌رێمي کوردستان باس له‌وه ده‌که‌ن که هێرشي ئاسماني بۆ سه‌ر مۆڵگه‌کاني داعش به ته‌نيا خۆي دادي شه‌ڕي دژي ئه‌و گرووپه نادات و له‌ناوي نابات.
به‌پێي هه‌واڵي کوردپرێس: فه‌رمانده‌کاني هێزي پێشمه‌رگه‌ي هه‌رێمي کوردستان که له سنووري 1050 کيلومه‌تر دژي چه‌کداراني گرووپي ده‌وڵه‌تي ئيسلامي عيراق و شام(داعش) شه‌ڕ ده‌که‌ن، هاوپێوه‌ند به‌و شه‌ڕه و پشتيواني ئاسماني وڵاتان، له ڕێگاي بۆردوومان کردني مۆڵگه‌کاني داعش، به فه‌ڕه‌نسا24يان ڕاگه‌ياند: چه‌کداراني داعش به ئامانجي پاراستني خۆيان له بۆردوومانه‌کاني هێزي هاوپه‌يماني نێونه‌ته‌وه‌يي په‌نا ده‌به‌نه شوێنه گشتييه‌کان و خۆيان حه‌شار ئه‌ده‌ن، بۆيه زيانێکي ئه‌وتۆيان به‌رناکه‌وێيت.
فه‌رمانده‌کاني هێزي پێشمه‌رگه‌ي هه‌رێمي کوردستان باس له‌وه ده‌که‌ن که هێرشي ئاسماني بۆ سه‌ر مۆڵگه‌کاني داعش به ته‌نيا خۆي دادي شه‌ڕي دژي ئه‌و گرووپه نادات و له‌ناوي نابات.
سيروان بارزاني، فه‌رمانده‌ي ميحوه‌ري مه‌خمور له‌هێزه‌کاني پێشمه‌رگه‌ي هه‌رێمي کوردستان به ته‌له‌ڤزيۆني فرانس24ي ڕاگه‌ياندووه که داعش هه‌ندێ لاواز کراوه به‌ڵام به ئامانجي خۆپاراستنيان له هێرشه‌ئاسمانييه‌کاني وڵاتاني هاوپه‌يمان، خۆيان له خوێندنگه، نه‌خۆشخانه و مزگه‌وته‌کان حه‌سار ئه‌ده‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ي که ده‌زانن فڕۆکه‌کان بۆردووماني ئه‌و شوێنانه ناکه‌ن.
فه‌رمانده‌کاني پێشمه‌رگه باسي ئه‌وه ده‌که‌ن که گه‌شتي فڕۆکه‌کاني وڵاتان و هێرشه‌کانيان بۆ سه‌ر داعش ده‌بينن و داعش هه‌ندێ لاواز کراوه‌ته‌وه، به‌ڵام هێرشه ئاسمانييه‌کان ناتوانێت داعش له ناوببات.
تا ئێستا ئه‌مه‌ريکا و چه‌ند وڵاتێکي ديکه‌ي دونيا و هه‌روه‌ها چه‌ند وڵاتێکي عه‌ره‌ب به‌شدارييان کردووه له هێرشي ئاسماني دژي داعش و فه‌ره‌نسا و به‌ريتانياش ئاماده‌يي خۆيان بۆ به‌شداري کردني هێرشه ئاسمانييه‌کان ڕاگه‌ياندووه.
هه‌روه‌ها ئه‌و کوردانه‌ي ئاواره‌ي کۆباني له باکووري سووريا، که پاش هێرشي قورسي داعش بۆ سه‌ر ناوچه‌کانيان ڕوويان کردۆته تورکيا، باس له‌وه ده‌که‌ن که مۆڵگه‌کاني داعش له ده‌وروبه‌ري کۆباني کراوه‌ته ئامانجي هێرشي فڕۆکه‌کان.
هه‌روه‌ها به‌رپرساني وه‌زاره‌تي به‌ره‌ڤاني ئه‌مه‌ريکا ڕايانگه‌ياند که بۆردوومان کردني مۆڵگه‌کاني داعش له عێراق و سووريا، ڕوژانه بۆ ئه‌مه‌ريکا، 7 بۆ 10 ميليۆن دۆلار تێچوويي هه‌يه.