• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 406
  • شەممه 29/9/1393
  • رۆژژمێر :

متمانەي نووري ماليکي و سەيد حەسەن نەسروڵڵا بە لەناوبردني داعش

سکرتێري گشتي حيزبوڵڵاي لوبنان و جێگري سەرۆکي ئێراق لە ديداري ئەم دواييانەيان لە بەيرووت ، لەناوبردني داعشيان بە حەتمي زاني.

بەگوێرەي ڕاپۆرتي ڕوژي سێ شەممەي ماڵپەڕي عەهد، بەشي پێوەندي گشتي حيزبوڵڵاي لوبنان لە بەياننامەيەک دا ڕايگەياند سەيد حەسەن نەسروڵڵا سکرتێري گشتي ئەم بزووتنەوەيە و نووري ماليکي جێگري سەرۆکي ئێراق لە ديداري ئەم دواييانەيان پێداگريان کرد داعش و پڕۆژەي ڕووخاني ئەم تاقمە تيرۆريستييە هيچ داهاتوويەکي لە ناوچە دا نييە .

بەگوێرەي ئەم بەياننامەيەدا نەسروڵڵا و ماليکي وێڕاي پێداگري کردن لەسەر پێويستي هاوکاري کردن بۆ لەناوبردني فيتنەي تايفەيي و ئاييني و هەروەها بەرەنگار بوونەوەي ڕەوتەکاني تەکفيري هيواداريان دەربڕي بە سەرکەوتني گەل و دەوڵەتاني ناوچە بەسەر داعش دا و لەم بارەوە متمانەي خۆيان ڕاگەياند.

ئەم بەياننامەيە هەروەها دەڵێت لە ديداري سکرتێري گشتي حيزبوڵڵاي لوبنان و جێگري سەروکي ئێراق ڕووداوەکاني چەند ساڵي ڕابردووي ناوچە بەتايبەتي ڕووداوەکاني ئێراق، سووريا، لوبنان و فەلەستين بەشێوەي تۆکمەوتەواو لەلايەن دوولايەنەوە لێک درايەوە.