• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 462
  • چوار شەممه 10/10/1393
  • رۆژژمێر :

سەتا بيستي تيرۆريستاني ئيسپانيايي ژنن!

رۆژنامەيەکي ئيسپانيايي رايگەياندووە کە 20%ي شارومەنداني ئەم وڵاتە کە تەڤل بە تيرۆريستان لە سورياو عێراق بوون، ژنن.

 

رۆژنامەي ئيسپانيايي ئەي بي سي، جەختي کردەوە، تاقمە تيرۆريستييەکان بە شێوەيەکي يەگجار بەربڵاو لە تۆڕە کۆمەڵايەتييەکاندا چالاک بوون و تيرۆريسم بە شێوەيەکي خێرا و جێي نيگەرانيي لە حاڵي پەرەسەندن و وەرگرتني لاواني ئەم وڵاتانەيە.بەگوێرەي ئەم راپۆرتە، تاقمە تيرۆريستييەکان لە ماوەي مانگەکاني دواييدا چالاکييەکانيان لە تۆڕە کۆمەڵايەتييەکان لە فەيس بووکدا پەرە پێداوە بۆئەوەي ژمارێکي زۆرتر لە ژنان بە ئەندام وەرگرن هەتا وەک کۆيلەي جينسي رەوانەي سوريا وعێراقيان بکەن.

وەزارەتي ناوخۆي ئيسپانيا نزيک بە دوو حەفتە لەمەوبەر باسي لە دەستگيرکردني 7 کەس لەوان چەند ژن بە تۆمەتي وەرگرتني هێز بۆ داعش لە عێراق و سوريا کردبوو.بەرپرساني ئيسپانيايي لە مانگي نەوامبري رابردووش باسيان لە ئەندامييەتي نزيک بە 100 هاوڵاتي ئەم وڵاتە بە تاقمي تيرۆريستيي داعش لە عێراق و سوريا کردبوو.زۆربەي نيگەرانيي وڵاتاني رۆژئاوايي لە تەڤل بووني هاوڵاتييەکانيان بە تاقمە تيرۆريستييەکان، ئەگەري گەڕانەوەيان و دروستکردني هەڕەشەي ئاسايشيي لەم وڵاتانەيە.