• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 459
  • چوار شەممه 10/10/1393
  • رۆژژمێر :

کۆنسولي ئێران لە هەولێر لەگەڵ قوباد تاڵەباني ديداري کرد

بەپێي راپۆرتي کوردپرێس، رۆژي سێشەممە 30ي ديسامبر، وەفدێکي باڵاي کۆنسولخاني کۆماري ئيسلاميي ئێران لە هەولێر لەگەڵ قوباد تاڵەباني جێگري سەرۆکي دەسەڵاتي هەرێمي کوردستاني عێراق ديداري کرد.

دوولايەن لەم ديدارەدا لەبارەي پەيوەندييەکاني ئێران و هەرێم لە بوارە جياجياکاندا باس و وتووێژيان کرد.

مورتەزا عيبادي لەم ديدارەدا سەرەتا لە تەندروستي جەلال تاڵەباني سکرتێري گستيي يەکێتيي نيشتمانيي پرسي و وتي ئێران بەر لەهەموو شتێک لە هەواڵي بەڕێزيان دەپرسێت، کە دەگەرێتەوە بۆ رۆلي بەهێزيان لە عێراق و ناوچەکەدا.

ناوبراو هەروەها ئاماژەي بە هاوکاريي پزشکيي لە نێوان ئێران و هەرێمي کوردستاني عێراق کردو وتي ئەم هاوکاريانە لە رێگاي ناردني چەندين تيمي پزشکيي ئێرانيي بۆ هەرێم بەمەبەستي هاوکاريي و ئاسانکاريي بۆ دەرماني شارومەندان ئەنجام بووە.وتووێژ لەبارەي پەيوەندييە بازرگانييەکان و شێوازي کاري کۆمپانياو بازرگاناني کۆماري ئيسلاميي ئێران لە هەرێميش لەم ديدارەدا خرايە بەر باس و لێکۆڵينەوە.جێگري سەرۆکي دەسەڵاتي هەرێمي کوردستاني عێراقيش بەئاماژە بە پەيوەنديي گەرم و گوڕي ئێران و هەرێمي کوردستاني عێراق، وتي، کۆماري ئيسلامي ئيران لە رۆژاني تەنگانەدا هاوکاري هەرێمي کوردستاني عێراق بووە و سوپاسگوزاري خۆي بە گەل و دەوڵەتي ئێران راگەياند.