• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 390
  • چوار شەممه 17/10/1393
  • رۆژژمێر :

فەرماندەيه‌کي پێشمه‌رگه‌:بێدەنگي داعش پيلانە

فەرماندەي ئۆپاراسيۆنەکاني هێزي پێشمەرگە لە باشووري کەرکووک، ئاشکرايدەکات، ميحوەرەکەيان ئارمە‌و شەڕ لەگەڵ داعشدا نييە، بێدەنگي ئەو چەکدارانەيش پێدەچێت پيلانبێت.

وەستا رەسووڵ، فەرماندەي ئۆپراسيۆنەکاني هێزي پێشمەرگە لە باشووري کەرکووک، تايبەت بە کوردپرێس رايگەياند:" ماوەي 24 کاتژمێرە ميحوەري کەرکووک ئارامەو هيچ رووبەڕوبوونەوەيەک لەگەڵ چەکداراني داعشدا نييە.

فەرماندەي ئۆپاراسيۆنەکاني هێزي پێشمەرگە لە باشووري کەرکووک، ئاشکرايدەکات، ميحوەرەکەيان ئارمە‌و شەڕ لەگەڵ داعشدا نييە، بێدەنگي ئەو چەکدارانەيش پێدەچێت پيلانبێت.

ناوبراو وتيشي:" لەماوەي چەند رۆژي رابردوودا دوورە شەڕ بە هاوان ‌و تۆپ ‌و چەکي قورس هەبوو، بەڵام لەئێستادا ئەوەيش نەماوە".

ناوبراو جەخت دەکاتەوە:" بێدەنگبووني چەکداراني داعش نابێتە هۆي ئەوەي پێشمەرگە بێخەم بێت، بۆيە لەوانەيە ئەو بێدەنگي‌ و پاشەکشێيە پيلانبێت يان بەرنامەيەکي ديکەيان هەبێت".