• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 466
  • یەكشەممه 21/10/1393
  • رۆژژمێر :

سەيد عەمار حەکيم: حکومەتي بەغدا نوێنەري سەرجەم عێراقييەکانە

بەپێي راپۆرتي هەواڵدەريي ئيرنا، حوجەتولئيسلام وەلموسليمن سەيد عەمار حەکيم ئێوارەي رۆژي سێشەممەو لە پەراوێزي ديدار لەگەڵ مەرجەعە ئاينييەکاني شاري قوم وتي، رەوشي ئێستاي عێراق و هەوڵە بێ ئاکامەکاني داعش بۆ زەبردان لە يەکڕيزيي موسوڵمانان و گەلي عێراق و بە ئامانج گرتني حکومەتي ديموکراتيکي تازە دامەزراوي عێراق لە وێنەي ئەو پرسانە بوو کە ئەمڕۆ لە ديداري مەرجەعەکاني شاري قوم خرايە بەر باس.

 

ناوبراو ئاماژەشي بە رۆڵي بەرچاوي مەرجەعي ئاينيي بەتايبەت ئايەتوڵڵا سيستاني سەبارەت بە شێوەي هەڵسوکەوت بەرامبەر تاقمە تەکفيرييەکان کردو وتي، فەتواي جەهادي بەرگريي ئەم مەرجەعە باڵايە و بانگەوازي لاواني بوێري عێراقيي تواني رێگريي لە پێشڕەويي داعش لەم وڵاتەدا بکات.

سەرۆکي ئەنجومەني باڵاي ئيسلاميي عێراق وێڕاي رێزنان لە هەوڵەکاني ئێران و راوێژداني لەبارەي بەگژداچوونەي داعش، وتيشي، کۆماري ئيسلاميي ئێران دەورێکي گرينگ و گەورەي لە گۆڕانکارييەکاني عێراق لە رووي داني راوێژ و هاوکاريي لۆجستيکيي هەبووەو ئەم راوێژە سەربازيانە رۆڵي سەرەکيي بووە لە سڕينەوەي مەترسيي تەکفيرييەکان .

حەکيم، ئەنجومەني باڵاي ئيسلاميي عێراقي بە هاوبەشي سەرەکيي حکومەتي حەيدەر عەبادي سەرۆک وەزيراني ئەم وڵاتە زاني و وتي، هاوکارييەکي بنەڕەتيي لە نێوان ئەنجومەني باڵا و دەوڵەت هەيەو ئەنجومەني باڵاو پارتي ئەلدەعوە پێکهێنەراني سەرەکيي هاوپەيماني وەتەنيي عێراق دێنە ئەژمار.

ناوبراو بە راگەياندني ئەوەي کە تيرۆريسم هيچ ئاينێکي نييە، جەختي کردەوە، براياني ئەهلي سوننە بە دوژمني خۆمان نازانين، داعش تاقمێکي توندڕە کە بەنيازە لە قەواخي دين درێژە بە تاوانەکاني بدات.