• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 336
  • چوار شەممه 1/11/1393
  • رۆژژمێر :

پەيامي حيزبوڵڵا بە شارۆچکەنشينان: حەشارگەکانتان ئامادە بکەن

سکرتێري گشتيي حيزبوڵڵا لە پەيامێکي کورتدا هوشداريي بە زايۆنيستەکان داوەو رايگەياندووە، حەشارگەکانتان تەيار بکەن.

بەپێي راپۆرتي کەناڵي ئەلعالەم، پاش هێرشي چەند رۆژي رابردووي سەربازاني زايۆنيست بۆسەر موجاهيداني خۆڕاگريي و حيزبوڵڵا لە بەرزاييەکاني جۆلان، رۆژي دووشەممە، سەيد حەسەن نەسروڵڵا سکرتێري گشتيي حيزبوڵڵاي لوبنان بەس ئەم رەستە دوو وشەيي راگەياند کە بە زماني عەرەبيي و عيبري نوسراوە' "جهزوا ملاجئکم!‌' (حەشارگەکانتان ئامادەبکەن)ئەم پەيامە کە بەبێ هيچ روونکردنەوەيەک بە دوو زماني عەرەبيي و عيبري لەسەر وێنەي سکرتێري گشتيي حيزبوڵڵاي لوبنان لە ماڵپەري کەناڵي ئەلمنار بڵاو کرايەوە، لەراستيدا راگەياندني شەڕي نەسروڵڵا بە رژێمي زايۆنيي دێتە ئەژمار.

سکرتێري گشتيي حيزبوڵڵا لە پەيامێکي کورتدا هوشداريي بە زايۆنيستەکان داوەو رايگەياندووە، حەشارگەکانتان تەيار بکەن.

بەپێي راپۆرتەکەي ئەلمنار، ياراني خۆڕاگريي لە لوبنان و وڵاتاني ديکە لە گواستنەوەي ئەم پەيامە چالاک بوون و ئەو لينکە لە شەوي رابردووە تاکوئێستا زۆرتر لە 12 ميليۆن جار سەرداني کراوە.

شەوي دووشەممە، 28ي بەفرانبار، حيزبوڵڵا لە بەياننامەيەکدا رايگەياند کە تاقمێک لە هێزەکاني موجاهيدي ئەم پارتە لە کاتي سەردانيان بۆ شاري "مزرعه الامل" له ناوچەي "قنيطره"، کەوتنەبەر پەلاماري موشەکي کۆپتێرەکاني رژێمي زايۆنيي و شەهيد کران.