کۆبوونه‌وه‌ی عه‌له‌ویه‌کانی تورکیا له‌ئه‌سته‌مبۆڵ
هه‌زاران که‌س له‌عه‌له‌وییه‌کانی تورکیا ، به‌به‌رپاکردنی کۆبوونه‌وه‌یه‌ک خوازیاری که‌ڵک وه‌رگرتن له‌مافه‌یاساییه‌کانی خۆیان بوون.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ری ڕۆژنامه‌ی زه‌مان، ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه که‌له‌لایه‌ن فێدراسیۆنی ناوه‌نده‌کان وئه‌نجوومه‌نه‌کانی عه‌له‌وی تورکیا ڕێکخرابوو، له‌ناوچه‌ی "قازی کوی" شاری ئه‌سته‌مبۆڵ دابه‌ڕێوه‌چوو.
به‌شدارانی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه خوازیاری نه‌هێشتنی هه‌لاواردنه‌کان دژی ئه‌م که‌مایه‌تییه وکه‌ڵک وه‌رگرتن له‌مافه‌کانی خۆیان له‌وان به‌فه‌رمی ناسێندرانی کۆماڵه‌کان(په‌ره‌ستگه‌ی عه‌له‌وییه‌کان) له‌لایه‌ن ده‌وله‌تی تورکیاوه بوون.
عه‌له‌وییه‌کان پێنج یه‌کی حه‌شیمه‌تی تورکیا پیک ده‌هێنن، ئانکارا به‌شێوه‌ی ئاشکرا ڕایگه‌یاندووه که‌ڕێ وڕه‌سمی ئه‌م گرووپه مه‌زهه‌بییه‌ی لاپه‌سه‌ند نییه ویه‌کیه‌تی ئه‌ورووپا به‌م هۆیه‌وه تورکیای به‌هۆی هه‌ڵاواردنی مه‌زهه‌بی مه‌حکووم کردووه. دادگه‌ی ئه‌ورووپایی مافی مرۆڤ سێپته‌مبه‌ری 2014 ، ده‌وڵه‌تی تورکیای به‌هۆی بن پێکردنی مافه‌کانی عه‌له‌وییه‌کانی ئه‌م وڵاته مه‌حکووم کردووه.