درێژەی وتووێژی دوولایەنەی ئەمریكا و ئێران
شاری ژنێڤ لە ڕۆژی هەینی یەكەمی ڕەشەمە مێوانداری وتووێژەكانی ئەمریكا و ئيران لە ئاستی جێگران و دوای ئەوەی وەزیرانی دەرەوەی دوو وڵات سەبارەت بە چارەسەركردنی تۆكمەوتەواوی پرسی ناڤۆكییە و ڕەنگەی یەكشەممە كۆبوونەوەی ئێران و پێنج و یەك لە ئاستی جێگران لە ژنێڤ بەڕێوە بچێت.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی كەناڵی جیهانی سەحەر، لە درێژەی وتووێژەكانی دوو لایەنەی ئێران و ئەمریكا سەبارەت بە ڕێگەچارەی گونجاوی ناڤۆكی، شاری ژنێڤ لە ڕۆژی هەینی یەكەمی ڕەشەمە میوانداری جێگرانی وەزیرانی دەرەوەی دوو وڵاتە.
هەربەم پێیە بڕیارە سەید عەباس عەراقچی و مەجید تەختی ڕەوانچی جێگرانی وەزیری دەرەوەی ئێران و وەندی شێرمەن جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا و نوێنەری ئەم وڵاتە لە تاقمی پێنج و یەك دیدار و وتووێژ بكەن و دوای ئەوەش وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ئەمریكا هەرلەم شارە پێكەوە وتووێژ بكەن
. سەید عەباس عەراقچی جێگری وەزیری دەرەوە و ئەندامی باڵای تاقمی وتووێژكاری ناڤۆكی لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی فارس بە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە وتی : ڕۆژانی هەینی و شەممە یەكەم و دووهەمی ڕەشەمە وتووێژی جێگرانی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ئەمریكا بە ئامادە بوونی هلگا شمیت جێگری فێدێریكا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەكێتی ئەورووپا بەڕێوە دەچێت و ڕۆژانی یەكشەمە و دووشەمە سێهەم و چوارەمی ڕەشەمەش وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ئەمریكا لە شاری ژنێڤ دیدار دەكەن.
بەگوێرەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا وەندی شێرمەن بەم پێیە هاتوەتە ژنێڤ و عەراقچی و تاقمی وتووێژكاری ناڤۆكی ئێرانیش سەرلەبەیانی سبەینێ دەچنە ژنێڤ.