• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 188
  • دوو شەممه 4/12/1393
  • رۆژژمێر :

هێرشی داعش بۆ هەولێر ناکام مایەوە


هێزەکانی پێشمەرگە شەوی رابردوو، هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ هەولێر، ناوەندنی ناوچەی کوردستانی عێراقیان بە پشتیوانی فڕۆکەجەنگییەکان، بێ ئاکام کردەوە.
بەپێی راپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم ، سیروان بارزانی بەرپرسی میحوەری مەخمور، رۆژی چوارشەممە رایگەیاند کە هێزەکانی پێشمەرگە، لە میحوەری مەخمور گوێر هەڵکەوتوو لە 40 کیلۆمەتری رۆژئاوای هەولێر، لەگەڵ تیرۆریستانی داعش تێکهەڵچوون کە ئەم تێکهەڵچوونە لانیکەم 4 کاژێری خایاند. لەو هێرشەدا لانیکەم 300 تیرۆریستی داعش بەشداریان کردبوو.

بەوتەی سیروان بارزانی، ئەم هێرشە لە کاژێر 20ی شەوی رابردوو بەرپەرچ درایەوەو ئەندامانی داعش هیچ دەسکەوتێکیان بە دەست نەهێنا.


ئەندامانی داعش تاکوئێستا بە جاران لەو میحوەرەوە هێرشەکانیان دووپات کردووەتەوە کە دواینەکەیان مانگی ژانویە روویداو ئەندامانی ئەو تاقمۆکە تیرۆریستیە بە دەکارهێنانی بەلەم هەوڵیان دا لە رێگای رووباری زاب، هێرشێکی کوتوپڕ بۆ سەر ناوچەی گوێر ئەنجام بدەن، ئەوان سەرەتا توانیان بچنە ئەم ناوچەیە بەڵام دواتر هێزەکانی پێشمەرگە لە پاتەکێکدا داعشییەکانیان وەدەرنا و لەو تێکهەڵچوونەدا 26 پۆلیسی کورد کوژراون.
کوردەکان لە باشووری عێراق نزیک بە هەزار کیلۆمەتر سنوری هاوبەش لەگەڵ تیرۆریستان هەیەو لە حەفتەکانی دواییدا چەند ناوچەی داگیرکراویان بە پشتیوانی ئاسمانی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی وەرگرتەوە.