ڕێبوارانی ڕاستەقینه و لادەرەکان
ئیمام باقر(ع)فەرمووی:پێغەمبەری خودا(ص)فەرمووی ئاگادار بن که به ڕاستی هەر عیبادەت و ڕاز ونیازێ,یا زۆر گران و دژواره یا زۆر ڕاحەت و ئاسووده.کەوابوو هەر کەسێ که ڕادەی ڕازونیازی وەکوو سوننەتی من بێ,ڕێگا ئەدۆزێتەوه و هەر کەسێ که به پێچەوانەی سوننەتی من بڕواته پێشەوه له ڕێگه لائەدا وعیبادەت و ڕازونیازی بێهووده ئەبێ
خەڵکینه!بزانن من نوێژ ئەخوێنم وئەخەوم!ڕۆژوو ئەگرم و بەربانگ ئەکم.پێدەکەم وجارجاریش ئەگریم,کەوایه هەر کەسێ که له ڕێگای ڕووناکی سوننەتی من وەر گەڕێ,له من نییه
نووسەر:هەواڵ وحەدیس سەبارەت بەم بابەتانه که باسی لێ کرا ئەوەنده زۆرن که له ئەژمار نایێن.ئێمه له سەر هەر بابەتێ تەنیا یەک یا دوو حەدیەسمان هێنا,بەڵام ڕەوایەت
وحەدیس له سەر ژیانی پێغەمبەری خودا(ص)زۆر هەیه