• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 403
  • دوو شەممه 4/12/1393
  • رۆژژمێر :

سوپای سووریا 80 ژن و زارۆكی لە گەمارۆی تیرۆریستان دا رزگار كرد

 


سوپای سووریا لە دەوروبەری دیمەشق نزیكەی 80 ژن و زارۆكی لە ژێر گەمارۆی تیرۆریستان دا رزگار كرد بە گوێرەی راپۆرتی كاناڵی ئاسمانی سەحەر لە زمان هەواڵدەری فەرمی سووریا(سانا) هێزەكانی سوپا رۆژی رابردو شەمە 30 بنەماڵە كە 80 كەس دەبوون كە زۆربەشیان ژن و زارۆك بوون لە ناوچەكانی ژێر ركێفی تیرۆریستان دا رزگار كردوو بۆ شوێنێكی ئەمنی راگوازتن.

 

 ئەو كەسانە لە پاش ڕاكردن لە ناوچەكانی ژێر كۆنتڕۆڵی داعش لە ناوچەی "دوما" لە غوتەی رۆژهەڵات پەنایان بۆمەقەڕی سوپای سووریا برد. سوپا ئەو كەسانەی بۆ بنكە كاتیەكانی"قەدیسا" لە دەوروبەری رۆژئاوای دیمەشق راگوازت. رەشەكوژە تەكفیریەكان لە وان گروپەكانی ناسراو بە"جەیشولئیسلام" و سوپای ئوممە" كە كەسانی بیانیشیان بە كرێ گرتووە لە ناوچەی دومای غوتەی رۆژهەڵات دا لە جم و جۆڵی دان. لە مانگی رابردوی زایینی دا نزیكەی 5000 كەس لە ناوچەكانی غوتەی رۆژهەڵات دا ڕایان كرد ئەو كەسانە لە بنكە كاتیەكان دا جێگیر كراون