کۆمه‌ڵگای هه‌واڵگریی ئه‌مریکا: ئه‌سه‌د خه‌ریکه له‌سووریا سه‌رده‌که‌وێ
کۆمه‌ڵگای هه‌واڵگریی ئه‌مریکا له ڕاپۆرێکدا که له‌مانگی فێڤریه خستبوویه ده‌ست کۆنگره، وتوویه‌تی؛ سه‌رۆک کۆماری سووریا خه‌ریکه له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ به‌رهه‌ڵستکارانی ئه‌و وڵاته سه‌رده‌که‌وێت.
به‌پێی ڕاپۆری ڤۆڕلد تریبون؛ ئاژانسی هه‌واڵگریی به‌رگریی ئه‌مریکا وتوویه‌تی؛ حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د توانیویه‌تی زاڵ بێت به‌سه‌ر که‌میی هێزی مرۆیی بۆ پێش گرتن بهچوونهپێشی نه‌یاران وبه‌رهه‌ڵستکاران له وڵاته‌که‌ی.
ئاژانسی هه‌واڵگریی به‌رگریی ئه‌مریکا له نوێترین هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆیدا ڕایگه‌یاندووە؛ واچاوه‌ڕوان ده‌کرێت که سوپای سووریا بتوانێ کۆنترۆڵی حه‌ڵه‌ب له‌ده‌ست به‌رهه‌ڵستکاران بێنێته‌ده‌ر.
له‌و ڕاپۆره‌دا هاتووه: "وای بۆده‌چین که له سووریا ڕه‌وتی تێکهه‌ڵچوونه‌کان به‌قازانجی به‌شار ئه‌سه‌د بچێته‌پێش".
له‌درێژه‌ی ئه‌و ڕاپۆره‌دا هاتووه: "رژیمی ئه‌سه‌د باڵاده‌ستیی سه‌ربازیی له حه‌ڵه‌ب، گه‌وره‌ترین شاری سووریای له‌ده‌ست دایه‌و ئێمه پێش بینی ده‌که‌ین که له‌ساڵی2015 ستراتژیای رژیم، گه‌مارۆی حه‌ڵه‌ب، پچڕاندنی هێڵی په‌یوه‌ندییه‌کانی نه‌یاره‌کان و گه‌مارۆدانیان، بێت".
له‌ڕاپۆری ئه‌وناوه‌نده‌ی هاوپێوه‌ند به پێنتاگۆن دا هاتووه، حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د، هه‌روا له‌لایه‌ن ئێران و ڕووسیاوه داکۆکی ده‌کرێت.