عەراقچی: وتووێژەكان پڕبایخ بوو، هێشتا نابێ باسی پێشكەوتن بكەین
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: شاندی ئێرانی وتووێژەكانی ژنێڤی بە پڕبایخ دەزانێ بەڵام هێشتاناكرێت باسی پێشكەوتن بكەین.
سەید عەباس عەراقچی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: شاندی ئێرانی وتووێژ ژنێڤ بە پڕبایخ دەزانێ بەڵام هێشتا ناتوانین باسی پێشكەوتن بكەین.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سپاتنیك، عەراقچی كاتی بەجێ هێشتنی بینای نوێنەرانی یەكێتیی ئەورووپا لە ژنێڤ بە پەیامنێرانی وت: وەكوو هەمیشە زۆر پڕبایخ بوو .
بابەتی بەبایخ لە ڕەوشێكی شیاو ئەنجام بوو .
ئێمە هێشتا ناتوانین باسی هیچ پێشكەوتنێك بكەین ، هێشتا بۆ وتنی ئەم بابەتە زۆر زووە.
شاندی نوێنەرانی ئەمریكاش بیانی نوێنەرایەتی یەكێتیی ئەورووپای بە جێ هێشت و وندی شێرمەن جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە قسەكردن سەبارەت بە وتووێژەكان خۆی بوارد.
شاندی نوێنەرایەتی ڕووسیا، چین، فەرەنسا و ئاڵمانیاش لە وتووێژەكانی شەوی دووشەممە لە بینای نوێنەرایەتی یەكێتیی ئەورووپا لە ژنێڤ بەشدار ببوون.
وتووێژكاری چین " وانگ چون" ڕایگەیاندووە خولی دواتری وتووێژەكان كۆتایی ئەم مانگەی زایینی، بەڕێوە دەچێت.