شکستی هه‌وڵی دیپلۆماتیک بۆ چوونه‌ده‌ری سوپای تورکیا له باکووری ئێراق
نوێنه‌ری ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کان له ئێراق ڕایگه‌یاند: هه‌وڵی دیپلۆماسیانە بۆ چوونه‌ده‌ری سوپای تورکیا له باکووری ئێراق به‌رده‌وامه.
به‌پێی ڕاپۆری ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی هه‌واڵده‌ریی کوردپرێس؛
یان کوئیچ نوێنه‌ری تایبه‌تی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کان له‌ئێراق، ڕایگه‌یاند؛ به‌پێداگریی تورکیا له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌و وڵاته له‌موسڵی پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌باکووری ئێراق، هه‌وڵه دیپلۆماتیکییه‌کان بۆ چوونه‌ده‌ری سه‌ربازانی تورک له باکووری ئێراق بێ ئاکام بوون.
یان کوئیچ له‌ڕاپۆرێکدا به‌ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کانی ڕاگه‌یاند، نوێنه‌ری تورکیا له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کان ئامانج له جێگیرکرانی سوپای ئه‌و وڵاته له‌باکووری ئێراقی گه‌ڕانده‌وه بۆ پاراستنی سنووره‌کانی وڵاته‌که‌ی، به‌ڵام نوێنه‌ری ئێراق له‌و ڕێکخراوه، جه‌ختی کردووه که به‌غدا، به‌هیچ له‌ونێ، ڕازی نابێ ئه‌و هێزانه له‌ئێراق بمێننه‌وه‌و سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سوپای تورک له‌و وڵاته بچێته ده‌ر.
سوپای تورکیا سه‌ره‌تاکانی مانگی دیسه‌مبه‌ری2015 ژمارێک له هێزه‌کانیان به‌بیانووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم ڕه‌وانه‌ی قووڵایی سه‌ت کیلۆمه‌تریی باکووری ئێراق له ناوچه‌ی باشیک هه‌ڵکه‌وتوو له ڕۆژهه‌ڵاتی موسڵی ناوه‌ندی پارێزگای نه‌ینه‌وا له400کیلۆمه‌تریی باکووری ئێراق کردووه.