ناساندنی پێشه‌وازاکانی پارێزگای کۆردستان
" پێشه‌وازا بابا گۆڕ گۆڕ"
ئه‌م باره‌گا له ئاواێیکه به نێوی "بابا گۆڕ گۆڕ" و له شارسانی قۆروه . ئه‌م باره‌گا هه‌روه‌ها به پێشه‌وازا سێ جه‌لاله دینی کۆڕی مووسای ڕه‌زا (ر. خ) و باوه گۆڕ گۆڕیش ده‌ناسرێت.
بینای ئه‌م گۆڕه له سه‌ر به‌ردێکی به دیهاتوو له ئاو و گازی مه‌عده‌نی درۆست کراوه . ده‌رگانه‌ی بیناکه به خشت و کڵۆ دیوارچینی کراوه و ڕوه‌که‌ی له چێوه و ژووری گۆڕه‌که‌ش گۆمه‌زێیکی شه‌لجه‌می هه‌یه ( هه‌ر کات دوو که‌وانی له بازنه‌ێیک له سه‌ر گردێک جوارلاگڕێک دابنرێت که هه‌ردوویان له نیوه بازنه‌ێیک درێژیان زۆرتر بێت و که‌وانی ئه‌و دوانه له هه‌ردولا هه‌بێت به‌و نه‌خشه ئه‌ڵێن شه‌لجه‌می) . بۆ دروس کردنی گۆمه‌زی له ورده به‌ردی ناوچه‌یی به سه‌ر بنه‌ڕه‌تی خشت و به‌رد که‌ڵک وه‌رگیراوه . ئه‌م گۆمه‌زیه خاوه‌نی جوانکاری تایبه‌ت نیه .
له‌و جێگه‌دا به هۆی کانیاوه ئاوی ئاهه‌ک ساز ، چه‌ند ته‌پۆڵه درووس بوه که به‌ناوبانگترینیان ته‌پۆڵکه‌ی "ئه‌ژدیهایه" . ئه‌م دیارده نزیکه‌ی 300 مه‌تر درێژه ، 5 مه‌تر پانه ، نێوان 4 تا 7 مه‌تر به‌رزایی هه‌یه . خه‌ڵکی ئه‌م ناوچه بڕوای زۆریان به‌م بارگا پیرۆزه هه‌یه . سه‌باره‌ت به‌و به‌رده‌ی که نه‌خشی ئه‌ژدیهای هه‌یه ، گۆتروه‌ی جۆراو جۆر هه‌یه .
میژووی کاتی درۆست کردنی ئه‌م باره‌گا به شێوه‌ی خاترجه‌م نادیاره ، به‌ڵام وادیاره که پێش له سه‌رده‌می قه‌جه‌ره‌کان له لایه‌ن ته‌لارسازه ناچه‌ییه‌کان درۆست کرابێت .
پێشه‌وازا پیر عۆمه‌ر
ئه‌م بارگا له گۆشه‌ی باکوری شه‌قامی ئیمام خۆمه‌ینی شاری سنه ، نزیک به قه‌ڵای ده‌سه‌ڵاتی "سنه‌دژ"ی کۆن درووس کراوه . ئه‌م کۆمه‌ڵه بریتیه له گۆڕ ، مزگه‌وت، بۆشایی ده‌ور و به‌ر و گۆڕی بنه‌ماڵه گه‌وره و ناوداره‌کانی سنه . بینای سه‌ره‌کی گۆڕه‌که له سه‌رده‌می "سلێمان خانی ئه‌رده‌ڵان" له ساڵی 1046 کۆچی هه‌تاوی درووس کراوه و له سه‌رده‌می "خان پاشای بابان" ، میرزا سادق خان" مسته‌وفی باشی کۆردستان کۆڕی خوالێ خۆش‌بوو "میرزا ڕه‌زای وه‌زیر" ، محه‌ممه‌د ئیبراهیم خانی نوری نیزام ده‌وله " و ... په‌ره‌ی پێ دراوه .
بینای پێشه‌وازا له سێ بۆشایی گۆمه‌زیدار درۆست بوه و دوو به‌شی وه‌کوو زیارتگا و به‌شێکیشی وه‌کوو مزگه‌وت که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گیرێ . ئه‌م بینایه بریتیه له جوان کاری به خشت ، گه‌چ بڕی، ئاینه کاری و ئۆرۆسی( جۆرێک درگای کۆن که چوارچێوه‌ی تایبه‌تی هه‌یه و به شێوه‌ی سه‌ر و خوار کردن ده‌کرێته‌وه و ده‌به‌سترێت ) جوان و هه‌روه‌ها خه‌تێکی بینا به قه‌راخی گۆمه‌زیه‌که‌دا.
ئه‌ڵێن ئه‌م پیشه‌وازاده کۆڕی ڕاسته‌وخۆی حه‌زره‌تی عه‌لیه و ناوی "سه‌ی عه‌بدۆلسه‌مه‌ده" .
پێشه‌وازا پیر محه‌ممه‌د
ئه‌م باره‌گا له شه‌قامی نبوه‌تی شاری سنه‌یه ، له سه‌ر ته‌په‌ێیک ، له گۆڕستانێکی میژوویی به نێوی " پیر محه‌ممه‌د" . ئه‌م بینا جێگای به خاک سپاردنی پێشه‌وازا محه‌ممه‌دی کۆڕی یه‌حیا " به ناوبانگ به پیر محه‌ممه‌د کۆڕی پیر عۆمه‌ره . ئه‌و له یه‌که‌م که‌سانێکه له بنه‌ماڵه‌ی سه‌یده‌کان که له‌م ناوچه‌دا ژیاوه و دانیشتوه.
پێشه‌وازاده تاقه گه‌وره
ئه‌م کۆمه‌ڵه وا له شه‌قامی شه‌هیدانی گه‌ڕه‌کی جۆراوای شاری سنه و بریتیه له دوو به‌ش به‌شێک پێشه‌وازاده و به‌شێک مزگه‌وت و حه‌وش و بان له گۆشه‌ی باشووری . خانووبه‌ره‌ی پێشه‌وازاده به دوو گۆمه‌زی ئاره‌ق چن سه‌ری گیراوه . له دوو ته‌ره‌فی بینای مزگه‌وت ، دوو ڕێز پله‌کانی مارپێچ دروس کراوه که ده‌چێ بۆ چه‌ن ژوری بچووک ، له جوانکاری ئه‌م بینایه ده‌توانین ئاماژه بکه‌ین به تاقنما خشتیه‌کان به شێوه‌ی که‌وانی نیو بازنه ، ناڵ ئه‌سپی، خه‌وتوو و هه‌ڵساوه و ... . به سه‌رنج به شێوه‌ی بیناسازیه‌که‌ی ، وادیاره ئه‌م بینا له سه‌رده‌می قه‌جه‌ڕه‌کان درۆست کراوه . مزگه‌وتی ئه‌م کۆمه‌ڵه شه‌بستانێکی هه‌یه به چوار کۆڵه‌که‌ی چێوی به شێوه‌ی مزگه‌وته‌کانی کۆردستان.
پێشه‌وازاده عه‌قیل
ئه‌م پێشه‌وازاده وا له شاری حه‌سه‌نوای یاسوکه‌ند ، له ناوچه‌ی شاری بیجاڕ . بینای پێشه‌وازاده عه‌قیل یه‌کێک له کۆنترین ئاسه‌وار میژووییه‌کانی کۆردستان له سه‌رده‌می ئیسلامدا و له‌وانه‌یه بگه‌ڕێت بۆ سه‌رده‌می سه‌لجوقیه‌کان .
بینای ئه‌م پێشه‌وازاده عه‌قیل له چوارچێوه‌ێیکی کۆن و زۆر به‌ربڵاودا درۆست کراوه و ئاسه‌واره سفاڵیه‌کانی ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌رده‌می سه‌لجوقی و ئیلخانی .
ئه‌م بینا به شێوه‌ی چوار گۆشه و لاینه‌کانی ناوی 6x5/6 مه‌تره ، له هه‌رکام له گۆشه‌کانی ئه‌م بینا ، تاقنما و چه‌ن فیلپا به نه‌خشی بازنه درۆست کراوه . له چۆنایه‌تی و تایبه‌تمه‌ندی به‌ر چاوی ته‌لارسازی ئه‌م بینا خشتکاری به شێوه و نوسراوه‌ی جۆرا و جۆره و ڕه‌سته‌ی "بسم الله" که‌ی خوێنراوه‌تۆ . له نێو بیناکه جوانکاری گچبڕی و به‌رده نووسی به خه‌تی کووفی هه‌یه . به‌رده نووسراوه‌کان ئایه‌تی قۆرئانن و له‌وانه‌یه له سه‌رده‌می درۆست کردنی بیناکه درۆست کرابێ .جۆری ته‌لارسازی و جوانکاری به کارهێنراو له‌م بینادا ونیشان ئه‌دات که له سه‌رده‌می سه‌لجوقیه‌کان درووس کراوه و که‌ڵک وه‌رگتنی به‌رده‌وام بوه تا سه‌رده‌می ئیلخانیه‌کان .
پێشه‌وازاده هاجه‌ره خاتوون
ئه‌م پێشه‌وازاده وا له شه‌قامی سه‌لاحه‌دین ئه‌یۆبی ، له گه‌ره‌کی کۆنی سه‌رته‌پۆڵه‌ی شاری سنه . ئه‌م پێشه‌وازاده به شێوه‌ی کۆمه‌ڵ بریتیه له سێ حه‌وش له گه‌ڵ ده‌ورو به‌ری ، گۆڕ ، مزگه‌وت و گۆڕستانی گه‌وره و ناوداره‌کانی شاری سنه‌یه . گۆڕستانی گه‌وره و ناوداره‌کانی به گچبڕی جوان و نه‌خشی گۆڵ و گیا ، که کاری مامۆستایان و هۆنه‌رمندانی گه‌وره‌ی شاری سنه بوه، جوانکاری کراوه. ئه‌م به‌شه له گرنگترین تایبه‌تمندیه‌کانی ئه‌م بینا ده‌ژمێررێت . که‌ڵک وه‌رگرتن له شێوازی ته‌لارسازی کۆردستان له درۆست کردنی به‌رهێوانی کۆڵه‌که‌دار له لای باکوری بینا یه‌کێکی تر له تایبه‌تمندیه‌کانیه‌تی . له‌م کۆمه‌ڵه‌دا له ته‌نیشتی مزگه‌وت ، چه‌ند حۆجره بۆ فێرکاری و ده‌رس خوێندنی فه‌قێ درۆست کراوه .
به پێی لێ گێڕانه‌وه‌کان ، ئه‌م پێشه‌وازاده پیرۆزه، خۆشکی پێشه‌وا ڕه‌زایه ( ر.خ) که له کاتی ئۆغری ئه مه‌زنه بۆ خۆراسان له کۆردستان کۆچی دوایی کردوه و له‌م جێگادا به خاک سپێرراوه .
له کتێبه میژووییه‌کاندا هاتوه " اڵله یاقوب" ده‌ستی دایه ئاوه‌دانی و په‌ره‌دان به گتۆڕستانی "هاجه‌ره خاتون" و له ته‌نیشتیدا مزگه‌وتێکی به نێوی مزگه‌وتی "هاجه‌ره خاتون" درۆست کرد ، دوایان ، خوالێ خۆشبو خواناس " شێخ شۆکرۆاڵڵه شه‌هبازی" ناسراو به "شه‌هباز سنه‌دژ" ده‌ستی کرد به تازه‌کردنه‌وه و په‌ره‌ده‌انی پێشه‌وا زاده و چه‌ندمڵکی وه‌قفی بۆ ئه‌م کۆمه‌ڵه به‌رچاو گرت .
له پێشه‌وازاده‌کانی تری پارێزگا ئه‌توانین ئاماژه بکه‌ین به باره‌گای "پیر عه‌کاشه" له شارسانی کامیاران ، باره‌گای پیرشالیار له هه‌ورامان ، قۆببه‌ی شێخ فه‌زلۆڵڵای گه‌ڕوسی" له بیجار و شێخ عه‌بباس کۆمایین " له کامیاران که هه‌ر کام له‌مانه ئه‌وینداری تایبه‌تیان هه‌یه .