ناساندنی باخه جوانه‌کانی پارێزگای کۆردستان
باخ درۆست کردن له لای ئێرانیه‌کان پێشینه‌ی کۆنی هه‌یه . باخ له کلتوری ئێرانی‌دا وه‌کوو که‌شتیه‌کی نووح که گێان له‌به‌ره‌کانی ده‌پاراست، گرنگی هه‌یه . له‌م ناوه‌دا چوار باخ به هۆی چوار جه‌وهه‌ری سرۆشتی مه‌زن و چه‌رخی ژیان ، بایه‌خێکی گرنگی هه‌بوو . باخ ساز کردن له کۆردستان به هۆی هۆگری ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆردستان به شێوازی ته‌لارسازی ئێرانی و باخ سازی ئێرانی ، گه‌شه‌ی کرد و په‌ره‌ی سه‌ند . له چه‌ند چوار باخ ، ئێستا ته‌نیا ناوی بڕێک له‌وانه له کۆردستان ماوه .
باخی ئه‌میریه
یه‌کێک له باخه کۆنه‌کانی شاری سنه که له داوێنی کێوی ئاویه‌ره باخی ئه‌میریه‌یه . ئه‌م باخه که له باخه به‌رچاوه‌کانی پارێزگای کۆردستانه ، له لایه‌ن " ئه‌میر نیزامی گه‌ڕوسی" که ماوه‌ێیک نوێنه‌ری ده‌سه‌ڵات له کۆردستان بوو ، درووس کرا.
باخی ئه‌مانیه
یه‌کێکی تر له باخه‌کانی داوێنی چیای ئاویه‌ر، باخی "ئه‌مانیه" یه که له لایه‌ن " ئه‌مانۆڵڵا خانی ئه‌رده‌ڵان" درووس کرا . هه‌رچه‌نده شکڵ و شێوه‌ی ئه‌م باخانه ئاڵ و گۆڕی زۆری به‌سه‌ردا هاتوه ، به‌ڵام هێشتا هه‌ر به‌و ناوه کۆنانه ده‌ناسرێن .
چوارباخی خه‌سراوا
یه‌کێک له چوارباخه به ناوبانگه‌کانی ناوچه‌ی خۆرئاوای وڵات که شایه‌ت بتوانین دوای چوار باخی شاری ئیسفه‌هان دایبنین ، چوار باخی خه‌سراوای شاری سنه‌یه که له‌وانه‌یه له سه‌رده‌می که‌ریم خانی زه‌ند و خه‌سره‌و خانی یه‌که‌م درووس کرابێ . ئه‌م چوار باخه وا له به‌رانبه‌ر ته‌لاری گه‌وره‌ی خه‌سراوا ، له نێوان شه‌قامه‌کانی که‌شاوه‌رز و بلوار شێبلی و شه‌قامی ئه‌رده‌ڵاندایه .
ئه‌م باخه که به ته‌واوی به هۆی چوار شه‌قام کرابوه چوار به‌ش ، تا نزیکه‌ی ساڵی 1345 هه‌ر به‌و شێوه بوو ، به‌ڵآم شارسازی نوێ بوو به هۆی ئه‌وه که له جێگای ئه‌و باخه‌دا ئه‌و ماڵانه درۆست بکرێن، که ئێستا به ده‌ور ئه‌مته‌لاره‌دان . جگه له داره‌کانی ده‌ور و به‌ری ته‌لار و جۆگه‌له‌ی ئاوی ناوه‌ندی ، جه‌وهه‌ری چوار باخ له نێو چوه و زۆرێک له داره‌کان و حه‌وزه بچکۆله‌کان نه‌ماون . ( ڕوونکردنه‌وه‌ی تێر وته‌سه‌ل سه‌باره‌ت به‌م چوار باخه له کتێبی تۆحفه‌ی ناسری ، حه‌دێقه‌ی ناسری و مێژووی مه‌ستوره‌دا هاتوه ).
یه‌کێکی دیکه له چوار باخه کۆنه‌کان
ده‌بێ له چوارباخی گه‌ڕوس ناو ببه‌ین له باکوری بیجار که "ئێعتماد سه‌لته‌نه" له کتێبی " مێراتۆل بۆلدان" به تێر وته‌سه‌ل باسی کردوه و وتوویه‌تی له ساڵی 1104 کۆچی هه‌تاوی درۆست کراوه . چوار باخی سنه‌ش یه‌کێک له‌و چوارباخانه‌یه که له نێو چوه . وادیاره که گه‌ڕه‌کی کۆنی چوار باخی سنه ، له کۆندا جێگه‌ی ئه‌و چوار باخه بوه . له مێژووی ئه‌رده‌ڵاندا ئاماژه به‌م چوار باخه کراوه .
سه‌رچاوه: کتێبی میراتی کلتوری پارێزگای کۆردستان