حه‌تمه‌ن بڕۆن بۆ سه‌فه‌ر!
هه‌رچه‌ن به داهاتی که‌م و پێڕه‌وی کار و فرمانی ته‌نگه‌به‌رتان ، زۆر سه‌خته که کاره‌که‌تان بنێنه لاوه و بڕیاری سه‌فه‌ر به‌ن . به‌ڵام ڕۆیشتنه ده‌ره‌وه ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ێیکی کۆرتیش بێ بۆ ته‌ندرۆستی ئێوه زۆر به که‌ڵکه و به‌ڕاستی به که‌ڵکتان نیه که سه‌فه‌ر کردن بخه‌نه پشت گوێ.
که‌م بوونه‌وه‌ی گرژی و دڵه خۆرپه
ڕۆیشتن بۆ سه‌فه‌ر یارمه‌تیتان ئه‌دات که که‌مێک گۆشاری درونی و و له‌شی له خۆتان دوور که‌ن . حه‌تا ئه‌گه‌ر سه‌فه‌ره‌که‌تان سه‌فه‌ری کاریش بێت و ناچار بن چه‌ند کاتژمێر به‌رده‌وام له کۆنفرانس و ... به‌شداری بکه‌ن . له باتی ئه‌وه له گه‌ڵ وڵاتێک یان شارێکی نوێ ئاشنا ده‌بن. له‌وانه‌یه که سه‌فه‌ر کردنیش خۆی گرژی و دڵه خۆرپه‌ی هه‌بێت ، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌فه‌ره‌که‌تان بۆ گه‌ڕان و بۆ دیتنی جێگا دیه‌نیه‌کان بێ یان پێویستتان به زانینی زمانێ جۆرا و جۆر بێت یان بۆ شارێکی قه‌ره‌باڵغ بڕۆن . به‌ڵام گرژی و دڵه خۆرپه‌ی سه‌فه‌ر ئه‌رێنیه و وه‌کوو گرژی و دڵه خۆرپه‌ی ئیش و فرمانی زۆر و یان ژیانی ڕۆژانه نیه . که‌م کردنه‌وه‌ی گۆشار و گرژی درونی هه‌موو کات یارمه‌تیتان ئه‌دات بۆ ژیانێکی ته‌ندرۆست.
هه‌مه‌جۆری له ژیاندا
سه‌فه‌ر له هه‌ر بابه‌تێک بێت ده‌بێته هۆی ئه‌وه بۆ ماوه‌ێیک له ژیانی ڕۆژانه دور بکه‌ون و هه‌ر ئه‌مه‌ش به ته‌نیایی اێز و وزه‌ێیکی زۆرتان پی ئه‌به‌خشێ. ئه‌وه‌ی که هێندێ په‌یڕه‌وی ڕۆژانه‌تان بگۆڕن ، ده‌توانێ جۆرێ ده‌رمان بێت و ئه‌مه‌ش له کار و ته‌مه‌ڵی و ماندوویی بیر و له‌ش به‌رگری ده‌کات . گه‌وره‌ێیک ده‌ڵێ: "هه‌ر گۆڕانکاری و هه‌مه‌جۆرێیک ئه‌وه‌نده‌ی پشوودان چاکه "
که‌ڵک وه‌رگرتن له هه‌وای خاوێن
سه‌فه‌ر ده‌بێته هۆێ ئه‌وه که له چوار دیواری ماڵ یان جێگا کار دوور که‌ون و زۆرتر له هه‌وای تازه و خاوێن چێژ ببن . ئه‌گه‌ر بۆ گه‌ڕان ڕۆیشتن بۆ کوێستان یان قه‌راغی ڕووبار و زه‌ریا ، قووڵتر له ڕۆژانی دیکه هه‌ناسه بکێشن بۆ ئه‌وه‌ی ئۆکسیژنی زۆرتر بچێته ناو له‌شتان . هه‌روه‌ها ده‌توانن له خۆره‌تاو که‌ڵکی زیاتر ببه‌ن ، به‌ڵآم وریا بن خۆر نه‌تان سووتێنێ .
ده‌توانن باشترین شته‌کان له خراپترین ئه‌زموونه‌کان به ده‌س بێنن
سه‌فه‌ر ڕۆیشتن به جۆرێک وه‌کوو ئه‌وینداری وایه . له باته‌ی ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ که‌سێک هاودڵ و هاونشین بی، له گه‌ڵ جێگه هاو دڵ ده‌بێ . ئه‌و کاتانه‌ی که خۆر ده‌دا به سه‌ر ده‌م و چاوتانا و خۆتان له جێگاێیکی بێانه و غه‌ریب هه‌ست ده‌که‌ن ، یان گه‌یشتن به قه‌تار له نێو قه‌ره‌باڵغی ته‌کسی و ده‌س فرۆش و ... هه‌ر له بیرتان ناچێ ، و دوایی بیریان لێ ده‌که‌ن و زۆر جار له گه‌ڵیا ده‌ژین .
جارێکیان ، که له سیسیل بووم ، پیاوێک 100دۆلار خه‌ڵه‌تاندمی . سه‌ره‌تا زۆر گۆڕام و ناڕه‌حه‌ت بووم. ڕۆژی دوایی ته‌واوی بیرم ئه‌وه بوو که چۆن هۆشم به پاره‌که‌م بێ، وه یان ئه‌گه‌ر ئه‌و کابرامه دی چ بکه‌م . به‌ڵام له‌و ئه‌زموونه چه‌ند شت فێر بووم ، سه‌باره‌ت به درونی جاک و خراپی مرۆڤه‌کان ، و ئه‌وه‌ی که چۆن بار و دۆخی خراپ ئه‌وان ناچار ده‌کات به‌وه‌ی که کاری خراپ بکه‌ن ، سه‌باره‌ت به خۆم زۆر شتم بۆ ده‌رکه‌وت و ئه‌وه‌ی که له کاتی چاره ڕه‌شیدا چ بکه‌م /
به شێوه‌ێیک کاتێ خه‌فه‌ته‌که‌م له دڵ لابرد ، هه‌ستم ده‌کرد به‌هیزتر بووم ، هه‌ستی جۆرا و جۆرم بوو له‌و چه‌ن ڕۆژه‌دا ، و هۆشم زیاتر ببو ، و زانیاری زیاترم سه‌باره‌ت به خۆم و کڵاو به‌رداری به ده‌س هێنا بوو .
شوێنی خه‌ڵکی ناکه‌ون و ڕێگای خۆتان به ده‌س دێنن
سه‌فه‌ر له گه‌ڵ تور و گه‌شتیاری و ڕێنما ده‌توانێ فێرکار و سه‌رخۆش بێ ، به‌ڵآم من پڕ به دڵ به شوێن ئه‌و جێگانا که جیا له گروپ بێ ، له کۆڵان و لاکۆڵان ، دوکانی فه‌لافل فرۆشی و گه‌ڕه‌که جیاوازه‌کان، بۆ ئه‌وه‌ی ناسینی و زانیاری خۆم له‌و شار و ناوچه زیاتر بکه‌م . کاتی گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵیش هه‌ر ئه‌م شێوازه ده‌گرمه به‌ر .
له ئێستادا ده‌ژین
ئۆغر کردن به جۆرێک وه‌کوو ئه‌ویندار بوون وایه . له باته‌ی ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ که‌سێک هاودڵ و هاونشین بی، له گه‌ڵ جێگه هاو دڵ ده‌بێ . ئه‌و کاتانه‌ی که خۆر ده‌دا به سه‌ر ده‌م و چاوتانا و خۆتان له جێگاێیکی بێانه و غه‌ریب هه‌ست ده‌که‌ن ، یان گه‌یشتن به قه‌تار له نێو قه‌ره‌باڵغی ته‌کسی و ده‌س فرۆش و ... هه‌ر له بیری ناکه‌ن ، و دوایی بیر له‌و بیره‌وه‌ریانه ده‌که‌ن و چه‌ند جار له گه‌ڵیا ده‌ژین .
ده‌بینن که خه‌ڵکی چۆن ده‌ژین
هه‌موومان به‌شێک له بنه‌ماڵه‌ی مرۆڤایه‌تین ، به‌ڵام کاتێک خه‌ریک ده‌بین به کار و فرمانی ڕۆژانه زۆر ساکاره که ئه‌مه له بیر بکه‌ین، دیتنی خه‌ڵکێک که به ته‌واوی وه‌کوو ئێمه ده‌ژین . به‌ڵام ئه‌زموونی ڕۆژانه‌یان زۆر جیاوازه له ئێمه و له‌وه‌ی که ئێمه ده‌یکه‌ین ، چاوتان سه‌باره‌ت به‌م شته ده‌کاته‌وه که چه‌نده وه‌کوو ئه‌وانن ، و له هه‌مان کاتیش‌دا چه‌نده جیاوازن له‌وان .