تاڤگه‌ی پیران؛ ڕاکێشه‌ری ئه‌ڤیندارانی سروشت
زاگرۆس و کوێستانه‌کانی ناوچه ڕۆژاوای ئێران هه‌میشه دیمه‌نێکی جیاوازیان خستۆته به‌ر چاوی ئه‌ڤیندارانی سروشت. له ڕێگه‌ی کرنده‌وه بۆ سه‌ر پێڵ، هێدی هێدی کوێستانێکی سه‌یر و سه‌مه‌ره خۆی ده‌نوێنێ. له شارستانی داڵاهۆدا شاخ و کێوی جوان و به‌رزه‌ده‌ماخ سه‌ریان به‌ره‌و ئاسمان هه‌ڵکێشاوه.
تاڤگه‌ی پیران یان تاڤگه‌ی ڕێژاو یه‌کێکه له به‌رزترین تاڤگه‌کانی ئێران که له پارێزگه‌ی کرماشاندایه. تاڤگه‌یه‌کی سێ نهۆمی که دوو نهۆمی سه‌ره‌وه‌ی زۆر به‌رز و نهۆمی خواره‌وه‌ی کورتتره و له بن دار و دره‌ختدایه و له سه‌ره‌وه نابینرێت.
مه‌ودای نێوان به‌رزترن خاڵی تاڤگه‌ی پیران تا خوارترین خاڵی به پێی GPS نێزیک به 180 مه‌تره.
که‌وایه ده‌توانین بڵێین تاڤگه‌ی پیران یه‌کێکه له چه‌ندین تاڤگه‌ی به‌رزی ئێران و یان ڕه‌نگه به‌رزترین تاڤگه‌ی ئێران بێ.
هه‌رچه‌ن سه‌رپێڵ یه‌کێکه له شاره گه‌رمه‌کانی پارێزگه‌ی کرماشان، به‌ڵام له ده‌وروبه‌ری هه‌ر ئه‌م شاره گه‌رمیانه‌دا، سروشتێکی جوان و دڵڕفێن و شیناوه‌رد سه‌رنجی هه‌مووان به‌ره‌و لای خۆی ڕاده‌کێشێت.
له دوو ڕێگه‌وه ده‌توانین بچێن بۆ لای تاڤگه‌ی پیران: یه‌که‌م ڕێگه‌ی گوندی پیرانه له 10 کیلۆمه‌تریی سه‌رپێڵ که ئێمه ده‌باته بن تاڤگه‌که‌وه. ڕێگای دیکه‌ش گوندی شالانه له ناوچه‌ی ڕێژاو که ده‌مانباته سه‌ره‌وی تاڤگه.
له بنه‌وه‌ی تاڤگه‌ی پیراندا گوندی پیران و دۆڵێکی سه‌رسه‌وز و شیناوه‌رد و زۆر جوان هه‌ر به‌م ناوه هه‌یه که سه‌رسه‌وزییه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاوی ئه‌م تاڤگه‌یه که له ناوچه‌ی ڕێژاوه‌وه دێت. له دۆڵی پیراندا باخی هه‌نجیر، شڵانه و هه‌نار به باخه‌وانانی ده‌س بڵاو دێنه پێشوازته‌وه.
سه‌ره‌وه‌ی تاڤگه‌ی پیران ناوچه‌ی ڕێژاوه که بۆ دیتنی دیمه‌نی تۆکمه و ته‌واو و دووری تاڤگه ده‌بێ بچین بۆ گوندی ژالکه‌ی ڕێژاو.
کاتێک ئه‌چیته ڕێژاو و له سه‌ره‌وه چاو له تاڤگه ده‌که‌ی، ئه‌م به‌شه‌ی تاڤگه ئه‌وه‌نده بچووکه که زۆر به ئه‌سته‌م ده‌بیندرێت.
مه‌ودای خوار تا بانی تاڤگه‌ی ڕێژاو یانێ مه‌ودای گوندی پیران و گوندی ژالکه‌ی ڕێژاو نێزیک به 40 کیلۆمه‌تره.
کاتێک له‌و بانه‌وه چاو له دۆڵی پیران ده‌که‌ی پێت خۆشه یه‌ک چرکه‌ش چاو له‌و جوانی و مه‌زنایه‌تییه کلا نه‌که‌ی.
ناوی ناوچه و تاڤگه‌ی ڕێژاو وشه‌یه‌کی کوردیه که له "ڕژان" و "ئاو"ه‌وه هاتووه.
ناوچه‌ی ڕێژاو شوێنی سه‌رنج ڕاکێشی گه‌شتیاری دیکه‌ی زۆره. یه‌کێک له ئاسه‌واره مێژووییه زۆر گرینگه‌کانی ئێران به ناوی "ئانوبانینی" له سه‌رپێڵی زه‌هاودایه. "بابایادگار" و زیارتگه‌ی پیرۆزیش هه‌ر له‌م ناوچه‌دایه.
سه‌راو ئه‌سکه‌نده‌ر، قه‌ڵای سه‌ر نج ڕاکێشی "یه‌زدگرد" یادگاری "یه‌زدگردی سێیه‌م" له سه‌ر به‌رزاییه‌کانی کوێستانی داڵاهۆ و گۆڕستانی "ئه‌بوودوجانه" له ناوچه سه‌رنج ڕاکێشه‌کانی دیکه‌ی سه‌رپێڵ و ڕێژاو دێنه ئه‌ژمار.
جام کوردی