به‌نداوی گاوشان
به‌نداوی گاوشان یه‌ک له‌و شوێنانه‌یه که ده‌ستێوه‌ردانی مرۆڤ له سرووشت بووه‌ته هۆی به‌دیهاتنی شوێنێکی جوان و دڵڕفێنی گه‌شتیاری.
ده‌ریاچه‌ی به‌نداوه‌که و ده‌ورووبه‌ری به یه‌کێک له سرنجڕاکێشترین شوێنه گه‌شتیارییه‌کان داده‌نرێت. که‌متر گه‌شتیارێک هه‌یه که سه‌ردانی پارێزگای کوردستان بکات و به‌نداوه‌که‌ی گاوشان نه‌بینێت.
به‌نداوی گاوشان له کیلۆمه‌تری 45ی ڕێگای سه‌ره‌کی کامیاران – سنه دایه. سه‌رچاوه‌ی دابینکاری ئاوی به‌نداوه‌که ڕووباری گاوه‌ڕۆ له قه‌زای سونقور و کولیایی له پارێزگای کرماشان و به‌شێکی دیکه‌ی له قه‌زای کامیارانه. له ته‌نیشت ئه‌م به‌نداوه، مه‌خزه‌نی 550 ملیۆن مه‌تری سێجای ئاو، تونێلی گواستنه‌وه‌ی ئاو و وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی کاره‌بای 11 مگاواتی بنیات نراوه.
ئامانج له بنیات نانی به‌نداوی گاوشان، دابین کردنی 395 ملیۆن مه‌تری سێجا ئاو بۆ ئاودێری کردنی 31 هه‌زار دۆنم له زه‌وییه کشتووکاڵییه‌کانی پێده‌شته‌کانی بێڵه‌وار و نێو ده‌ربه‌ند و هه‌روه‌ها وه‌به‌رهێنانی 11 مگاوات کاره‌با بووه. تونێلی گواستنه‌وه‌ی ئاوی به‌نداوه‌که 21 کیلۆمه‌تر درێژایی هه‌یه و له هه‌ر چرکه‌یه‌کدا 30 مه‌تری سێجا ئاو بۆ 30 هه‌زار دۆنم له زه‌وییه کشتووکاڵییه‌کان ده‌گوازێته‌وه.
بۆ بنیات نانی به‌نداوی گاوشان، تونێل و تۆڕی گواستنه‌وه‌ی ئاو، بودجه‌یه‌کی زیاتر له 250 ملیار تمه‌نی به‌کار هێنراوه. جوانترین دیمه‌نه‌کانی چوارده‌وری ئه‌م به‌نداوه له وه‌رزه‌کانی به‌هار و هاوین ده‌بینرێت که به هه‌زاران گه‌شتیار به‌م بۆنه‌وه سه‌ردانی ناوچه‌که ده‌که‌ن.
جام کوردی