• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 180
  • یەكشەممه 29/1/1395
  • رۆژژمێر :

ئارامگەی خواجەوی کرمانی

 خواجەوی کرمانی

ئارامگەی خواجەوی کرمانی، لە باکووری شیراز لە داوێنی کیوی سەبووی و لە سەرەتای جادەی شیراز ـ ئیسفەهان و تەنگەی ئەڵڵاهو ئەکبەر دا هەڵکەوتووە. قەبرەکەی بەسەر دەروازە قورئان دا زاڵە، ئاوی کانیاوی ناوداری "روکناباد" لە تەنیشت ئارامگەکەی خواجەوی کرمانییەوە تێدەپەڕێت. ئەم ئارامگەیە لە ساڵی ١٣١٥ی هەتاوی لەسەر بەرپرسایەتی دایرەی کەلتووری پارێزگای فارس درووست کراوە. شوێنی ئارامگەکە لە رووبەرێکی بێ میچ و کراوە دایە، لە ناوەڕاستی ستوونە داخراوەکە دا بەردە قەبرێک هەیە کە سەرەوەی موحەدەب و بەرجەستەیە. لە سەر ئەم بەردە نووسراوەیەک کە بگەیەنیت کە ئەم قەبری خواجەوی کرمانییە، بوونی نییە. تەنها لە سەر بەردەکە دا نووسینی: كل من عليها فان و يبقي وجه ربك ذوالجلال و الاكرام بە خەتی سولس نووسراوە. لە سەروو و خوارووی قەبرەکە دوو ئەستوونی بەردینی کۆتا هەیە کە وادیارە بەپێی رەسمی ئەو سەردەمە لە خوار و سەرووی قەبری شاعیران و عاریفەکان دایان دەنا.

لە ساڵی ١٣٣٧ ی هەتاوی دا دایرەی کەونینەناسیی پارێزگای فارس هەستا بە درووست کردنی ژوورێک لە بەشی باکووری رووبەری ئارامگەکەوە. لە سەر ناوەڕاستی ئەم ژوورە و بەنێوچەوانی دیوارەکەوە دوو غەزەڵ لە غەزەڵەکانی خەواجەوی بە خەتی نەستەعلیق لە سەر کاشییەکان نووسراون، کە بەم بەیتەوە دەست پی دەکات:

دوش مي كردم سوال از جان كه آن جانانه كو؟ گفت: بگذر زان بت پيمان شكن پيمانه كو؟…

واتە دوێنێ شەو لە گیان پرسیم گیانانم لە کوێیە و ئەویش وەڵامی دامەوە و وتی: واز لەو پرسیارە بێنە و پیم بڵێ پەیمانەی مەیەکە لە کوێیە!...

و ئەو شیعرەکەیتریان بەم بەیتەوە دەست پی دەکات:

صبحدم دل را مقيم خلوت جان يافتم از نسيم صبح بوي زلف جانان يافتم…
کە واتە سپێدە و بەرەبایانی دڵم وەکوو شوێنگەی خەڵوەتی "گیان" بینییەوە و لە شنەی بەرە بەیان بۆی زوڵفی گیانانم بینییەوە...
کە ئێستاکە ئەم ژوورە کراوەتە فەرهەنگ سەرای خەواجەوی کرمانی. تۆزێک لە سەرووتری قەبرەکەی خەواجەوی سێ ئەشکەوت بەدی دەکرێت، یەکێک لەوانە ئەشکەوتێکە کە شوێنی عیبادەت و ریازەتی پیاوچاکان و مەشایەخەکان بووە و خواجەوی کرمانیش ماوەیەک لەوێ عیبادەتی کردووە. ئەشکەوتێتر کە لە دەم کونەکەیدا تاقێکی لێدراو و زەربدەری لە نەوعی تاقی کەجاوەیی کە لە بەرد و خشت درووست کراوە، شوێنی قەبری خواجە عیمادەدین مەحمود، وەزیری ناوداری شا شێخ ئەبوئیسعاقی ئینجووە. لە تەنیشت ئەم ئەشکەوتە دا هەڵکۆڵراوێک کە شەڕی رۆسەم و شێری تێدا بەدی دەکرێت هەیە کە بە فرمانی حوسەینعەلی میرزا، حوکمڕانی فرس لە ساڵی ١٢١٨ دا درووست کراوە. لە تەنیشت ئەمەش دا هەڵکۆڵراوەیەکی ناتەواو لە فەتحعەلی شاو و دوو کورەکەی بەدی دەکرێت.، لە ئەم لاو لای ئەم دوو هەڵکۆڵراوەیە دوو دانە نیو ستوون لە شێوازی ستوونەکانی سەردەمی زەندییە هەیە کە لە نێو دڵی کێوەکەدا درووست کراون و دانراون. لە ساڵی ١٣٧٠ ی هەتاوی دا بە هەوڵ و تێکۆشانی کۆلیژی ئەدەبی زانکۆی کرمان، رێوڕەسمێکی رێزلێنان بۆ خەواجەوی کرمانی بەڕێوەچوو کە بەشی کۆتایی ئەم رێووڕەسمە لە شیراز هاتە ئەنجام دایین. هەر بەم خواستەوە بە هەوڵی شارەوانیی شیراز و پارێزگای فارس، ئارامگەی خوجەوی کرمانی نۆژەن کرایەوە کە چاکسازیی و درووست کردنی دیوار و ئەستوون و کەفی ئارامگەکەی لە خۆ دەگرت و هەروەها پەیکەرەیەک لە سەر و دەموچاوی خەواجەوی کە لە بەرد داتاشراوە، لەم شوێنە دا دانراوە. بینای ئارامگەکەی خواجەوی کرمانی بە ژمارەی ٩١٦ لە پێڕستی ئاسەوارە مێژووییەکاندا تۆمار کرا.

سایتی جام-کوردی