چ که‌سانێک قه‌رزی هاوسه‌رگیری 10 میلیۆنی وه‌رده‌گرن؟
وته‌بێژی کۆمیسیۆنی ته‌لفیقی بودجه‌ی 95، وتی: زۆرتربوونی ئاستی قه‌رزی هاوسه‌رگیری، ئه‌و داواکارانه ده‌گرێته‌وه که تا کاتی ڕاگه‌یاندنی ئه‌م په‌سه‌نده، قه‌رزی هاوسه‌رگیریان وه‌رنه‌گرتووه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌گێرانه‌وه له ناوه‌ندی ده‌نگ و ڕه‌نگی ئێران، محه‌مه‌دڕه‌زا پوور ئیبراهیمی وەڵامی داوه‌ته‌وه به گومانه‌کانی سه‌باره‌ت به "زیاتربوونی ئاستی قه‌رزی هاوسه‌رگیری".
ناوبراو زیادی کرد: زۆر جار پرسیار ده‌کرێت ئه‌و داواکارانه که بۆ وه‌رگرتنی قه‌رزی هاوسه‌رگیری هه‌نگاویان هه‌ڵگرتووه و دۆسیه‌یان تۆمار کردووه، به‌ڵام هێشتاکه قه‌رزیان وه‌رنه‌گرتووه، زیاتربوونی ئاستی قه‌رزی هاوسه‌رگیری ئه‌وانیش ده‌گرێته‌وه؟
پوورئیبراهیمی له درێژه‌دا وتیشی: له کاتی په‌سه‌ندکردن و ڕاگه‌یاندنی په‌سه‌ندی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران سه‌باره‌ت به زیاتربوونی ئاستی قه‌رزی هاوسه‌رگیری، ئه‌و داواکارانه که تا ئێستا نه‌یانتوانیوه قه‌رزی هاوسه‌رگیری وه‌ربگرن، ده‌توانن له‌م ئاسانکارییه که‌ڵک وه‌ربگرن.
ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه: به شێوه‌ی یاسایی که‌سانێک که هه‌وڵیان داوه بۆ تۆمارکردنی دۆسیه‌ی قه‌رز وه‌رگرتن، به‌ڵام تا کاتی ڕاگه‌یاندنی ئه‌م په‌سه‌نده، قه‌رزیان وه‌رنه‌گرتووه، په‌سه‌ندکراوی نوێی مه‌جلیس ده‌یانگرێته‌وه.
به‌پێی په‌سه‌ندی ئه‌مدواییانه‌ی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران و به مه‌به‌ستی پشتیوانی له هاوسه‌رگیری لاوان، ئاسانکاری قه‌رزی به بێ وه‌رگرتنی که‌مترین سوود بۆ هاوسه‌رگیری له سێ میلیۆن تمه‌ن بۆ 10 میلیۆن تمه‌ن به ماوه‌ی دانه‌وه‌ی 4 ساڵه، زیاد ده‌بێته‌وه.
غوڵامڕه‌زا مێسباحی موقه‌ده‌م وه‌کوو داڕێژه‌ریی ئه‌م پێشنیاره، وتی: له ساڵی 89 ڕێژه‌ی 900 هه‌زار هاوسه‌رگیری تۆمار کراوه که ئه‌م ڕێژه‌یه له ساڵی 94 بۆ 680 هه‌زار دابه‌زیوه.
ناوبراو درێژه‌ی دا: له ئێستادا 12 میلیۆن که‌س لاو که ژیانی هاوسه‌رگیریان پێکنه‌هێناوه له ئێران بوونی هه‌یه که 4 میلیۆن که‌س له‌وانه ته‌مه‌نیان 28 ساڵ بانتره.