• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 63
  • سێ شەممه 31/1/1395
  • رۆژژمێر :

ئارامگەی ئەبوو عەلی سینا

  ئەبوو عەلی سینا

قەبری ئەبوو عەلی سینا هەر لە سەردەمە کۆنەکان دا لە نێوان خەڵکی هەمەدان دا بە باوا ئەبوو عەلی سینا ناوبانگی دەرکردووە. لە سەرەتا دا لە ژێر چوارتاقییەک دا بوو و دواتر لە سەردەمی قەجەر دا بینایەکی تریان لەسەری درووست کرد. لە ساڵی رابردوو دا دەستیان دایە درووست کردنی ئەو ئارامگەیەی کە ئێستا هەیە و دەرکەوت کە گۆڕی ئەبوو عەلی سینا و ئەبو سەعیدی دەخدووکیان لە نێو و چوارتوێی دیوارگەلێکی قایم کە لە خۆڵی روسە، جێ کردۆتەوە.

 

 هەر بەم هۆیەوە ئێسقان و کەلەسەری ئەبوو عەلی سینا نەپووکا بوون و لەناو نەچوو بوون، لە ساڵی ١٢٩٤ "خاتوو نیگاری کچی عەباس میرزا، نائیب السلطنە" چوارتاقێک کە لەسەر ئەم مەزارە بوو لای برد و گۆمەزێک لە ئاجوڕی لە باتی و لەجێگەی درووست کرد و دوو کێلیشی لە سەر ئەم دوو گۆرە داناوە. ئێستاکە هەر دووک لە ژوورچوونەکان(ندخل) ئارامگەی ئەبوو عەلی سینایە.

لە ساڵی ١٣٣٩ ی مانگی خوالێ خۆش بوو  "محمد حسین فریدالدوله گلگون"سەرۆکی ئەوکاتی شارەوانی هەمەدان دیوارێکی لە دەوری ئارامگەی ئەبوو عەلی سینا دا هەڵچنی و دەرگایەکیشی لە بەرامبەر پردی کۆن لە گۆشەی باشووری خۆرئاوای قەبرەکە درووست کرد و لە تەنیشت قەبرەکە تەلارێکی بۆ کتێبخانە و هەمبارێکی بۆ کتێبەکان درووست کرد و عەوزخانەیەکیشی بۆ سازاند و تێچوو و خەرجکاریی ئەم درووست کردن و بیناسازییە لە لایەن جەند کەسی خۆبەخشی شاری هەمەدانەوە بە ئەستۆ گیرا بوو.

 

بیناکەی خاتوو نیگار چوار گۆشەیەکی ناڕێک و شێواو بوو کە لە خشت پێک هێنرا بوو و گۆمەزێکیشیان لە نێوی دا سازاند بوو و لە گۆشەی خۆرئاوایەوە خوێندنگەیەک و لە لای خۆرهەڵاتیشییەوە داڵانێک کە ئاراستەی ژوورێکی بچووکی دیاری دەکرد، درووست کرد بوو و لەو ژوورەش دا عارفی قەزوینی شاعیری ناودار و هاوچەرخیان ئەسپەردە کرد بوو. کتێبخانەی ئارامگەکە کە لە لایەن فەرید الدەولەوە بنیات نرا بوو ٦٤٩ بەرگ کتێبی هەبوو.

 

ئەم ئارامگەیەی ئێستای ئەبوو عەلی سینا بە هەوڵ و پاڵپشتی ئەنجوومەنی پاراستنی ئاسەوارە نیشتمانییەکان لە ساڵەکانی ١٣٣٠ و ١٣٣١ ی هەتاوی و بە بۆنەی ساڵوەگەڕی هەزارەهەمین ساڵی لە دایک بوونی ئەبوو عەلی سینا وە، و بە دەستی بەڕێز ئەندازیار هوشەنگی سەیحون درووست کراوە و لە ساڵی ١٣٣٣ ی هەتاوی دا و لە کۆنگرە و رێوڕەسمێکی بوشکۆ دا کە حەشیمەتێکی زۆر لە زانستمەندە ئێرانی و بیانییەکان تێیدا بەشدار بوون، کرایەوە.

 

جام-کوردی