ساڵرۆژی لەدایك بوونی حەزرەتی عەلی (ع)
ئەمرۆ سێ شەممە سێزدەی ڕەجەبی ساڵی 1437 - 21 ئاوریل 2016 ساڵڕۆژی پڕبەرەکەتی حەزرەتی ئەمیرەلمومنین عەلی (ع) ئیمامی یەکەمی شیعەکانی جیهانە.
حەزرەتی عەلی کوڕی ئەبیتالب (ع)، ئامۆزا و زاوا و جێگری پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) سێزدەی ڕەجەب بیست وسێ ساڵ بەرلە هیجرەت، لە نێو ماڵی كەعبە لەدایك بوو. حەزرەتی ئەبووتالیب باوکی و فاتمە کچی ئەسەد ، دایکی حەزرەتی عەلی (ع) ، هەردوو لەبنەماڵەی هاشم بوون و ئەو بنەماڵەیە لە ڕەوشت بەرزی و ئاکاری بەرزی مرۆیی‌دا لەنێو عەرەب وقوڕەیشدا بەناوبانگ بوون و بوێری و زیرەکی بەشێک لە تایبەتمەندییەکانیان بوو. هەر هەموو ئەو سیفەتە باش و بەرزانەش لە ئاستێکی بەرزدا بەعەلی ئیبنی ئەبی تالیب بە میرات مایه‌وه. کتێبی بە نرخی نەهجولبەلاغە به‌شێکه لەخوتبەکان و نامەکان وقسە کورت و به‌نرخه‌کانی حەزرەتی عەلی (ع) ودڵۆپێکە لەئۆقیانوسی مەعارفی ئیلاهی. رادیۆ كوردیی تاران ئەو ڕۆژە موبارەکە لە هەموو هۆگران و ئەویندارانی ئیمامەت و ویلایەت پیرۆزبایی دەکات. حەزرەتی عەلی (ع) دەفەرموێ:" لەگەڵ خەڵك وا بجووڵێنەوە كە ئەو دەم كە مردن خەڵك بۆ ئێوە بگرین و ئەگەریش دەژیان لەگەڵتان دا مێهرەبان بن".
ئه‌مڕۆ یادی له‌دایک بوونی ئینسانێک ده‌که‌ینه‌وه که ئۆقیانووسێک بوو له زانست و ژیری و ڕێبه‌رێکی تاکانه و شاره‌زا بوو. ئه‌و که‌سایه‌تییه‌کی به‌هێزی هه‌بوو. به‌ر له‌وه‌ی که له‌باره‌ی ئه‌م و ئه‌و به دادوه‌ری بجوڵێته‌وه دادوه‌ری له‌باره‌ی خۆیه‌وه به جێ ده‌هێنا. که‌ماڵاتی جوانی ئه‌خلاقی به باڵاترین شێوازی له که‌سایه‌تی ئه‌ودا ده‌رده‌که‌وت. بیرێکی قووڵ و سۆزێکی ناسک و ئینسانی هه‌بوو. شه‌و له کاتی خواپهرستندا هه‌ر شتێکی جگه له خوای له بیر ده‌چوه‌وه و ڕۆژیش له ناخی کار و تێکۆشانی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی‌دا بوو. هه‌موو لا دانیان ده‌نا به ئازایه‌تی و فیداکاری و جوامێری ئه‌و و ئامۆژگارییه جوانه‌کانی له‌سه‌ر دڵ ده‌نیشت. ههرشهو ئه‌ستێره‌ی ئاسمان سه‌یری فرمێسکه به‌سۆزه‌کانی ئه‌ویان ده‌کرد و زایه‌ڵه‌ی موناجاتی بریندارانه‌ی ئه‌و له ده‌ر و ده‌شتدا ده‌گه‌ڕا. عه‌لی (ع) نموونه‌ی ئینسانێکی کامڵ و گشتداگر بوو به هه‌موو جوانییه‌کانیه‌وه.
ڕۆژی له‌دایک بوونی عه‌لی کوڕی ئه‌بی تالیب له هه‌موو لایه‌ک پیرۆز بێت.
رادیو سورانی