• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 281
  • پێنج شەممه 2/2/1395
  • رۆژژمێر :

وەسیەت نامەکەی شێخ ئەبو عەلی سینا

 شێخ ئەبو عەلی سینا

ئەبو عەلی سینا بە نیسبەت جەنابی ئەبوسەعیدی ئەبوالخیر رێزێکی تەواوی هەبوو و لە نێوانیان دا نامەگۆڕینەوە هەبووە، بە شیوەیەک کە شێخ وەسیەتنامەکەی خۆی بۆ ئەبوسەعیدی ئەبوالخیر نووسی و ناردی بۆی.

دەقی وەسیەت نامەکە بە زمانی عەرەبییە و لێرەدا بە کوردی دەیخەینە رو:

دەسپێکی هەر بیرێک و کۆتایی هەر هزرێک دەبێت خودا بێت، هەناو و دەرەوەی هەر شتێک کە کەوتە بەر سەرنج و هەڵگۆستەی دەبێت نیگای ئەو بەرەو لای خودا رابکێشێت. و بە سەرنج دان بە خودا چاوی لە هەر جۆرە ناپاکی و پیسییەک رزگار دەبێت. بە هەنگاوەکانی نەفس کە لە کاتی رابوون دا و لە پێگەی هەنووکە دا لە سەر پێ وەستاوە، دەبێ بە ناو جیهانی رۆحە موجەڕەدەکان دا سەفەر بکات و بە عەقڵ و هزری خۆی ئەوەی کە لە بەرهەم و گەورەیی پێگەی رەبانییەت دا سڕۆک و شاراوەیە، ببینێت.

کاتێک کە لەو پێگە گەورەیە دابەزی و هاتە خوارەوە و لە سەر پێگە و مەوقیفی خۆی کڕ کەوت، خودای خۆی بە دەربڕین و زمانی خۆی ستایش بکات و کەماڵ و چاکە بەچاو لە بەرهەم و داهێنراوەکانی دا ببینێت.

جوانی ئەو چاودێرە سەرمەدییە جگە لە رۆشنبینی و بەسیرەت بە شتێکی تر ناتوانین بەدی بکەین و بە کۆڵانەکانی ئەو دا جگە بە رێنوێنی و چاوساغی عەقڵ تێپەڕین شیاو نییە. زاتی کیبریایی ئەو ناشێت ببینریت و فام بکرێت. رووناکایی ئەوە کە لە هەناو و رواڵەت و ناخی ئامێر و شتومەکە کاندا تریفە و دەرکەوتەی هەیە. بۆ ئەوەی کە هەر تاکێک بگاتە پلەی کەماڵی خوازراو، لە هەر بوونەوەرێک دا نوور و تیشکی "ئەو" پرشەی دێت و لە هەر گەردیلەیەکی بوونەوەران نیشانەی بوونی ئەوە، خودای تاقانە کە بوونی هەر بوونەوەرێک بە بوونییەوە بەندە.

کاتێک بە سەر ئەم حاڵەتە دا زاڵ بوو و بە شێوەیەکی بەردەوام لە خۆی دا هەوڵی پاراستنی دا، لەو کاتەیە کە فۆرم و روخساری جیهانی سەروو لە ئاوێنەی بوونی دا دەنگدەداتەوە و تیشکەکانی جوانی رەهای ئیلاهی لێی دەچنە ژوورەوە. هەر لەم کاتە دایە کە لەگەڵ پلە بەرزەکانی کەماڵی رەبانییەت ناسیاوەتی پەیدا دەکات و چێژ لە لەزەتێک دەبینێت کە زۆر کەس توانایی دەست پێڕاگەیشتنیان نییە و ئەم لە وجودی خۆی دا کەڵکی لێ وەردەگرێت، لە وجودێک کە ئەمەی تێدا بووە و شیاوی هەبوونی بووە.

دڵەڕاوکێ لە لای دا ون دەبێت و نووری هێوری و هێمنی جێگەی دەگرێتەوە و پلەی داسەکناویی پڕ لە دڵەڕاوکەی لە لا ون دەبێت و فام و تێگەیشتنی هێندە دەبێت کە خەڵکی رێبازەکەی حەسرەت و ئێرەیی پێ دەبەن و ئەمیش لە لای خوا داوای عەفویان بۆ دەکات و لە ئاکامئش دا فێڵ و تەڵەکەی دونیا بە هیچ و موڵک و مەتاعی جیهانیش بە پووچ دەزانێت. بیهێنێتەوە یادی خۆی کە خودا گەورەیە و هەمیشە لەو یادکردنەوەیە شادمان و بەردەوامیش لێی شاگەشکە دەبێت. لە دواجار دا کاری دونیا و دانیشتووانی دەبێتە جێگەی سەرسووڕمانی، هەر بە هەمان شێوە کە هۆگرانی دونیا لە هەمبەر هۆگرانی ئەوەی وا خەڵکی ئاخرەتە سەریان دەسوڕمێت و دەبێت ئاگادار بێت کە نوێژ لە باشترین شتەکانە و چوون بە ئاراستەی نوێژ دایە کە پلەی کەماڵ مسۆگەر دەبێت. رۆژوو باشترین هێورییەکان و جوانترین داسەکنانە چوون لەم داسەکنانە رەن و ژەنگی پیسی و پۆصڵییەکان لە نەفس دا دەسڕدرێتەوە. سەدەقە و خێرکردن لە باشترین کردەکانە چوونکوو بە هۆیانەوە خراپی و بەڵا دەسڕدرێتەوە و دوور دەکەونەوە و لە دواجار دا دەبێت بزانێت خاوێنترین و باشترین سلووک و رێگاپێوان، بەرگە گرتن لە هەمبەر سەختی و نەهامەتییە و بێهۆترین کردەگەلیش ریاکاری و رواڵەت بازییە.

تا سات و کاتێک کە نەفس لە رێژە و رادەیەکی نزم دا گۆڕانی بەسەر دا هاتبێت و تا کاتێک سەرنجی لە تەوەری وشە و لەفز و ناناوەرۆک دا دەسووڕێتەوە و سەرقاڵی قەپ و قاڵ و هەراوزەنایە، هەرگیزاو هەرگیز و ببڕایبڕ لە پیسی و پۆخڵی رزگاری نابێت و خاوێنی رووی تێ ناکات.

ئەو زانستەی کە خالێ بێت لە گەندەڵی و بە ویستەناو و نییەتێکی باش ئەنجام بدرێت، باشترین کردەکانە، حیکمەت و زانست بنەما و کرۆکی سەرێتی مرۆڤە لە باقی گیان لەبەرانیتر و لە فێر بوونی زانست دا مەعریفەت و ناسینی ئیلاهی سەرووترە لە هەموو شتێک، چوونکوو بڵندی و شەرافەتی هەر زانستێک گرێدراوی بابەت و تەوەرەکەیە. وشە حەقئاوییەکان و دەربڕینە پاکژەکان بەرەو خودای موتعال دەچنە وەری و خودای موتەعالیش بەرزیان دەکاتەوە. بەڵێ، هەر بەم شێوە و چۆنایەتییە لە دەربڕین و وشەی درۆ و بەتاڵ لە حەقیقەت حاشا دەکات و تەنانەت لە خەیاڵدانی خۆشی دا بواری تێپەڕاندن بە ناپاکژی و درۆبێژیی نادات، تەکوو لە هەناوی نەفس دا ئەم حاڵەتە جێگر و بەردەوام و زاڵ ببێت. لە ئاکامیش دا خەوەکانی بە راست دەردەچێت و ئەوەی کە جیهانی خەون دا بۆی دێتە پێش هەر هەمان شتە کە لە راستی دا دێتە ئاراوە.

لەمەڕ "موشتەهیاتی نەفس"یشەوە، واتە ئەو شتەی کە دەبێتە هۆی چێژ و لەزەتی نەفس و لێیان چێژگر دەبێت، دەبێ بزانین کە پێویستە بەکارهێنان و کەڵک وەرگرتن لێیان تەنها و تەنها بۆ هاوسەنگی وەرگرتنی میزاج و راگرتنی بوونی تاکەکەسی و پاراستنی چەشن(نوع)بێت.

لەگەڵ هەر تاک و کەسێک دا بە گوێرەی تەبیعەت و چاکە ئەخلاقییەکانی بجووڵێتەوە و تاشوێنێک کە بۆی دەلوێت و بە رادەی توانایی ماڵی خۆی بەخشندەیی و بەشینەوەی هەبێت.

بۆ یارمەتی و پاڵپشتی خەڵک زۆربەی کات ئامادەیە و تەنانەت لەو شتەیش کە بە پێچەوانەی خواست و ئارەزووی ئەوە هەر یارمەتییان دەکات. لەبارەی ئەنجام و کردە شەرعییەکان دا تەواوە و حوکم و بڕیارە ئیلاهییەکان دەپارێزێت و بەرزیان رادەگرێت و ئەندام و ئەزاکانی لەشی خۆی پێملی ئەنجامدانی ئەرکە پێویستە ئیلاهییەکان دەکات. خودای موتەعال ئەنجامدانی واجبەکانی ئەم شەریعەتەی بۆ بەندەکانی خۆی بە پێویست داناوە و پێیان بە ئەنجامدانی کردەگەلێک ئەمر دەکات کە لە ژێر ناوی ئاڵای ئیسلام دا پێناسە کراوە.

خودای موتەعال دۆست و خۆشەویستی ئەو کەسانەیە کە ئایینی پیرۆزی ئیسلامیان قبووڵ کردووە و ئیمانیان هێناوە و چوونکوو ئێمە بە حاڵ و بەدڵ قبووڵمان کردووە و ملمان بۆی داوە، کەواتە خودای موتەعال بۆ ئێمە بەس بێت و جگە لە ئەو سەرنج و رامان ناگرینە هیچ کێ، چەندە بەرز و باشە ئەو کەسەی کە ئێمە کاروباری خۆمان بەوی دا راسپاردووە.

سایتی جام - کوردی