• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 115
  • یەكشەممه 5/2/1395
  • رۆژژمێر :

پێشینەی مێژوویی کۆشکی گوڵستان

کۆشکی گوڵستان

مێژووی کۆشکی گوڵستان، لە شوێنەوارە سەرنجڕاکێشەکانی تاران، دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی شاعەباسی سەفەوی(988کۆچی-ـ مانگیی) و لەسەردەمی شاکانیتریش دا کەم تا زۆر لەبەر سەرنج بووە تاکوو لە سەردەمی کەریم خانی زەند دا، لەنێوان ساڵەکانی 1173تاکوو1180ی کۆچی ـ مانگی دا ئەم کۆمەڵە تەلارە بە درووستکرانی دیوانخانەیەک تێیدا گۆڕانکاریی بنەمایی بەسەر دا هات، بەڵام گرنگیی راستەقینەی ئەم کۆشکە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئاگاموحەمەدخانی قەجەر. کۆنترین بیناگەلی هێشتا زیندوو لە کۆمەڵەی کۆشکی گوڵستان بریتیین لە ئەیوانی تەختی مەڕمەڕ و خەڵوەتی کەریمخانیی کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پاشایەتی کەریم خانی زەند. ئەو لە شەڕەکانی خۆی لەدژی موحەمەد حەسەن خانی قەجەر لە ساڵی 1172 تارانی کردە ئامانجی لەشکرکێشی و هۆردووکێشی خۆی و پاش سەرکەوتنی لەم شەڕەدا لە دیوانخانەی کۆنیی تاران کە لەسەردەمی شاسوڵەیمان دا درووست کرا بوو بانگەوازێکی گشتی راگەیاند و خۆی وەکوو "وەکیلی رقعایا" واتە وەکیل و نوێنەری کۆمەڵانی خەڵک ناوزەد کرد و دەسەڵاتی حکوومەتی گرتە دەست.

لەسەر بڕیاری ئەو لە هاوینی هەمان ساڵ دا حەساری ئەرگ دیسان بووژایەوە و جووتێک حەرەمخانە و خەڵوەتخانە و هەروەها عیمارەتی دارولحکومە لە ناوەوەی دا بنیات نرا و لە هاوینی ساڵی دواتر دا واتە ساڵی1173 کە هۆردووی خۆی بۆ چەمەنی سوڵتانییەی زەنجان گواستەوە، فەرمانی دا جووتێک عیمارەتی تایبەت و دیوانخانەیەکی گەورە بەشێوازی ساسانییەکان و هەروەها باخێک لە تەنیشتییەوە درووست بکەن.

دوای مردنی کەریم خانی زەند لە ساڵی1193ئاگاموحەمەد خانی قەجەر لە ساڵی1200دا تارانی وەکوو پایتەخت هەڵبژارد، بەڵام بە هۆی لەشکێرکێشییە بەردەوامەکان کەمتر لە ناوەندی دەسەڵاتەکەی واتە تاران دا دەمایەوە و بۆ ئاوەدانکردنەوە و بووژاندنەوە دەرفەتێکی وەهای نەبوو! تا وەکوو ئەو سەردەمەی کە فەتحعەلی شای قەجەر لە ساڵی 1211لەسەر تەختی پاشایەتی دانیشت، لەو سەردەمە بەم لاوە بە پەرەسەندنی دەزگا ئیداری و حکوومییەکانی سەڵتەنەتی قەجەر، بیناگەلێکی جۆراوجۆر لە نێو ئەرگی تاران، بەزۆرییش لە سەردەمی فەتحعەلی شاو و ناسرەدین شای قەجەر درووست کرا.

 

لەسەردەمی رەزاشای پاڵەوی دا، بەشگەلێکی زۆر لە ئەرگی تاران، لەوانەش حەوشەکەی دەوری ئەرگ، سەردەری بابی عالی، بینای دەفتەری ئیستیفا، نیگارخانە، تەکیەی دەوڵەت، نارنجستان، باخی گوڵشەن و بینانێوەکییەکان(ساختمانهای اندرونی) رووخێنران. جێگەی نیشتەجێ بوونی شا گوازرایەوە بۆ کۆشکی مەڕمەڕ و نیاوەران و دواتریش لە سەردەمی حەمەرەزا شای پاڵەوی دا گوازرایەوە بۆ کۆشکی سەعدئاباد و کۆشکی گوڵستان بوو بە اوێنی میوانداری میوانە بیانییەکان. دوای شۆڕشی ئیسلامی کۆشکی گوڵستان وەکوو زۆربەی عیمارەتە سەڵتەنەتییەکانیتر کرایە مۆزەخانە تاکوو هەمووان بتوانن بەسەری بکەنەوە و بیبینن و لە تەماشای ئەو جوانیانەی کە ئاکامی بیر و پەنجەی هەنەرمەند و سنعەتکارە ئێرانییەکانن چێژ وەرگرن.

جام کوردی