بهههشتی پارێزگای کرماشان
لە سەد و بیست کیلۆمیتری باکووری ڕۆژاوای کرماشان بەرەو قەسری شیرین لە سەر ڕێگای کرند - سەرپێڵی زەهاو، لەنێوان دوندە سپی پۆش و جوانەکانی داڵاهۆ و دارستانەکان و لەپاڵ چۆمە بە خوڕەکاندا دەگەیتە جێگایەک کە دە ڵێی پارچەیەکی بەهەشتە لە سە ر عەرز.
ئێرە "ڕێژاو"ە . ڕێژاو لە زمانی کوردی دا بە مانای تاڤگە و قەڵبەزەیە.
لەیەکەمین نیگادا بۆ بینەر دەردەکەوێ کەبۆچی ئەم ناوچەیە ناوی ڕێژاوی لێنراوە. لەدڵی گاشەبەردەکاندا کانیاوی زۆر جوان هەڵدەقوڵێن و دیمەنێکی جوانیان بە ڕێژاو بە خشیوە.
هەندێک کەس لەو باوەڕەدان کەوشەی ڕێژاو لە واژەی کوردی " ڕچ ئاو" بە مانای ئاوی بەستراو یان ئاوی زۆر سارد، وەرگیراوە.
ناوچەی ڕێژاو لە ڕووی جۆگرافییەوە ناوچەیەکی کوێستانی و ئاو و هەوایەکی فێنکی هەیە کەلەباکوورەوە لکاوە بە کێوەکانی داڵاهۆ وە.
دارهەنجیر وگوێز و هەنار و چۆمە بە خوڕەکانی ڕێژاو کە چاوگەی چۆمی ئەڵوەنن بوونەتە هۆی بەدیهاتنی سرووشتێکی جوان لەم ناوچەیەدا.
لێرە هیچ باسێک لە قە رەباڵغی و پیسی هەوا نییە. تەنیادەنگێک کەبەرگوێ دەکەوێ هاژەی چۆمان لەبن دارەبەرزەکانی ڕێژاو دایە. کێوەجوانەکانی ملە سوورە ، تاش خزی ، کوچکی تەلار، کاو و قەڵابەرزە جوانییەکی یەکجار زۆریان بە ڕێژاو بە خشیوە و کەژەوانان زۆرجاران ڕووی تێدەکەن .
دۆڵە جوانەکانی دەرە لەرز ، دەرە تاویان، هەنجیر کوان و... وکانیاوەکانی ڕێژاوی سە روو، کانی کاک غەفوور، چوار چەمە، کانی ملاواز، دەلیق و... بۆ وێنە ئەو شوێنانە ن کە سە رنجی گەشتیاران ڕادەکێشن.
بەڵام شوێنە سە رنج ڕاکێش و گە شتیارییەکانی ڕێژاو تەنیا سرووشتە جوانەکەی نییە ، چونکوو بە بڕوای زورێک لە ڕۆژهەڵات ناسان و مێژوو نووسان لە بە ر دامەزرانی یەکەمین حوکوومەتەکان لە ڕۆژاوای ئێران ئەم ناوچەیە شوێنی کەونارایی یەکجار زۆری لێن کە کێوی بێستوون و تاقۆسان و سەدان ئاسەواری مێژوویی لە کرماشان ، سە لمێنەری ئەم ڕاستییەن.
ناوچەی ڕێژاویش ئەگەر چی لە یەکەمین نیگادا تەنیا وەک سەیرانگەیەکی سرووشتی دێتە بە رچاو بە ڵام بە پێی لێکۆڵینەوە ی کەوناراناسان ئاسەواری ئەوتۆی تێدان کە سەلمێنە ری پێشینە ی دوورودرێژی ژیانی مرۆڤ لە م ناوچەیە دایە.
لە سە د و بیست کیلۆمیتری باکووری ڕۆژاوای کرماشان بە رە وقەسری شیرین لە سەر ڕێگای کرند - سەرپێڵی زەهاو، لەنێوان دوندە سپی پۆش و جوانەکانی داڵاهۆ و دارستانەکان و لەپاڵ چۆمە بە خوڕەکاندا دەگەیتە جێگایەک کە دە ڵێی پارچەیەکی بەهەشتە لە سە ر عەرز.
یەک لەم ئاسەوارانە ڕێگای کەونارایی ساسانییەکان لەم ناوچەدایە. بەم ڕێگایەدا تەنیا بە هەسب و هێستر یان بە پێیان هات و چۆ ئەنجام دەگرێ و لە و ڕێگایانەیە کە عێل و هۆز و کۆچەران هات و چۆی پێدادەکەن.
لەئاسەوارە کەوناراییەکانی ئەم ناوچەیە دەتوانین ئاماژە بکەینە مزگەوتی عەبدوڵڵای کوڕی عومەر کە یەکێک لە کۆنترین مزگەوتەکانی ئێرانە.
بە پێی نووسراوە مێژووییەکان خەڵکی ئە م ناوچەیە بە پێچەوانەی ناوچەکانی دیکە یەکەمین کەسانێک بوونە کە ئایینی پیرۆزی ئیسلامیان وەرگرتووە و پەرەیان پێداوە .
لەئاسەوارەکانی دیکەی ناوچەی ڕێژاو قەڵای یەزدگردە کەلە پازدە کیلۆمیتری سێ ڕێیانی سەرپێڵ - ڕێژاودایە . کەونارا ناسان دەڵێن ئەم بینایە هی سە ردەمی ساسانییەکانە.
جگە لە قەڵای یەزدگرد لە بەردە م باخەکانی ڕێژاو دا قەڵایەک هەیە کە خەڵکی ناوچەکە پێی دەڵێن" قەڵای کوچک" .ئەم قەڵایە دوو نهۆم بووە کە بەداخەوە ڕووخاوە و تەنیا چەند ژووری نهۆمی یەکەمی ماونەتەوە .
ڕێگایەک کە بە ڕێگای ساسانی بەناوبانگە دەچێ بە رە و قەڵاکە و قەراخ ڕێگاکە دیواری وشکەچنی بۆ دروست کراوە تا ڕێبواران بە ئاسانی هات و چۆ بکەن و مەترسی کەوتنە خوار و بەربوونەوەیان نەبێت.
یەک لە شوێنە سە رنج ڕاکێشەکانی دیکە ی ئەم ناوچەیە کە سە رنجی گەشتیاران و هۆگرانی مێژوو بەرەو لای خۆی ڕادەکێشێ گۆڕستانێکە کە پێشینەیەکی زیاتر لە هەزار ساڵی هەیە کە لەوێ هەندێ گۆڕ بە شێوەی چوار تاقەکانی سەردەمی ساسانی بەرچاو دەکەون.
جام کوردی: