• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 86
  • دوو شەممه 13/2/1395
  • رۆژژمێر :

شاری سووتاوی زابول

شاری سووتاوی زابول

 

ئەم شارە مێژووییە لە شوێنە راکێشەرە گەشتیارییەکانی شاری زابولە کە دەکەوێتە پارێزگای سیستان و بەلووچستانەوە. شاری سووتاو پاشماوەی دەوڵەتی شارێکی کۆن و کەونینەیی لە ٦٥ کیلۆمەتری زابولە. ئەم شارە پێشکەوتووترین شاری جیهان و سەردەمی کۆن بووە و لە دەوڵەمەندترین و پاراوترین پانتا کەونینەییەکانی کەلتوور و شارستانییەتی ئیرانە. کەش و هەوای ئەم هەرێمە هەر لەو سەردەمەش دا گەرم بووە بەڵام بوونی زەریاجەی هاموون و جۆگەلە و باڵەئاوییەکانی بوونەتە هۆی سەرسەوزی و بژوێن بوونی ئەم دەڤەرە و شوێنێکی گونجاو و لەباری بۆ کشت و کاڵ سازاندووە. ئەو دارانەی کە لا شاری سووتاو دا هەبوون بریتین لە: ئەفرا، سپێدار و داری بی.

 لەو شتە دۆزراوە سەرسووڕهێنەر و سەیرانەی ئەم شارە، گۆڕستانێکە کە تەرمگەلێکی زۆر بە جل و بەرگ و پارچە و شتومەکی گرانبەها تێیدا ئەسپەردە و دەفن کراون. هەروەها لەم گۆڕستانە دا ئێسقانی ژنێکی قەڵەو بە چاوی دەسکردەوە دۆزراوەتەوە. وەکوو دەڵێن ئەم چاوە دەسکردە لە قیر و جۆرێک لە چەوری درووست بووە و وردترین تاڵەدەمار(موی رگ)ەکانی ناوی چاوەکە بەشێوەیەکی پسپۆڕانە دەکار نراون. هەروەها دۆزینەوەی تەرمی کچێکی ١٣ یان ١٤ ساڵان کە نیشانەگەلێک لە کۆنترین نەشتەرگەری مێشکی لەگەڵ دایە، پیشاندەری پێشکەوتووی خەڵکانی ئەم وڵاتە لە بواری پزیشکی دایە و هەروەهاش بوونی هێڵ کێش(خط کش)ێک بە درێژایی ١٠ سانتی مەتر پیشاندەری پێشکەوتوویی زانستی بیرکاری یان ماتماتیکە لەم وڵاتە دا.

 

شاری سووتاو ناوەندی زۆرێک لە چالاکییە هونەری و پیشەییەکان بووە، لە قۆناغی شەشەمی پشکنینی شاری سووتاو نموونەگەلێکی سەرنج راکێش و تازە لە زێڕ و زیو بینرایەوە. کۆنەوارناسان بە دۆزینەوەی مۆرە و ملوانکەگەلێک لە جنسی لاجەوەرد و زێڕ لە گۆڕێک دا، سەبارەت بە شیوەگەلی درووست کردنی وەرەقەکان و مەفتوولا زێڕینەکان دەستیان دایە لێکۆڵینەوە و بۆیان دەرکەوت کە پیشەکارانی شاری سووتاو بە ئامێرگەلی زۆر سەرەتایی لە دەسپێک دا لاپەڕەگەلێکی زێڕینی زۆر ناسکیان بە قایمایی و قلەت(قطر)ی ١ میلی مەتر درووست دەکرد و پاشان بە شکڵی لوولەگەلی گرۆڤەری دەریان دەهێنا و دوای پێکەوە بەستی دوو سەری وەرەقەکان یان لاپەڕەکان بە یەکدی، مۆرەکانی بەردی لاجەوەردیان دەنایە نیوان و ناوەڕاستییەوە. بەرای بەڕێز سەجادی تەکنیکە بەکارچووەکانی ناو شاری سووتاو لە گەل تەکنیکی کاری میسرییەکانی کەونائارا دا لەیەک دەچن.

 

شاری سووتاوی زابول

لەشاری سووتاو چەندەها چەشن لە سوفاڵینە و پەرداخی بەردین، موعەڕەق کاری، هەموو چەشنە پارچە و حەسیر دۆزراونەتەوە کە هەموویان ئاماژەن بۆ هەبوونی چەندەها شێوە پیشەسازیی لەم شارە دا، بە تایبەت پیشەسازی پێشکەوتووی قوماش یان پارچە. تا ئێستاکە ١٢ چەشن دوراوی پارچەی یەک رەنگ و حەوت رەنگ و قولابی ماسیگریی لەم شارە دا دۆزراوەتەوە و دەکەوتووە خەڵکی ئەم شارەە بە کەڵک وەرگرتن لە قامئشەکانی قامیشەڵانی دەوروپشتی رووباری هاموون سەوەتە و عەسیریان دووراندووە و هەر لەم قامیشانەش بۆ درووست کردنی میچ کەڵکیان وەرگرتووە. راوی ماسی و دوورانی تۆڕی ماسیگریش لە باقی پیشە و کاروبارەکانی خەڵکی شاری سووتاو بووگن.

فەرزادی فرووزان فەر، سەرپەرشتیاری گرووپی ئینسان ناسی رێکخراوی کەلەپووری کەلتووری بۆ هەواڵنێری کەلەپووری هاتۆتە ئاخافتن و لە ئاکامی لێکدانەوەی زۆرتر لە ٢٥٠ ئێسقانی مرۆڤ کە لەم شارە دا بەدەست هاتوون قسەی کردووە و گوتویەتی: نموونەگەلێکی زۆر لە بەداداهات و کاریگەریمان لە سەر مۆرەکانی کەمەر، پێکەوە لکانی مۆرەکانی گەردن و کەمەر لە پاشماوەی ئێسقانی پیاوان و ژنانی شاری سووتاو بینیوەتەوە کە پیشاندەری سەرقاڵی دانیشتوانی ئەم شارە بە کارو بار و ئیش و کاری سەخت بووە. ئەو تەمەنی دەرکەوتنی کێشە و بەدواداهاتەکانی پێەوەلکاویی مۆرەکانی پاش ٤٥ ساڵان زانی و وتیشی کە لە لێکدانەوەکان دا بەو ئاکامە گەیشتوون کە تەمەنی تووشبوون بە پێشهاتەکانی لکاوەیی مۆرەکانی گەردن و کەمەر لە شاری سووتاو دا ٢٠ تق ٣٠ ساڵانە.

 فرووزانفەر لە هاوسەنگی و هاوسانی ئاستی تووشبوونەکە گەیشتە ئەم ئاکامە کە ئەوان واتە ـ ژن و پیاویان ـ بە یەک رادە سەرقاڵ و خەریکی ئەنجام دانی کارگەلی سەخت بوون. بە وتەی ئەو و بە پێی تۆژینەوە مرۆڤناسییەکان کە لەسەر تەرمی مرۆڤانی ئێرانی ٦ هەزار ساڵ پێش زایین تاکوو دەسپێکی سەدەی زاینی ئەنجام دراون، سنووری تەمەن لە ناو پیاوانی ئێران دا ٣٠ تا ٣٥ و لە نێو ژنان دا ٢٠ تا ٢٥ ساڵ بووە. بەڵام حاڵەتانێکی شاز و تاقانەش هەبووە، بۆ نموونە بەتەمەنترین مرۆڤێک کەتا ئێستا ئێسقانەکە بینراوەتەوە ژنێکی تەمەن ٨٥ ساڵانی شاری سووتاوە. و کەڵەگەت ترین مرۆڤی ئیرانی جیهانی کەوناراش هەر پیاوێکی تەمەن ٣٥ تا ٤٠ ساڵە کە لە دانیشتووانی شاری سووتاو بوو و ۵/۱۹۲ باڵای بووە.

ئاراستەی رۆشتن بۆ ئەم شوێنە: لە مەودای ٥٦ کیلۆمەتری شاری زابول

ساتی جام-کوردی