• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 136
  • دوو شەممه 13/2/1395
  • رۆژژمێر :

تیلە کابینی گەردەنەی حەیران

تیلە کابینی گەردەنەی حەیران

ئەم تیلەکابینە کە لە رۆژئاوای گوندی وەنبین و حاجی ئەمیری ئاستارا دایە، کۆتاییترین بەشی گەردەنەی حەیران بە تێپەڕاندنی رێگەیەکی سەوزەلانی ١٥٠٠ مەتری لەگەل رۆژهەڵاتی ترین خاڵی پارکی دارستانی فەندقلووی شارستانی نەمین هەڵدەپێکێت و پێکیانەوە گرێ دەدات. ئەم تیلە کابینە کە بە سەرمایەی کەرتی تایبەت و لە لایەن ئەحمەد عەلی روستەمییەوە بە تێچوونی ١٢ میلیار تمەن و لە ماوەی ٦ سال دا درووست کراوە، دەتوانێت لە هەر کاژێریک دا لە رێگەی ٣٠ کابینی ٦ کەسەی پێشکەوتوو هەزار گەشتیار بە خێرایی ٦ مەتر لە چرکەیەک دا بگوازێتەوە.

بەرزایی وێستگەی سەرووی ئەم تیلەکابینە لە ناوچەی فەندقلوو نێزیکەی ١٧٣٠ مەتر لە ئاستی زەریایە و درێژایی کۆی ئاراستەی هاتن و چوون لە لق یان باڵێک دا نێزیکەی ٣ کیلۆمەترە. ئەم تیلەکابینە ئێستا نێزیکەی ٥٠ کەسی خستۆتە سەر کار و هەڵکەوتن و هەل و مەرجی جوگرافیاییەکەی بە شیوەیەکە کە لە باکوورەوە بەسەر ترۆپکی کەونینەیی شینداند و کۆماری ئازەربایجان، لە رۆژئاواوە بە پارکی دارستانیی فەند قلوو، لە رۆژهەڵاتەوە بە گوندی وەنەبین و جادەی سەرەکی ئاستارا بەرەو ئەردەبیل و لە باشوورەوە بە دێستانی حەیران و گەردەنە جوانەکەی دا زاڵە.

 ئەحمەد عەلی رۆستەمی سەرمایەدانەر و بەڕێوەبەری پرۆهەکە بە ئاماژە بە چەند خاڵێک لە بارەی نەمین، پارکی دارستانی ٤٠٦٢ هەکتاری فەند قلوو و خستنە رووی تایبەتمەندییەکانی ئەم پرۆژەیە و شێوازی کڕینی دەزگا و ئامێرەکانی لە وڵاتی ئۆتریش، پێی وایە کە ناوجەی حەیران بە هەبوونی جوگرافیایەکی لەبار، کەش و هەوای باش و سرووشتی جوان و چر و رازاوە، ئەم پرۆژەیەی پێویست کردووە کە ئەنجام بدرێت.

و هەروەها لای وایە کە یەکیکە لە ٤ ناوجەی نموونە و سەرچەشنی گەشتیاری لە شارستانی ئاستارا کە پێش لەمەش لە لایەن کابینەی وەزیرانەوە پەسند کراوە، پاش تیلە کابینی لاهیجان و کیاکلایەی لەنگەروود، تیلە کابینی حەیران سێهەمین تیلە کابینی گیلانە کە دەکرێتەوە کە لەگەڵ پارێزگای ئەردەبیل دا هاوبەشە و چوارەمین تیلەکابینی گیلان لە ناوچەی دەرفەکی روودبار بە ١١و نیو کیلۆمەتر پیوان و ئاراستە، وەکوو گەورەترین تیلە کابینی جیهان خەریکە درووست دەکرێت. ل

ە خاڵ و راکێشەرییە گەشتیارییەکانی شاری ئاستارا دەتوانین ئاماژە بە کەنارەکان، تاڤگەکان، ئاوگەرمە سرووشتییەکان و بازاڕچە رۆخییەکان بکەین و هەر وایشی کردووە کە رۆڵێکی باشیان هەبێت لە راکێشانی گەشتیاران بۆ ئەم شارە بە شێوەیەک کە دەتوانین بڵێین کە ئەمساڵ تەنها لە سەرەتای وەرزی گەرماوە تاکوو ئێستا زۆرتر لە ٦ ملیۆن و سەد هەزار گەشتیاریی ناوخۆیی هاتوونەتە ناو پارێزگای گیلانەوە.

ساتی جام-کوردی