گوندی حەیرانی ئاستارا
گوندی حەیرانی ئاستارا یەکێکە لە شوێنە گەشتیارییە راکێشەرەکانی ئێران. ئەم گوندە کە لەسەر رێگای جادەی استارا ـ ئەردەبیل هەڵکەوتووە و بە ناو دەربەندی پڕ هەڵەت و پێچەڵپڵووچی "حەیران" دا تێدەپەڕێت، بە هۆی راکێشەرییە گەشتیاریی و سیاحییەکانی خۆی بووەتە یەکێک لە جەمسەر و ناوچە پڕدیمانە و جوانەکانی هەموو ئێران. ئەم ناوچەیە بەهۆی کەش و هەوای لەبار و خاوێن لە پێنج ساڵی رابردوو دا بووەتە جێگەی سەرنج و تێڕامانی لایەنگران و هۆگرانی سرووشت و سرووشت دۆستان، و بیناکارییە گەشتیاریی و سەیرانگاییەکان بەشێوەیەکی بەربڵاو و سەیر لەوێ پەرەی سەندووە. درووست کردن و رێکخستنی تیلەکابین لە بەرزاییەکانی حەیران، گەورەترین پرۆژەی سازاندنە کە بە جێبەجێ بوونی لە لایەن کەرتی تایبەتەوە، هەنگاوێکی گەورە و گرینگ بە ئاراستەی پێشکەوتین و گەشەی گەشتیاری هەڵگیراوە. بەرزاییەکانی ئەم گوندە کە کانیاوە زۆر جوانەکانی لە ناوبانگێکی زۆر بەهرەمەند دەبن، هەر حەوتە میوانداری سەدان کێوپێو و شاخەوانن لە پارێزگا جۆراوجۆرەکان و ئاراستە و رێگەگەلێکی وەکوو "عەلی داشی" و "ئالما تیلە سی" لە جوانترین و پڕ لایەنگترین ئاراستە کێوپێوییەکان، هەژمار دەکرێن.
بێ گومان دەکرێت حەیران بە جوانترین ناوچەی سەرسەوز و پڕبژوێنی ئێران هەژمار بکەین، ئەو شاخەوانانەش کە دەچن بەرەو ئەردەبیل دەتوانن جونییەکانی ئەم ناوچەیە لەگەڵ تەپۆڵکەکانی سەبەلان دا بەراورد بکەن یان بە تێپەڕین و پێواندنی، شەکەتی رێگا لە شەوێکی زستانی جوان لە بیر بکەن.
ئاراستەی سەیر و خەونئامێزی جادەی ئاستارا بەرەو ئەردەبیل لەلایەک زاڵە بە سەر کێوانێک دا کە سەرتاپای بە دارستان تەنراوە و چرییەکی تایبەت بە خۆی هەیە، و هەروەها لە لایەکی دیکەش زاڵە بە سەر دەربەندێکی تارادەیەک قووڵ دا کە رووباری ئەرەس با ناوی دا تێ دەپەڕێت، ئەم رووبارە سنووری نێوان وڵاتی ئێران و ئازەربایجان دیاری دەکات.
گەردەنەی حەیران زۆربەی کات بە تەمومژێک لە هەور داپۆشراوە. دەربەند و تەپۆڵکەگەلی خەمڵاو بە گوڵ و گژوگیا دارستانییەکان و ئەو گایانەی کە لەوێ دەلەوەڕێن لەگەڵ دیمەن و بەرجەوەنانێکی جوان لە مێش هەنگ و کەنووەکانیان، یەکەمین وێنە و دیمەنگەلێکە کە هە رێبوار و تێپەڕێک گیرۆدەی جوانی و سەیروسەمەرە بوونی خۆی دەکات.
سایتی جام کوردی