• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 271
  • پێنج شەممه 16/2/1395
  • رۆژژمێر :

قەڵای مێژوویی ھەولێر

قەڵای مێژوویی ھەولێر

 

قەڵای ھەولێر تەپۆڵکەیەکی بازنەیی ڕووتەختە بە ڕووبەری ١٠٢٫١٩٠ مەتری چوارگۆشە لە ناوەڕاستی شاری ھەولێر کە کۆنەوە ناوەندی شاری ھەولێر بووە.


مێژووی قەلای ھەولێر دەگەریتەوە بۆ سەردەمی ئاشووریکان و ھەزار ساڵ پێش زایین ئەم قەڵایە لەلایەن جوولەکەکان و ئاشووریکان بنیات نراوە تەپۆلکەیەکی بازنەیی رووتەختە، رووبەری (١٠٢ ھەزارو ١٩٠) م٢ ـیەو ناوەڕاستی شاری ھەولێر داگیر دەکات، ٤١٥م لەئاستی رووی دەریا بەرزترە و بە بەرەنجامی ٢٦م و ٢٥سم لە ئاستی رووی شاری ھەولێر بەزرترە کە لە بەرزترین شوێن دەگاتە نزیکەی ٣٠م. ھەندێک بیروڕا ھەیەدەڵێت قەڵای ھەولێر لەوەی ئێستا بەرزتر بووە، بەڵام لە ساڵی (٢١٦ز) ئیمپراتۆڕی رۆمانی (کراکلا) لەکاتێ ھێرشی بۆ سەر تیفسون بە ھەولێردا رۆیشتووە و تەپۆلکەکەی قەڵا کە گۆڕستانی پاشا فۆرسییەکان بووە رووخاندوویەتی و ئێسکوپروسکی مردووەکانی دەرھێناوە. قەڵایە دێرینە لەساڵی ٢٠٠٥ لەلایەن ڕێکخراوی یۆنسکۆوە بە یەکێک لە گرنگترین ١٠٠ شوێنەواری جیھان دەستنیشانکراوە کە پێویستە وەک کەلتوورێکی مرۆڤایەتی پارێزگاری لێوەبکرێت.

زۆر بیر و بۆچوون سەبارەت بەم گردۆلکەیە ھەیە کە ناوەڕاستی دەشتایەکی پانوبەرین دەگرێت، ھەندێک ئەم گردە بە دەستکرد و تورەگە ڕێژ دەزانن کەلەلایەن ئاشورییەکانەوە بە زۆرەملێ بە دیلەکانی جەنگ دروستکراوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ھێرشی دووژمنەکان.

کە چی زانای ئەمەریکی (ئەداورد کە بیرا) مامۆستای زانستی ئاشوورییەکان لە زانکۆی شیکاگۆ دەڵێت: لە عێراقی ئێستادا ھەندێک شار ھەن کە تا ئێستا خەڵکیان تێدا دەژی کەچی خۆی لەسەر گوندو شاری کۆن دروستکراوە، لەوانەش شاری ھەولێر و شاری کەرکووک، ئەوەی لەسەر تەپۆلکەی ئەم گردە دێرینە بڕوات شوێنەواری چەندین شارستانی کۆن دەبینێت کە بریتیە لە گردێک کە حەفت شارستانی لە خۆوە دەگرێت، سەرەتای دروستبوونی سۆمەری بووە و دواتر چاخەکانی (بابلی، فارسی، یۆنانی، پارسی، ساسانی، ئیسلامی) بینوە، واتا شارەکە ماوە بەڵام خەڵکەکەی دانیشتوی گۆڕاون واتا ئەمشوێنە لە ئاکامی چەندین شارستانیەتی پێش خۆیەتی و ھەر جارێک بەھۆی ھەر کارەساتێک تێکچووە، دواتر خەڵکەکەی لەسەر شارستانیەتە کۆنەکەی یەکێکی نوێیان دروستکردووە.

بەڵام قەڵای ھەولێر تەنیا گردۆلکە نییە لە دەشتی ھەولێر و بەدەیەھا گردۆلکەی ھاوشێووە لەم دەشتە پان و بەرینە سەر دەردەخەن و باشترین بەڵگەش گردی (قالینج ئاغا) یە کە چەند کیلۆمەترێک لە قەڵا دوورەو نزیکەی ٧ مەتر لە شەقامی بەردەمی بەرزترە و بەپێی ئەو پشکنینەی لە ساڵی ١٩٦٥ بۆی ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە ئەم گردۆلکەیە لە ھەزارەکانی(٥٠٠٠-٤٠٠٠)پ. ز، ئاوەدان بووە (لە چاخی حەلەف عوبید و وەرکا) و لە ھەزارەی سێیەم ژیانی لەسەر بڕاوتەوە. ھەروەھا لەکاتی پشکنین بینرا لە ٧ چین پێک دێت (ھەر چینێک گوزارشت لە شارستانیەتیێک دەکات و بەدەیەھا کەلوپەل و پارچەی گڵێنەو پەیکەری گیانلەبەر و سەرکەتەشی گڵێنە و جل و بەرگی جۆراو تێدا دۆزراوەتەوە کە ھەمووی گەواھی ئەوەیە ئەم گردۆلکانە ھەبوونە، بەڵام مرۆڤ زۆر ژیرانە بەکاری ھێناون و توانیوویەتی سوودیان لێ وەرگرێت.

تەمەنی قەڵای ھەولێر بە تەواوی دیار نییە، بەڵام لەسەروبەندی ساڵی ٢٠٠٠ پ. ز لە نووسراوەکانی پادشای سۆمەری (شۆلکی) بە ناوی (ئوربیلیم- urbilum) ھاتووە.

بەڵام بەر لەوە و چاخی ئەکەدی(٣٣٥٠- ٢١٥٠) پ. ز و لەسەردەمی یەکەم پاشایان (سەرجۆنی ئەکەدی) و لە ھەڵمەتەکەی بەرەو باکور بۆ تەمێی کردنی گوتییەکان فراوانکردنی ئیپمراتۆریەتەکەی بە ھەولێردا رۆیشتووەو باس لە ھەولێر کراوە.

 

 ڕادیۆ نەوا

ویکی پدیا