به‌تایبه‌تمه‌ندی برایه‌تی‌و هاوڕێ بوون
دۆستی‌و هاوڕێ بوون مه‌رجی زۆری هه‌یه‌و ئیمامانی خاوه‌ن ڕێز(د.خ) سه‌باره‌ت به‌م خاڵه تێبینی زۆریان هه‌یه.
ئیمام باقر(د.خ) فه‌رمووی: پیاوێك له‌شاری به‌سره له‌حه‌زره‌تی عه‌لی(د.خ) پرسیاری كرد سه‌باره‌ت به‌تایبه‌تمه‌ندی برایه‌تی‌و هاوڕێ بوون.
حه‌زره‌ت له‌وڵام‌دا فه‌رمووی: برایان‌و هاوڕێیانی ئێوه دوو ده‌سته‌ن. ده‌سته‌ی یه‌كه‌م برایانی شیاوی بڕوا‌و متمانه.
ده‌سته‌ی دووهه‌م برایانی ده‌م به‌پێكه‌نین. بزانن كه‌برایانی شیاوی متمانه بۆ ئێوه وه‌كوو په‌ناه‌و ماڵ‌و سامانن.
متمانه‌یان پێ بكه‌و گیان‌و ماڵت بخه ده‌ست ئه‌وان‌و له‌گه‌ڵ دۆستی ئه‌وان‌دا دۆست‌و له‌گه‌ڵ دوژمنیان‌دا دوژمن به‌و عه‌یبه‌كانیان دابپۆشنه‌و چاك‌یان بهێنه زمان. ئه‌وه‌ش بزانه كه ئه‌م جۆره برایانه له‌شقارته‌ی سوور، كه‌م تر‌و ده‌گمه‌ن‌ترن.
به‌ڵام برایانی ده‌م به‌پێكه‌نین ته‌نیا بۆ ئه‌وه ده‌بن بۆ چه‌ن ساتیك له‌گه‌ڵیان‌دا شاد ببیت‌و نابێ له‌وه‌زیاتر چاوه‌روانیان لێ بكرێت.