• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 254
  • شەممه 18/2/1395
  • رۆژژمێر :

نەگەری کشانەوەی داوود ئۆغلۆ

داوود ئۆغلۆ

 

  دوای چاوپێکەوتنی داوود ئۆغڵۆ لەگەڵ ئەردۆغان، سەرۆک وەزیرانی تورکیا دوێنێ پێنجشەممە 5ی مەی 2016 جارێکیتر کۆبوونەوەی شۆرای ناوەندی پارتی داد و گەشەی پێکهێنا و لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی بەڕێوە برد. تێکڕای سیاسەتوانانی تورکیا چاویان بڕیوەتە پێکهاتنی کۆنگرەی بەپەلە و پێشوەختی پارتی داد و گەشە.
 
ناکۆکییەکان لەوێوە توند بوونەوە کە شۆڕای ناوەندی پارتی داد و گەشە (MKYK) هەندێک لەو دەرەتان و سەربەستییانەی سەرۆک وەزیرانی وڵاتی، کە لە سەردەمی سەرۆک وەزیرایەتی ئەردۆغان بەو دەزگایە درابوو لێی گرتەوە. پاش ئەم بڕیارەی شۆرای ناوەندی پارتی داد و گەشە، ‌ئاستی قەیران لە ناو پارتەکە بەرز بوویەوە و داوود ئوغڵۆ فەرمانی پێکهاتنی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی لێژنەی وەزیرانی دەرکرد و قەیرانەکە لە وتاربێژی ناوبراو لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتی داد و گەشە لە پەرلەمانی تورکیا بە تەواوی دەرکەوت و ئاشکرا بوو.
دوای وتەکانی توندی داوود ئوغڵۆ لە کۆبوونەوەکەدا، دوێنێ ئەردۆغان لە کۆشکی سەرۆک کۆماری تورکیادا بۆ ماوەی یەک کاتژمێر و چل خولەک چاوپێکەوتنێکی گرینگی لەگەڵ ئەحمەد داوود ئوغڵۆ بووە و ئەگەرچی ئەم چاوپێکەوتنە لە پشت دەرگا داخراوەکان و بەبێ هیچ ڕۆماڵێکردنێکی هەواڵی بووە بەڵام ئەم ڕەوتە پیشاندەری گۆڕانکاری گەورە و بەرچاو لە ناوخۆی ئەم پارتەیە.
دوای چاوپێکەوتنی داود ئۆغلۆ لەگەڵ ئەردۆغان، سەرۆک وەزیران دوێنێ پێنجشەمە 5ی مەی 2016 جارێکیتر کۆبوونەوەی شۆرای ناوەندی پارتی داد و گەشەی پێکهێنا و لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی بەڕێوەبرد. تێکڕای سیاسەتوانانی تورکیا چاویان بڕیوەتە پێکهاتنی کۆنگرەی بەپەلە و پێشوەختی پارتی داد و گەشە. کۆنگرەیەک کە تێیدا ئەحمەد داوود ئوغڵۆ چیدی بەربژێری سەرۆکایەتی پارتی داد و گەشە نابێت.
بە پێی کاتبەندییە ئەنجام دراوەکان، لە دۆخێکدا کە داوود ئوغڵۆ لە لێدوانە ڕۆژنامەوانییەکەی رۆژی ڕابردووی بۆ پێکهێنانی کۆنگرەی پێشوەخت و تایبەت، بە شێوەی فەرمی بڕیاری دا، کۆنگرەکە لەوپەڕی خۆیەوە لە مانگی رەمەزانی ئەمساڵ پێکدەهێنرێت، لانی کەم لە 21 تا 28ی مەی 2016 و لانی زۆریش 4ی جوونی 2016 ڕێکەوتێکە کە ئەگەری ئەوە هەیە کۆنگرەکەی تێدا پێکبهێنرێت. ئەو ئەگەرە هەیە کە چیدی داوود ئوغڵۆ لەو کۆنگرەکەدا ناودێری سەرۆکایەتی پارتەکە نەبێت و تا دیاری کردنی سەرۆکی نوێی پارتی داد و گەشە وەکوو سەرۆک وەزیران دەمێنێتەوە.
وەک دەوترێت وتە دراماتیکەکانی دوو ڕۆژ لەوە پێشی ئەحمەد داوود ئوغڵۆ لە پەرلەمانی تورکیا کە وتبووی "هەر پلە و پایەیەک کە هەبێت بە پشتی دەست دەیدەمە دواوە"، بە جۆرێک پەیامی ماڵئاوایی ناوبراو لە پۆستی سەرۆک وەزیرایەتیە.
لەم ناوەدا دۆخێکدا لەوانەیە بەربژێرانی سەرۆکایەتی پارتی داد و گەشە بریتی بن لە: بینالی ییڵدیریم، بکیر بوزداغ، بەرات ئاڵبایراک (زاوای ئەردۆغان)، ئەفکان ئالا، نومان کورتولموش، مێهمەت مۆئەزن ئوغڵۆ و مستەفا شێنپوت، کە هەر هەموویان لە سیاسەتوانانی نزیک لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە تورکیان.

 

کوردپرێس