• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 123
  • یەكشەممه 19/2/1395
  • رۆژژمێر :

گوندی سیرچ شوێنی کی گەشتیاری لەکرمان

گوندی سیرچ

 

سیرچ ( زێدی مامۆستا هووشەنگی مورادی کرمانی؛ نووسەری ناودار و داهێنەری چیرۆکەکانی مەجیدە) لە ٥٠ کیلۆمەتری خۆرهەڵاتی شاری کرمان و بە مەودای ٣٠ کیلۆمەتر لە بەشی شەهیدەکان دا هەڵکەوتووە. گوندی سیرچ هەر لە کۆنەوە شوێنی هاوینەهەواری بەشی گەرمیان و کەویریی شەهداد و گوندەکانی دەورووبەری بووە کەپێشتر بە بەهارستان ناسراوە.

 

ئەم هاوینە هەوارە لەبەرزایی ١٥٥٠ مەتر دەربەندی رووبارێک هەر بەم ناوە دا هەڵکەوتووە و ژمارەی گوشتیاران و دانیشتووانی بە هۆی سەیرانگە و گەشتیاربوونی شوێنەکە هاوینان دەگاتە ئاستی دە هەزار نەفەر. سیرچ بەرجەوەن و دیمەنێکی باشی لە دارستان چڕەکان بۆ بینەر و گەشتیاران پێک هێناوە، لە ناوەندی سیرچ دا چەندەها داری کۆنەساڵی سەرو و چنار هەیە.

ئەم گوندە وەکوو ناوچەکانی باکووری ئێران بە دارستان حەشار دراوە و پڕدارودەوەنە. کەش و هەوایەکی فێنکی هەیە و لەسەر بەرزاییەکانیش هەڵکەوتووە، جوانی و سەرنج راکێشیی و سیحراوی بوونەکەی وێکچووی ناوچە و بەرجەوەنە پڕدیمەنەکانی وڵاتی سویسە، بە هەمان سەرسەوزی و هەوراز و نشێو و بەرزی و نزمییەوە. لە بەشی شێدار و ئاواوی سیرک بە هۆی بوونی رەوتە پڕئاوە فرەکان بڕێک لە باخەکان بوونەتە مێرگ و باتڵاق.

 لەم ناوچەیە دا هەموو چەشنە دارێک وەکوو سنەوبەر، ترێ، هەنجیر، گێلاس و ئالبالوو لە بناری کێوسارەکان و نێوی بەردەڵانەکان چاندراوە، و بەهۆی ئەوەی کە زەوینی پان و خاوێن کەم دەبینرێتەوە، وەشاندنی گەنم و جۆ زۆر کەمە، بەڵام لە زەوییە بەرتەسک و ئاوە زۆروزەبەندەکان بۆ درووست کردنی باخەکان کەڵک وەردەگیرێت. ئەم ناوچەیە یەکێکە لە جەمسەر و ناوەندە گەشتیارێکانی پارێزگای کرمان. سیرچ، ناوچەیەکی فێنک و کوێستانییە کە لەگەڵ کەویری وشکانیی لووت دا ٣٠ خولەک مەودای هەیە و هەر ئەمەش سەرنجڕاکێشی و سیحری دیمەنەکەی چەند قات کردووە. سەروی ٢٠٠٠ ساڵەی سیرچ، ئاوی گەرم و ئیمامزادە سەید جەلالەدینی سیرچ لە شوێنە گەشتیاریی و زیارەتییەکانی گوندی سیرچن.

 

زۆربەی بەروبوومەکانی گوندی سیرچ بریتیین لە: " هەنار، بەی، هەڵووژە، زەردالوو، قەیسی، ترێ، نوری، گوێز، هەنجیر، شەلیل و... بەهۆی فێنکی و لەباریی کەش و هەوا و بوونی رووباری سیرچ ئەم ناوچەیە شوێنێکی لەبار و گونجاوە بۆ پێگەیاندن و بەخێوکردنی ماسی قزل ئاڵا.

سایتی جام کوردی