چونیەتی بەختەوەری لە ژیان
که‌م نین ئه‌ژماری ئه‌و ژن و مێردانه که له ناو ژیانی هاوبه‌شی خۆیان‌دا هه‌ست به به‌خته‌وه‌ربوون ناکه‌ن.
مرۆڤ هه‌ر له سه‌ره‌تای بوون و تێ‌گه‌یشتنه‌وه تا ڕۆژی ئه‌مڕۆ حه‌زی له به‌خته‌وه‌ری بووه و به دوای ڕێگای به‌خته‌وه‌ری‌دا گه‌ڕاوه. دیاره ئه‌مه یه‌کێک له گه‌وره‌ترین پرسیاره‌کانی زه‌ین و عه‌قڵی مرۆڤه که سه‌رچاوه‌کانی به‌خته‌وه‌ری له کوێن و هۆکار و ڕێگاکانی گه‌یشتن به به‌خته‌وه‌ری چین. دیاره به‌خته‌وه‌ری ئه‌م شادمانی و خۆشی‌یه یه که حه‌ز ئه‌که‌ین سێبه‌ر بخاته سه‌ر ته‌واوی ئاقار و بواره‌کانی ژیانمان، به‌ڵام وادیاره له باس و بابه‌تی ژیانی هاوبه‌ش‌دا، به‌خته‌وه‌ری و کامه‌رانی له هه‌موو بواره‌کانی‌تر زیاتر به‌ها و بایه‌خی هه‌یه. واتا زۆر که‌س حازرن له هه‌ل‌ومه‌رجی دژوار‌دا ژیان به‌سه‌ر به‌رن و دۆخی ناخۆشی ئابوری به‌چاو ببینن به‌ڵام له پێوه‌ندی ژیانی هاوبه‌ش و له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و بنه‌ماڵه‌دا هه‌ست به کامه‌رانی و به‌خته‌وه‌ری بکه‌ن.
بێ‌گومان هه‌موو ژن و مێردێک حه‌ز به‌وه ده‌که‌ن له ناو ژیانی هاوبه‌شی خۆیان‌دا به‌رده‌وام هه‌ست به کامه‌رانی و به‌خته‌وه‌ری بکه‌ن به‌ڵام بۆچی ته‌واوی هاوسه‌ران له‌م ڕێگایه‌دا سه‌ر ناکه‌ون؟ ڕاستی‌یه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که‌م نین ئه‌ژماری ئه‌و ژن و مێردانه که له ناو ژیانی هاوبه‌شی خۆیان‌دا هه‌ست به به‌خته‌وه‌ربوون ناکه‌ن. که وایه بۆ گه‌یشتن به ئاره‌زووی گه‌وره‌ی به‌خته‌وه‌ری زانینی زۆر شت پێویسته و هه‌نگاوهه‌ڵگرتن له‌م ڕیگایه‌دا خۆی له خۆی‌دا هونه‌ر و زانیاری تایبه‌تی هه‌یه.
یه‌کێک له‌و خاڵانه‌ی که له‌م بابه‌ته‌دا پێویسته به‌رله هه‌ر بابه‌ت و لایه‌نێکی‌تر ئاماژه‌ی پێ بکرێت ئه‌وه‌یه که سامان و ماڵی دونیا به ته‌واوی سوود و قازانجه‌کانی خۆیه‌وه ته‌نیا و ته‌نیا به‌شێک له پێویستی ژیانی مرۆڤه و هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه ئه‌گه‌ر پێمان وابێت که سامانی دونیا ده‌توانێ دابین‌که‌ری سه‌روبنی خۆشه‌ویستی ئێمه بێت. له سه‌ر ئام بابه‌ته له به‌شی داهاتوودا زۆرتر باس ده‌که‌ین.
ئه‌گه‌ر سه‌یرێکی وردبینانه‌ی ژیانی هاوبه‌شی ئه‌و که‌سانه بکه‌ین که ته‌ڵاق و دابڕان بووه‌ته ئه‌نجامی ژیانی هاوبه‌شیان، زۆر به ده‌گمه‌ن که‌سی وایان تێدا هه‌ڵده‌که‌وێت که له به‌ر نه‌بوونی بژیوی ژیان و هه‌روه‌ها له به‌ر کێشه‌ی ئابووری له یه‌کتر جیا بووبێتنه‌وه. به پێچه‌وانه‌وه زۆر جار ئێمه ده‌بینین ژن و مێردێک، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که هیچ جۆره کێشه‌یه‌کی ماددی له سه‌ر ڕێگایان‌دا نییه هه‌ست به به‌خته‌وه‌ری ناکه‌ن و به‌رده‌وام به ده‌س ژیان و فه‌ڵه‌ک و ڕۆژگاره‌وه ئاخ و ناڵین ده‌که‌ن. که وایه زۆر هۆکار و سه‌رچاوه‌ی‌تر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه به به‌خته‌وه‌ری و کامه‌رانی بگه‌ینێت.
ده‌بێ ئه‌م راستی‌یه باش بزانین که یه‌که‌م هۆکاری هگه‌یشتنی هاوسه‌ران به به‌خته‌وه‌ری و کامه‌رانی ئه‌وه‌یه که له سه‌ر واده و به‌ڵێنی ژیانی هاوبه‌شیان به‌رده‌وام بن و هیچ کاتێک به شێویه‌ک له به‌رامبه‌ر یه‌کتردا هه‌ڵس‌وکه‌وت نه‌که‌ن که بۆنی بێ‌وه‌فایی و بێزاری و ساردبوونه‌وه‌ی پێوه دیار بێت. هۆکاری‌تر ئه‌وه‌یه ئێمه هه‌وڵ بده‌ین له ناو ژیانی هاوبه‌شی خۆمان‌دا ڕێز و به‌های تایبه‌تی بده‌ین به تاعه‌ت و خۆشه‌ویستی خودا. ئه‌و که‌سه وا خۆشه‌ویستی ئیلاهی له دڵی‌دا بێت له ژیانی هاوبه‌شی خۆی‌دا سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت. هه‌روه‌ها شوکرانه‌بژێری نێعمه‌ته‌کانی ئیلاهی، هێنانی نان و داهاتی حه‌ڵاڵ بۆ ناو ماڵ و بنه‌ماڵه و هه‌وڵدان بۆ په‌روه‌رده‌کردنی منداڵی باش و ژیر و هه‌روه‌ها خێرخوازی و دڵوسۆزی به نیسبه‌تی که‌سانی‌تره‌وه، له هۆکار و سه‌رجاوه‌کانی‌تری به‌خته‌وه‌رین.
روناک