• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 255
  • چوار شەممه 22/2/1395
  • رۆژژمێر :
 

دارستانەکانی حەڕای چابەهار

دارستانەکانی حەڕا یەکێکە لە شوێنە راکێشەرە گەشتیارییەکانی شاری چابەهەر کە لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان دا هەڵکەوتووە. ئەم شوێنە جوانە لە گەڵ "خورباهوو" وەکوو بیستەمین تاڵاوی نێونەتەوەیی لە پێڕستی کۆنڤانسیۆنی رامسەر دا تۆمار کراوە، هەرچەندە دارستانەکانی حەڕا چڕییەکی یەکدەسی و یەکپارچەن و هیچ جۆروجۆریی و دەوڵەمندی لە بواری گژ و گیا دا تێدا نییە،

 بەلام لەسەرێکیترەوە خاوەنی ژینگەیەکی گیانلەبارنی فرە و فراوان و دەوڵەمەندە، و ئەم فراوانی و لە هەمان کات دا جۆراوجۆرییە بەهۆی دۆخ و شوێنگەی رێبازییانە یان ئیکۆتۆنییانە. ئەم دارستانانە دیاری و دیاردەی هاوبەشی زەریا و وشکانین و پاراستن و بەرگری کردن لێیان وەکوو ژینگەیەکی دەوڵەمەند و پڕبەها و هەستمەند لەرووی گەشتیارییەوە، لە هەموو دونیا دا داکۆکی و پێداگری لەسەر کراوە.

دارستانەکانی مانگڕوو زۆر پاراو وپڕپیتن و لە رووی جۆراوجۆری گیان لەبەران دا بە یەکێک لە ناوەند و چەقە گرینگەکان هەژمار دەکرێت. هەندێک لە کارکردە گرینگەکانی ئەم دارستانەنە بریتین لە: پاراستنی سەنگئاویی(ابسنگ)ە مەرجانییەکان و دابین کردنی ژینگەی ئاوبژێوەکان(ابزیان)ی پەلەوەرەکان و باقی گیان لەبەرانی تر. و ئەم ئیکۆسیستەمە هۆکارێکە دیاری کەرە بۆ پاراستنی رۆخ و کەنارەکان لە هەمبەر پووکان و داچوون دایە کە بە هۆی شەپۆلە سامناکەکانی زەریاوە روو دەدات. 

 ئەم دارستانانە دیاری و دیاردەی هاوبەشی زەریا و وشکانین و پاراستن و بەرگری کردن لێیان وەکوو ژینگەیەکی دەوڵەمەند و پڕبەها و هەستمەند لەرووی گەشتیارییەوە، لە هەموو دونیا دا داکۆکی و پێداگری لەسەر کراوە. ئەم دارستانانە بۆ دانیشتوان و موسافیرەکانی شارستانی چابەهار نەناسراوە و جوانییەکی تایبەتیان هەیە کە لە شێوەی خۆی دا بێ هاوتایە و جێ ژوانی سەیر و سەمەرەترین وێنەکانە. ئەم دارستانانە بە بۆنەی گرینگیی و بەرزیی زانستمەندی بەناوبانگی ئێرانی واتە ئەبوو عەلی سیانا بە ناوی avicennia وە تۆمار کراوە کە یەکەم جار ئەو دۆزیویەتییەوە و بە دەربڕینی خۆماڵی و ناوچەییش پێی دەڵێن "تەمر".

ئەم دارستانانە لە هەموو وەرزەکانی ساڵ دا خەریکی گەشە و باڵاکردنن تا شوێنێک کە ئەم دارستانانە بە ناوی دارستانە هەمیشە بەهارەکە ناوی دەرکردووە.، و لەو ناوچانە دا دەڕوێن کە لە ژێر دەسەڵاتی هەڵچوون و داچوونی زەریایە بە شێوەیەک کە حاڵەتی هەڵکەوتنیان ئاوایە کە لە رۆخی زەریاوە دەست پی دەکات و تا سنووری کۆتایی هەڵچوون و داچوونەکە درێژەی دەبێت هەر بۆیەش لە رووی گەشتیارییەوە دەکرێ هەمووان کەڵکی لێ وەربگرن. و هەروەها ئەم دارستانانە زۆر پاراون و لە رووی ژینگەییشەوە یەکێکە لە شوێنە ناوەندییە گرینگەکان.

ئاراستەی پێ را گەیشتن: لە مەودای ١٥٠ کیلۆمەتری چابەهار

سایتی جان کوردی