• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 174
  • شەممه 25/2/1395
  • رۆژژمێر :

تاڤگەی کۆتر خوێن

 

 

تاڤگەی کۆتر خوێنی شەمێران- دارئاباد هەڵکەوتپتە پارێزگای تارانەوە. رووباری دارئاباد، رۆژهەڵاتی ترین رووبارێکە کە لە زنجیرە چیای تووچاڵ دێتە ناو تارانەوە. ئەم دەربەندە کە لەرووی پێکهاتی سرووشتییەوە خاوەنی تایبەتمەندیگەلیکی دانسقەیە، کەوتۆتە ئەوپەڕی گۆشەی باکووری خۆرهەڵاتی تارانەوە و لە راستیدا وەکوو دواهەمین دەربەندی تاران لە گۆشەی باکووری خۆرهەڵات ئەژمار دەکرێت و بە بەراورد لەگەڵ باقی ئەو دەربەندانەی کە بەسەر تاران دا دەڕوانن و زاڵن وەکوو سەنگوون، دەرەکە و دەربەند خاوەنی لایەنی پۆزەتیڤ و ئەرێنی خۆیەتی.

ئەم رووبارەش بە ناو گوندی دارئاباد دا تێدەپەڕێت و پاش رەدکردنی گەورەڕێ(بزرگراه)ی ئەزگڵ لە باشوورییەوە، لە تەنیشت گەورەڕێی دارئاباد(ئیمام عەلی) بە شێوەیەک کە سەریان گرتووە، دەکەوێتە تافە و رەوت.

دەربەندی دارئاباد زۆرتر لە رۆژی پێنج شەممە دا دەکەوێتە بەر سەرنج و هاتنی خەڵک و رۆژانی جومعەش زۆرتر گەنجان کەڵکی لێ وەردەگرن. ئاراستەی کێوپێویی(کوهنوردی) ئەم رووبار-دەربەندە ساڵی پێشوو لە رێگەی شاردارییەوە نۆژەن کرایەوە و تابلۆگەلێکی شیاو لەو ئاراستەیە دا دەکار نران. لەم ئاراستە و رێگایە دا ئێوە دەتوانن لە تاڤگەی غەلاک، تاڤگەی چال پوونە، تاڤگەی چاڵەمێش، تاڤگەی کۆتر خوێن و تاڤگەی دووگەهەسپی و کانیاوەکانی درێژلەش، ئاوی حەیات و چەهوون و ... هەروەها باخچەی خەلیل دیدار بکەن و چێژ وەرگرن.

لە درێژەی ئاراستە و رێگەی کێوپێوانەکەی دارئاباد و پاش تێپەڕاندنی تاڤگەی گەلاک و تۆزێک لە سەرووتری شوێنگەی ئوردووەکان، تاڤگەی کۆتر خوێن لەسەرووی تاشەبەردێکی گەورە، شکۆ و جوانی و سیحری خۆی دەنوێنێت و دەچریکێنێت!یان دەگمێنێت!

ئەم تاڤگەیە بە بەرزایی نێزیکەی ١٥ مەتر بۆ گەشتیاران و موسافیران و کێوپێوەکان دیمەن و سیمایەکی تایبەتی هەیە. لە سەرووی ئەم تاڤگەیەوە و لە درێژایی رێگای دەربەندەکەدا تاڤگەگەل و کانیاوگەلیکی جوانی سەیر دەبینریت کە هێشتاکەش ناوێکیان نییە! لە ناوەڕاستی وەرزی بەهار دا دەشێت لەم دەربەندە جوانەدا ئاسەواری بەور و سەهۆڵ بەدی بکرێت و سەیرانی لێ بکرێت!

سایتی جام کوردی