• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 152
  • یەكشەممه 26/2/1395
  • رۆژژمێر :

مزگەوتی شیخ لوتفوڵڵا شاکاری میعماری

مزگەوتی شیخ لوتفوڵڵا

مزگەوتی شیخ لوتفوڵڵا لە شاکارە میعماری و کاشیکارییەکانی سەدەی یانزەهەمە و بەبڕیار و فەرمانی شاعەباسی یەکەم لە ماوەی 18ساڵ دا درووست کراوە. سەردەرە موعەڕەق کارییەکەی ئەم مزگەوتە تا کۆتایی ساڵی 1011ی خایاندووە و کۆتایی هاتن بە بیناکردنی کۆی مزگەوتەکە و نیگارکاریی و زەخرەفەکانی لە ساڵی 1028 ی کۆچی ـ مانگی هاتۆتە ئەنجام.

کەتیبەی سەردەرەکە بە خەتی سۆلس و بەهونەرمەندیی عەلیڕەزا عەباسی دز لە ساڵی 1012ی کۆچی ـ مانگی ئەنجام دراوە و ئەندازیار و میعماری بینای مزگەوتەکە، مۆمۆستا موحەمەد رەزا ئیسفەهانی بووگە کە نێوەکەی لە ناو میحرابی مزگەوتەکە لە سەر دوو لاپەڕەی سوفاڵی تۆمار کراوە.

شێخ لوتفوڵڵا لە زانایانی گەورەی شیعەیە و خەڵکی میسە کە لە دێهاتەکانی جەبەل عامیلی لوبنانی ئێستاکەیە، کە لەسەر داوەت و بانگهێشتی شا عەباس، ئیسفەهانی وەکوو شوێنی نیشتەجێ بووی خۆی هەڵبژاردووە.

بە مەبەستی رێزلێنان لە شێخ ئەم مزگەوتە تەرخان درا بۆ وانەگوتنەوە و نوێژخوێندنی شێخ و ناونانی مزگەوتەکەش هەر بە پێی ئەمە بووە. شێخ لوتفوڵڵا شەش ساڵ بەر لە مەرگی شا عەباس کۆچی دوایی کرد. ئەم مزگەوتە گۆمەزێکی هەیە کە لە ناوەوە و لە دەرەوە بە کاشیکاریگەلی جوان نیگار کراوە و خەمڵێندراوە. ئەم گۆمەزە لەسەر چەندەها تاقی لێوارەداری بەرز رۆنیشتووە و ئایەتە قورئانییەکانی لە سەر نووسراوە.

لە سر گۆمەزەکە بازنەیەکی کون کونین و فرەدرز هەیە کە بە زەخرەفە و نیگارە ئاسنییەکان خەمڵێندراوە و بۆ رووناکایی و خاوێن کردنەوە و گۆڕینەوەی هەوا دابین کراوە.

ئەم گۆمەزە بە نیگارە ئیسلیمییە زۆر جوان و ناسکەکان خەمڵێندراوە کە لە رووی دەرەوەی بە نیگاری ئەستێرەیەکی هەشت گۆشەی درووست کراو لە کاشییە موعەڕەقە رەنگاوڕەنگەکان کۆتایی پێ دێت.

ترۆپکەکەشی بە کڵاقووجەیەک دەگیرسێتەوە کە بە کورەگەلێکی رێک و پێک رازاوەتەوە، میحرابەکەشی لە تاقێکی لێوارەدار پێک هاتووە کە لەسەرەوەی نیگارگەلی ئیسلیمی زۆر ناسک و جوان هەڵکەندراوە.

ئەم تاقە لێوارەدارە لە ناوەوە هەڵگری موقەڕنەسگەلی سەدەفی شێوەیە کە لە کۆتایی دا بە نیگارگەلێکی گیایی جوان رازراوەتەوە. ئەم مزگەوتە لە رووی جوانکاریی نیگار و ئیسلیمییە دەکارکراوەکان تێیدا، بینایەکی تاقانە و بێ وێنەیە.

لەساڵی1307 بەگوێرە و بە پێڕەوی لە گەڵاڵە سەرەکی و کاشییە دەکارکراوەکان هەوڵدرا سەردەر و گۆمەزەکە نۆژەن و چاک بکرێتەوە. کەتیبە نومای دەرەوەی مزگەوتەکە بۆمان باس دەکات کە لە ساڵی 1315 دا چاکسازیگەل و نۆژەنکردنەوەگەلێک لە لایەن دایەرەی کەونینەناسییەوە بۆ مزگەوتەکە کراوە.

لەبەردەم مزگەوتەکە حەوزێکی هەشت گۆشەی جوان هەڵکەوتبوو کە لە نێوان ساڵەکانی 1316 تاکوو لایانبردووە. لەم سەردەمە دا مەتریاڵی کەفی گۆمەزخانەکە لە جنسی گەچ بووە و پەنجەرە چێوییەکانی دەکار کراو تێیدا رووناکیی ژێرزەمینەکەیان لە ئەستۆ دا بووە.

میحرابی مزگەوتی شێخ لوتفوڵڵا لە شاکارە بێ وێنەکانی هونەری میعمارییە و هەروەها لە جوانترین میحرابگەلێکە کە بتوانرێت لە باقی مزگەوتەکانیتری ئیسفەهان بەدی بکرێت.

ئەم میحرابە بە کاشی کاریگەلی موعەڕەق و موقەڕنەسگەلی زۆر دڵ بزوێن و سەرنج ڕاکێش رازاوەتەوە. لە ناو میحراب دا دوو دانە لەوح هەیە. لە نێزیکی میحراب دا کەتیبەگەلێک بە دەسکاریی عەلیڕەزا عەباسیی و خەتاتێکی دیکە بەناوی باقر، بەدی دەکرێت.

لەم کتیبانە دا رەوایەتگەل و گێڕانەوەگەلێک لە پێغەمبەری گەورە و ئیمامی شەشەمی شیعەکان واتە ئیمام جەعفەری سادوق باس کراوە.

شیعرگەلێکیش لەسەر کەتیبەگەلی گۆشەی خۆرهەڵاتی و خۆرئاوایی بەدی دەکرێت کە پێدەچێت شاعیر و هەڵبەستڤانەکەی شێخی بەهایی، عاریفی زانستمەند و شاعیری گەورەی سەردەمی سەفەوییەکان، هۆنیبێتەوە و گوتووبێتی.

جام ک.ردی