وهزیری ئیتلاعاتی ئێران: تاران وهک ههمیشه پشتیوانی ههولێر دهبێت
وەزیری ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران له دیدار لهگهڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان له سهلاحهددین جهختی کردهوه که کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.
به ڕاپۆرتی ئاژانسی ههواڵی مێهر له ماڵپهڕی سهرۆکایهتی ههرێم، دوێنێ یەکشەممە ۲۶ ی گوڵان لە سەلاحەدین مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە دکتۆر سەید مەحمود عەلەوی وەزیری ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران و شاندێکی یاوەری کرد کە لە ژمارەیەک یاریدەدەر و ڕاوێژکارانی وەزارەت پێکهاتبوو.
لە دیدارەكەدا کە وەزیری ئیتلاعاتی ئێران خۆشحاڵیی خۆی بەو دیدارە ڕاگەیاند و باسی له بۆچوونی وڵاتەکەی لەبارەی ڕەوشی سیاسیی عێراق و ناوچەکە خستەڕوو و جەختی کردەوە کە تاران بهردهوام دهبێت له پشتگری کردنی ههرێمی کوردستان.
لای خۆشیهوه بارزانی وێڕای بەخێرهێنانی شاندی میوان، کورتەیەکی لەسەر ڕەوشی مەیدانیی بەرەکانی شەڕ لەگەڵ تیرۆریستان و بارودۆخی سیاسیی عێراق بۆ شاندی میوان خستەڕوو.
جهختیشی کرد: شەڕی داعش پێویستی بە هەماهەنگی و هاوكاریی جدیی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە و بۆ تێکشکاندنی تەواوی داعش تەنیا ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی بەس نییە بەڵكوو پێویستە لەڕووی فكری و ئابووری و سیاسیشەوە داعش و هزری توندڕۆیی تێکبشكێندرێت.
هەر لەم دیدارەدا باس لە ئامادەكارییەكان بۆ ئازادكردنی مووسڵ و پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و هەرێم كرا و لەبارەی دوا پێشهاتە سیاسییەكانی ناوچەکە، بیروڕا ئاڵۆگۆڕ كرا.
مەسروور بارزانی ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و فوئاد حوسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ئامادەی ئهو دیداره بوون.