• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 412
  • چوار شەممه 29/2/1395
  • رۆژژمێر :

بۆکان شاری بەناوبانگی کوردستان

بۆکان

 

بۆکان شارێکی بەناوبانگ و گەورەی ڕۆژھەڵاتی کوردستانـە کە لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوای ئێران ھەڵکەوتووە. ئەم شارە لە ١٣ دەقیقە و ٤٦ دەرەجەی درێژایی رۆژھەڵاتی و ٣٢ دەقیقە و ٣٦ دەرەجەی پانایی باکورییە. بە پێی دوایین دابەشکردنەکانی ئێران بەرینایی بۆکان ٢٥٤١.٣٠٦ کیلومەتری چوارگۆشەیە و لە باشوری رۆژھەڵاتی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا ئێران ھەڵکەوتووە. ١٣٤٠ مەتر لە ئاستی دەریا بەرزە. شاری بۆکان لە باکورەوە لەگەڵ میاندواو ،لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ ساینقەڵا، لە باشوورەوە لەگەڵ پارێزگای کوردستان و شاری سەقز، لە باشووری ڕۆژئاواوە لەگەڵ سەردەشت و لە ڕۆژئاواوە لەگەڵ مەھاباد ھاوسنوورە.
لەساڵی ٢٠١٢ لەلایەن دایرەی ئاماری ئێرانەوە بڵاو بۆتەوە رێژەی دانیشتوانی بۆکان گەیشتۆته ۲۳۰،۰۰۰ کەس و لە نێو شارە کورییەکانی ئێراندا دوای کرماشان، ورمێ و سنە گەورەترین شاری رۆژھەڵاتی کوردستانە، ئەمەش بە ھۆی ھەڵکەوتنی بۆکان لەسەر شاڕێی سەرەکی باکوور و باشووری رۆژئاوای ئێران گرینگییەکی ئەوتۆی بەم شارە بەخشیوە و بۆتە ھۆی کۆچی زۆر لە گوندەکان و شارەکانی دەوروبەرەوە بۆ ئەم شارە.
شاری بۆکان ئیستا له‌گه‌ڵ سنە گه‌وره‌ترین شاری له‌سه‌داسه‌د کورد و سوننه‌ی رۆژھە‌ڵاتی کوردستانه و سێھەم شاری گەورە و پر حەشیمەی کوردنشینە لە ئیران. هه‌روه‌ها بۆکان گه‌وره‌ترین شاری ناوچه‌ی موکریانه.
بۆکان دوھەمین شاری کۆچەروەرگر لە ئێران، ھەروەھا دوای ورمێ دوھەمین شاری عیلم و زانستە لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوای ئێران.


  شوێنە گەشت و گوزارییەکان
 
پارکی بۆکانبێجگەلە ئەو شوێنەوارە مێژووییانەی کە ئاماژەمان پێکردن دەیان شوێنی سیاحی و گەشتوگوزاری سەرنج راکێش لە بۆکان و دەوروبەری بۆکان ھەن کە دەتوانین ئاماژە بە ھێندێکیان بکەین: باخی میراوا و پارکی ساحیلی و سەیرانگەی کێوە رەش ھەڵکەوتوو لە رۆژئاوای شار کە بە درێژایی چۆمی تەتەھوو لە ناوەڕاستی شارن بۆتە سەیرانگەی زۆر خەڵکی شار و ناوچەکانی تر. سەیرانگەی حەسەن زیرەک لە باشووری شار کە وەک رێزگرتن بۆ ئەم ھونەرمەندە مەزنەی کورد ئاوەدان و جێی سەیرانی عاسقانی ئەم دەنگە ئەفسانەییە.
پارکی ناڵەشکێنە بە قەد پاڵی کێوی ناڵەشکێنە و باخی گشتی لە ناوەندی شار. ھەروەھا پارکی گەڕەکی فەرھەنگیانی تازە ھەڵکەوتوو لە باشووری بۆکان لە سەیرانگاکانی شاری بۆکانن. بەنداوی شەھید کازمی لە ٣٥ کیلومەتری باشوری رۆژھەڵاتیی بۆکان لە شوێنە گەشتوگوزارییەکانی گرینگی بۆکانە کە ساڵانە میوانداری لە ھەزارن خەڵکی ئێران و دەرەوەی ئێران دەکا.
خەڵکی شاری بۆکان له‌سه‌داسه‌د کوردن و بە زمانی کوردی و زاراوه‌ی کوردیی ناوه‌ندی و بن زاراوەی سۆرانی دەپەیڤن ، بەم بن زاراوە‌یه له موکریاندا ئەدەبیاتێکی فراوان نووسراوە. هه‌ندێ جار به هه‌ڵه به بن زاراوه‌ی سۆرانیی خه‌ڵکی ناوچه‌ی موکریان ده‌گوترێ زاراوه‌ی موکریانی که هه‌ڵه‌یه چونکو موکریان(ناوچه‌یێکی گرینگ له کوردستان) ناوی شوێنه نه ناوی زاراوه.

سەرچاوه: ویکی پدیا-  کورد پدیا