• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 73
  • پێنج شەممه 30/2/1395
  • رۆژژمێر :

ئارامگەی سیبەوییە له شاری شیراز

 

ئارامگەی سیبەوییە یەکێک لەو بینایەنەیە کە بۆ یاد کردنەوە درووست کراوە و سەر بە پارێزگای فارسە و هەڵکەوتۆتە قەبرستانی باهیلیە لە گەڕەکی بەردەڕەشی شاری شیراز. سیبەوییە کە ناوە تەواەکەی ئەبو بیشر عەمروی کوڕی عوسمانی کوڕی قەنبەری بەسەرییە، لەساڵی ١٤٠ی کۆچی ـ مانگی لە شاری بەیزای سەر بە شارستانی سپێدانی پارێزگای فارس لە دایک بووە. ئەو لە تەمەنی ١٤ سالان دا بەمەبەستی خوێندنی و وەگرتنی زانست رێگەی بەسرەی گرتۆتە بەر و لە شاری بەغداد(کە ئەو دەم یەکێک بووە لە ناوەندەکانی زانست و مەعریفە)، بووە بە یەکێک لە دیارترین و بەرجاوترین زانستمەندانی عیلمی لوغەت یان زمانەوانیی. ئەو لە فەیلەسووفە ناودارەکان و لە زانا گەورەکانی نەحوی عەرەبییە، بەشێوەیەک کە "الکتاب" یەکەمین کتێبێکە کە باس و خواسی سەرف و نەحوی عەرەبی تێدا کراوە و لەرووی ژێدەر و سەرچاوەوە جێگەی متمانە و بڕوایە. لەراستیدا سیبەوییە یەکەم کەس بوو کە بۆ زمانی عەرەبی سەرف و نەحوی نووسی و دەنگ و ئاواکانی لەم زمانە دا دیاری کرد و بزوێنەکانی سەرە و ژێرە و تەنوینەکان و... لە داهێنانەکانی سیبەوییەیە و هەر بەم هۆیەشەوە بە سیبەوییەی نەحوی ناوبانگی دەرکرد. کارێک کە سیبەوییە لەو سەردەمەدا کردی بەراستی شاکارێک بوو و بە بێ ئەم کارەی ئەو پێشکەوتنی زمانی عەرەبی مسۆگەر نەدەبوو و قورس و قاییمی ئەم زمانەی کە ئێستا هەیە بە هۆی ئەو شاکارەی سیبەوییەیە. سیبەوییە ئەو کاتەی کە لە رێگای سەفەر بۆ خۆراسان بوو، لەناو رێگا دا تووشی نەخۆشی دەبێت و لە ساڵی١٨٠ی کۆچی م مانگی دا لە کاتێکدا کە تەنها چل سال تەمەنی دەبێت، لە شاری شیراز دا دەمرێت و لە گۆڕستانی باهیلیە دا ئەسپەردەی دەکەن.

لە ساڵی ١٣٥٣ی هەتاوی لە لایەن لێژنەی ئاسەوارە نیشتیمانییەکانی ئێرانەوە، ئارامگەیەک بۆ ئەم زانستمەندە بەرز و بەڕێزە درووست دەکرێت. بینای ئارامگەکە هۆڵ و تەلارێکە لە گۆشەی باکوور کە بە درێژایی ٨ مەتر و پانایی ٥ مەتر لەخۆگری تاقنوێنگەلێکە کە بە کاشیگەلی موعەرەقی درووستکراوی دەستی هونەرمەندە خوراسانییەکان، خەمڵاوەتەوە. قەبرەکەی سیبەوییە لەناوەڕاستی ئارامگەکەدا هەڵکەوتووە و لەسەر گۆڕەکەی بەردێکی رەش بە درێژایی ١٩٠سانتی مەتر، پانایی٧٠ سانتی مەتر و بەرزایی ٣٥ سانتیمەتر دانراوە. لە راستیدا ناوی گەڕەکی بەردەڕەش هەر لەم بەردەی سەر گۆڕەکەی سیبەوییەوە هاتووە.

یەکێک لەو رێگایانەی کە دەچیتە سەر ئارامگەی سیبەوییە، رێگەی شاری کازروونە. بە تێپەڕین و پیوانی رێگەی بەرامبەر سەید تاجەدینی گەریب و بە پێواندنی نێزیکەی ٨٠٠ مەتر دەگەینە ئارامگەی سیبەوییە. ئەوەشمان لە بیر نەچێت کە لە شاری کۆنی سیراف(لە شاری عەسەلویەی سەر بە پارێزگای بووشەهر) کە ئێستا پێی دەڵێن بەندەری تاهیری، مەزارگەیەکی تر هەیە کە بەناوی ئەم گەورە پایوە واتە سیبەوییەیە. واتای ناوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ وشەی "سیب" چوونکوو زۆرێک لە ناوە ئێرانییەکانی پێش ئیسلام و سەرەتای هاتنی ئیسلام بە سەر پاشگریی نەسەبی و بنەماڵەیی دا دەشکایەوە واتە پاشگری "ـ ویە " وەکوو دادوییە و زادوییە. فیروزئابادی، دانەری "قامووسی سەبارەت بە واتای ناو" لەبارەی ناوەکەی سیبەوییەوە دەڵێت: سیبەوییە یانی بۆی "سیب" (سێو) و هەندێکیش دەڵێن کە ئەم لێکدان و تێکەڵکارییەی ناوەکەی پیشاندەر و دەرخەری کەسێکە کە بۆنی خۆشی لێوە بێت، هەندێکیش هۆکاری ناوبانگ و ناوجوانیی سیبەوییە دەگەڕێننەوە بۆ ناسککاری و جوانییەک کە لەو پیاوە و کارەکانیدا هەبووە.