دیزاینی بینای عه‌ماره‌تی خه‌سره‌وئاوا
عه‌ماره‌تی خه‌سره‌وئاوای سنه له‌بولواری "شبلی" شاری سنه‌دایه. ئه‌م عه‌ماره‌ته له‌جێگای خۆی بێ وێنه و ناوه‌ندی حکومه‌تی ئه‌رده‌ڵانه‌کان و به‌تایبه‌ت خه‌سره‌وخانی ئه‌رده‌ڵان بووه. کۆمه‌ڵه‌ی عه‌ماره‌ت و باخی خه‌سره‌وئاوا وێڕای دوو به‌شی سه‌ره‌کی، واته قه‌سری پاشایه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌رکه‌ی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌ستووندار و باخی خه‌سره‌وئاوایش گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌بووه. ئه‌م باخه که به‌هۆی 4 شه‌قامی به‌رامبه‌ر و ده‌وروبه‌ری عه‌ماره‌تی خه‌سره‌وئاوا بۆته 4 باخی خه‌سره‌وئاوا و ده‌وروبه‌ره‌که‌ی له‌لایه‌ن چوار خه‌نده‌ق له‌چوارسووچی کاخی خه‌سره‌وئاوا و له‌گه‌ڵ دره‌ختگه‌لی جۆراوجۆر ئابلۆقه دراوه و دیمه‌نێکی سه‌یروسه‌مه‌ری خولقاندووه.
ئێستا ته‌نیا دره‌ختگه‌لی 4 باخ و به‌شگه‌لێک له 4 شه‌قامه‌که ماونه‌ته‌وه. عه‌ماره‌تی خه‌سره‌وئاوا به‌رده‌نووسێکی هه‌یه که ناوی فه‌تحعه‌لی شای قاجاڕ و والی کوردستان واته ئه‌مانوڵاخان و به‌رواری 1223ی کۆچی مانگی له‌سه‌ر که‌ندراوه. عه‌ماره‌تی خه‌سره‌وئاوا به‌رچاوترین بینای مێژوویی پارێزگای کوردستانه که وه‌ک ناوه‌ندی حکومه‌تی خانگه‌لی ئه‌رده‌ڵان که‌ڵکی لێ وه‌رگیراوه. له‌ساڵی 1373ی هه‌تاوییه‌وه کۆکاری که‌ڵته‌کاری و نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی ئه‌م بینا مێژووییه ده‌ستی پێکردووه و له‌ساڵی 1379دا زۆرترین که‌ڵته‌کاری و نۆژه‌نکردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م بینا ئه‌نجام دراوه. عه‌ماره‌تی خه‌سره‌وئاوا به ژماره‌ی 1491 له‌پێرستی ئاسه‌واره نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ئێران تۆمار کراوه.
کۆمه‌ڵه‌ی عه‌ماره‌ت و باخه‌که‌ی وێڕای دوو به‌شی سه‌ره‌کی واته قه‌سری پاشایه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌رکه‌ی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌ستووندار له‌به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی و بینای ڕۆژاوایی و هه‌یوانی ئه‌ستووندار که ده‌کرێته‌وه بۆ بۆشایی ده‌ره‌وه‌ی بیناکه، خاوه‌نی شوێنگه‌لێکی دیکه وه‌ک حمام، ژووری قاپچیان (یان قاپووچی واته نگابانی ده‌رکه) و خزمه‌تکارانه. ڕازاوه‌ییه‌کان ئارشیتێکی ئه‌م بینا بریتی له گه‌چبڕی، خشته‌کاری، حه‌وزی خاچوێنه‌ی نێو عه‌ماره‌ته‌که و هتده.
ئه‌وه‌یکه به‌پێی بارودۆخی ڕواڵه‌تی و پێکهاته‌ی بینای خه‌سره‌وئاوا جێی سه‌رسوڕمانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌شنی پێکهاته و پێکهاته‌ی که‌رسته‌کان و شێوازی هاوبه‌شی قه‌سر، ئاشپه‌زخانه، حمام و گه‌وڕ له‌گه‌ڵ دیواره‌کانی پارێزه‌ری ڕۆژاوا- ڕۆژهه‌ڵات و باشووریه که هی سه‌رده‌مێکن. ئه‌ڵبه‌ت پاش ئه‌مانوڵاخان به هۆی پێویسته‌وه بیناگه‌لێکی جۆراوجۆر له‌م کۆمه‌ڵه‌دا دروست کراون. شێوازی ئورووسییه‌کان له‌قه‌سردا جیاوازییه‌کی به‌رچاویان له‌گه‌ڵ به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی بینای خه‌سره‌وئاوادا هه‌یه و هه‌روه‌ها بۆ ڕازاندنه‌وه‌ی به‌شی ڕۆژاوایی زۆرتر له خشته و بۆ به‌شی ڕۆژاوایی زۆرتر له گه‌چبڕی که‌ڵک وه‌رگیراوه. حه‌وزێکی زۆرگه‌وره‌یش له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌م بینایه‌دا جوانییه‌کی چه‌ندین به‌رامبه‌ر کردووه و وه‌های لێکردووه له‌وێنه‌ی نه‌بێ. تاقی گه‌وره سه‌ر ده‌رکه‌ی سه‌ره‌کی باخی خه‌سره‌وئاوا که له‌به‌رامبه‌ر گڵکۆی شه‌ره‌فولمولکدا بوو وێران کراوه.
ده‌رکه‌ی سه‌ره‌کی بیناکه ڕووی کردۆته حه‌وزه‌ی مه‌ڕمه‌ڕینی چوارگۆشه‌ی عه‌ماره‌ته‌که و له‌گه‌ڵ 4 به‌شی گه‌وره‌ی داری گوێز و به‌شێوازی ده‌روازه‌کانی قڵا حکومه‌تییه‌کان دروست کراوه. نمای ڕۆژاوایی بیناکه له‌گه‌ڵ خشته و گه‌چبڕیگه‌لی زۆر جوان ڕازێنراوه‌ته‌وه به‌ڵام به‌شه‌کانی دیکه ته‌نیا له‌لایه‌ن خشته و به‌شێوه‌یه‌کی ساده‌تر دروست کراون. ئاوی ئه‌م کۆمه‌ڵه ڕه‌وان و ئاوی خواردنی ئه‌م کۆمه‌ڵه له‌کارێزه دروستکراوه‌کانی کێوی ئاویه‌ره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. یه‌کێکی دیکه له‌به‌شه سه‌رنج ڕاکێشه‌کانی کاخی خه‌سره‌وئاوا هه‌بوونی حه‌وز و فیشکه‌کانی ئاوی ڕه‌وان له‌نهۆمی سێهه‌می قه‌سردایه.
سایتی جام کوردی