کێوە مەریخییەکانی چابەهار
کێوە مەریخییەکان لە راکێسەرە گەشتیارییەکانی شاری چابەهارن کە دەکەونە پارێزگای سیستان و بەلووچستان. لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان و لە مەودای ٤٥ کیلۆمەتری شارستانی چابەهار بەرەو بەندەری گۆواتر، ناوچەیەکی گەرم و بێ گژوگیا هەیە کە خاوەنی بەرجەوەنگەل و دیمەنگەلێکی بی وێنە و جوانە کە بە کێوەکانی مەریخ یان کیوە مینیاتۆرییەکان ناوبانگیان دەرکردووە. ئەم زنجیرە کێوانە کە جنسیان لە ئاهەکە و رنگیشیان تووسی و ئەسپییە بە هۆی شکڵ و بیچمێکی ناسرووشتی کە هەیانە، کێوەکانی سەیارەی مانگمان بە بیر دا دەهێننەوە و خەڵکی دەڤەرەکەش هەر بە کێوە مەریخییەکان دەیناسن. شکڵ و قەوارە گرۆڤەر(مخروطی) شێوە دانسقە و تایبەتەکانی ئەم ناوچەیە و بەرجەوەنە جوانەکانی گەشتیارانێکی زۆر بۆ ئەم ناوچانە رادەکێشن.
هەروەها لە رێگەی لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندنی ئەو گوێچکەماسییە فوسیلانەی کە لەم ناوچەیە دا دۆزراوەتەوە پێشینەی کێوە مەریخییەکانمان بۆ دەگەڕێننەوە هەزاران ساڵ پێش ئێستا لە ناوچەیەک کە لە ژێر ئاو دا بووە. بەهۆی گەرمای لەرادەبەدەری ناوچەکە و نەبوونی گژوگیا و هەروەها نوبوونی هیچ سێبەر و نسارێک دەکرێت سەفەرکردن بۆ ئەم ناوچانە لەکاتی بوولێڵ یان ئێوارەیەکی درەنگ دا بێت تاکوو بەرجەوەن و دیمەنە جوانەکان بە باشی و سەرسووڕهێنەری خۆیان دەربکەون.
رەنگی ئاماڵ سپی کێوەکە( رەنگێک لە نێوان خۆڵەمێشی و ئەسپی دا) بە وردە و تاشە بەردە زۆر و زەبەندەکانی بنارەکەی، و بوونی گەرما و هاڵاوی هەوا و شێی زۆری دەڤەرەکە لە لایەک و ئامێز کردنەوەی زەریا بە رووی ئەم بەرجەوەنانە دا لە لایەکی دیکە دەبنە هۆی ئەوەی کە وێنە و دیمەنانێکی خەیاڵی و ئەزموون نەکراو لە جاوی بینەر و گەشتیار دا بێتە دی. هەروەها دیمەنێکی زۆر دانسقە کە جادەی چابەهار ـ گۆواتر کردوویە بە دوو کەرتەوە بۆتە هۆی ئەوەی کە ئەم جادە ببێتە یەکێک لە جوانترین جادەکانی ئێران. لە لایەکیەوە کێوە گرۆڤەرشکڵە خۆڵەمێشییە خەیاڵ بزوێنەکان و ئەو لاکەی دیکەی زەریایەکی سەوز و ماسەگەلێکی کەمی سوور لە گەڵ دارۆکەگەلێکی بیاوانی لە تەنیشتی، دنە دەدەن بە خەیاڵ و وێنای مرۆڤ دەبزوێنن.
دەشت کە لە ناوەڕاستی جادەکە دا دەبیتە ئاوگر(اب گیر)گەلێک درووست دەکات کە لە لایەکەی زەریاوە پەمەییە و لە لایەکەی کێوەکانیش دا خۆڵەمێشی ئاماڵ ئەسپی، ئەو شوێنەی کە پێی دەڵێن تاڵاوە پەمەییەکان. ئەم جادەیە کە بە هەوراز و نشێوە تایبەتەکەی خۆی لە لای چەپیەوە هەندێ جار وێنەی زەریا دوور و نێزیک دەکاتەوە و شوێنێکە کە لە سەرەوە و بەرزاییەکی تایبەت ئەو حاڵەتە درووست دەکات، لە راکێشەرییە تایبەتی و دانسقەکانی پارێزگای سیستان و بەلووچستانە. زنجیرە چیا مەریخییەکان کە تەنها لە ناوچە باشوورییەکانی پارێزگای سیستان و بەلووچستان دا هەڵکەوتووە، توانیویەتی وێنا و فۆرمی ناوچەیەکی گەشتیاری تەواو سرووشتی بخاتە روو. ئەم کێوانە لە رابردوو دا بە ژێر کۆمایەک خاک و خۆڵەوە بوون و ئێستاکە بە تێپەڕینی کات سەریان لە ژێر ئەو خاکانە هێناوەتە دەرەوە.
بە هۆی گۆڕانەکانی کەش و هەوا و بارانە وەرزییەکان، خاک و خۆڵەکەی سەریان داوەریوەتە بنارەکانی و روخساری راستەقینە و سەرەکی کێوەکە خراوەتە روو. لە پانتایی ئەم کێوانە دا بەدی دەکرێت کە بڕێک جار بەرزاییان تا ٥ مەتر هەڵدەکشێت و لە باقی شوێنەکانی تری ئەم بیابانانە دا بەرزاییان دەگاتە ١٠٠ مەتر و تەنانەت زۆرتریش. جنس و پێکهاتی ئەم کێوانە زۆر سەخت و قایمە و هەڵزنان بە سەریان دا وەکوو ئەوە وایە کە بەسەر شاخێکدا هەڵدەزنێیت.
ئاراستەی رۆشتن بۆ ئەم شوێنە: پارێزگای سیستان و بەلووچستان – شارستانی چابەهار- کیلۆمەتری ٤٥ ی جادەی چابەهار – گۆواتر
سەرچاوه: سایتی جام کوردی