• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 123
  • یەكشەممه 9/3/1395
  • رۆژژمێر :

ناساندنی قەزای ئاودانان

 قەزای ئاودانان

ئاودانان، ناوی شارێکە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارە بەپێی ئاماری ساڵی ٢٠١١ی زایینی، ٢٢٩٠١ کەسە.
پێرست .
ئاودانان ناوەندی کارگێڕی قەزای ئاودانانە و لای باکووری ڕۆژهەڵات بە قەزای دەڕەشار، لای باکوور بە قەزای شارستانی مەڵگشای و بەشی مەیمەی دێلوڕان، لە ڕۆژئاوا و باشوورەوە بە قەزای دێلوڕان و لە باشووری ڕۆژهەڵاتەوە، بە قەزای ئەندیمشکی پارێزگای خووزستان، دەورە دراوە. لە ڕوانگەی جوگرافییەوە، شاری ئاودانان لە نێوان دوو زنجیرە چیای کڤەر و دینار کێو هەڵکەوتووە کە گرنگترین بەرزاییەکانی شاری ئاودانانیشن. باکوور و باشووری قەزای ئاودانان، جوگرافیای کوێستانە و سروشتی بە لێڕی(دارستان) بەڕو، داپۆشراوە، بەڵام بەشەکانی لای باشووری ئاودانان پێدەشتن . بەگشتی ئاودانان، کەش و هەوایەکی مامناوەندی هەیە.
زۆرینەی خەڵکی قەزای ئاودانان بژێوی ژیانیان لە کەرتی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری بەدەست دێنن.
ئاودانان باشووریترین شاری کوردستانە، زمانیان کوردییە و سەر بە دیالێکتی کوردیی باشوورییە. زاراوەی کوردی ئاودانانی وەک لکێک لە کوردیی باشووری، زاری خێڵ و دانیشتووانی شاری ئاودانان و ناوچەکانی دەوروبەریەتی کە بە خێڵی کورد یان کوردعالی بەناوبانگن؛ کوردانی ئاودانان لە شاری شاری ئاودانان و ناوچەکانی دەوروبەری(بەشی(ناحیەی) ناوەندی) و بەشی سەراو باغ دەژین. هەروەها کەمینەیەک لەک و لوڕ لە قەزاکانی(شارستانەکانی) دەوروبەر هاتوونەتە نێو شار ئاودانان، ئەمە لە حاڵێکدایە کە دانیشتووانی ڕەسەنی ئەم شارە کوردن. لە ڕوانگەی دینییەوە خەڵکی شاری ئاودانان موسڵمانن و سەربە ڕێبازی شیعەی ١٢ ئیمامین.
بە پێی دابەشکردنی کارگێڕی وڵاتی ئێران، ساڵی ١٩٩٦ز، بەشی ئاودانان لە قەزای دەڕەشار جیا کراوە وبوو بە قەزایەکی سەربەخۆ. ئەم قەزایە سێ بەش و شەش گوندی(دێهستان) هەیە:
بەشی ناوەندی:
 گوندی ماسپی
 گوندی جابر ئەنسار و چەم کەوە
ناوەندی شار: ئاودانان
بەشی سەراوباغ:
 گوندی سەراو باغ
ناوەندی شار: سەراو باغ
بەشی کەڵات:
 گوندی ئاوهەنار
 گوندی مورموری
 شار: مورموری


شوێنەواری کەونی ئەم شارە بریتین لە : قەڵای پشت قەڵا لە ٥ کیلۆمەتری شاری ئاودانان و قەڵای هەزاردەر لە کۆتایی شەقامی هەزاردەر. بەپێی لێکۆڵینەوەی شوێنەوارناسان ئەم بینا مێژووییانە هی سەردەمی ساسانین.


گەشتیاری


ئاودانان گەلێک ناوچەی گەشتیاری هەیە کە سێ تاڤگەی جوانی ماهووتە، خروزان و تەختان جولیان و چەم کەوە لەوانەن. هەروەها جوانی و ڕازاوەیی ئاودانان لە جەژنی نەورۆز پتر دەردەکەوێ. شوێنە گەشتیاری، زیارەتی و مێژووییەکانی ئەم قەزایە بریتین لە:
١-نزرگەی سەید سەڵاحەدین محەممەد
٢-پشت قەڵای ئاودانان
٣-دەریاچەی دووانەی سیاگا
٤-گوندی ئەنجیرە

سەرچاوەکان:


غەفور، عەبدوڵڵا(٢٠٠٢)، فەرهەنگی جوگرافیایی کوردستان

ویکی پدیا