كه‌م خه‌وی ئه‌م زیانه‌ی هه‌یه
توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی زانستی ئه‌وه‌ی روون کرده‌وه که که‌م خه‌وتن ده‌بێته هۆی توش بوونی مرۆڤ به چه‌ند کێشه‌یه‌کی ته‌ندروستی و هه‌روه‌ها توش بوون به زیادبوونی کێشی له‌ش.
کۆمه‌له توێژه‌رێکی ئه‌لمانی و سویدی گه‌یشتنه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که که‌م خه‌وی ده‌بێته هۆی زیادبوونی کێشی له‌ش ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که مرۆڤ ئه‌گه‌ر که‌م بخه‌وێت زیاتر هه‌ست به برسیه‌تی ده‌کات و له هه‌مان کاتتدا په‌نا ده‌باته به‌ر خواردنی به‌ردوام و به‌مه‌ش پله‌ی گه‌رمای له‌ش به‌رزده‌بێته‌وه و ده‌بێته هۆی قه‌له‌وی.
به گوته‌ی توێژه‌ران که‌م خه‌وی ده‌بێته هۆی زیادبوونی هۆڕمۆنی "ghrelin" که ناسراوه به هۆرموونی برسیه‌تی.
سایتی وشه