شوێنە گەشتیارییەکانی شارستانی پیرانشار
شارستانی پیرانشار سروشتێکی سه‌رسه‌وز، چۆم‌گه‌لێکی پڕ ئاو و هه‌میشه‌یی، لێڕه‌واری کوێستانی، کێوه‌کانی به‌رز و پڕ به‌فر، بازاڕچه‌ی سه‌ر سنوور، گونده‌کانی سرنج راکێش و شوێنه‌واری میژوویی و جوانی هه‌یه و بۆ گه‌ڕان و سه‌یران خاوه‌نی جێگای خۆش و سه‌یرانگه‌ی جۆراوجۆره. ساڵانه له وه‌رزه‌کانی به‌هار و هاوین‌دا له هه‌موو شوێنه‌کانی ئێران‌ڕا گه‌شتیاران بۆ دیتنی سروشتی جوان و سه‌رسه‌وزی ئه‌و ناوچه‌یه دێن و له هه‌موو وه‌رزه‌کانیشدا بۆ سه‌ردانی بازاڕچه‌کان و کڕینی که‌لوپه‌لی پێویست دێنه ناو شاری پیرانشار. هه‌روه‌ها سنووری فه‌ڕمی حاجی ئۆمه‌ران که له نێوان کوردستانی عێراق و پیرانشاردایه شوێنی ئاڵوگۆڕی که‌لوپه‌لی جۆراوجۆر له نێوان دوو لای سنوره و شوێنێکی گرینگه بۆ بازرگانان. ناوچه‌ی پیرانشار به هه‌بوونی سروشتێکی سه‌وز و دانیشتووانی خوێن گه‌رم و میوان دۆست و بازاڕچه‌ی سنوری وه‌ک نه‌قیمه‌یێک له‌سه‌ر ئه‌نگوستیله‌ی پارێزگادا ده‌دره‌وشێ. له گرینگ‌ترین شوێنه‌کانی سروشتی و سه‌یرانگه‌کان ده‌توانیین ئه‌وانه ناو ببه‌ین: ئاوههڵدێری خه‌رپاپ: کێو و دۆڵه‌کان و لێڕه‌وار و چۆمه‌کانی ناوچه‌ی پیرانشار ده‌ستیان وه‌یه‌ک داوه هه‌تا به کێشانه‌وه‌ی تابڵۆگه‌لێکی جوان و بێ‌وێنه له سروشت، سه‌رنجی هه‌ر بینه‌ر و رێبوارێک راکێشن. یه‌کێک له‌و دیمه‌نه جوانانه ئاوههڵدێری خۆڕێن و پڕ ئاوی خه‌رپاپه که له‌ناو لێڕه‌واره سه‌رسه‌وزه‌کانی پردانان‌دایه.
سه‌یرانگه‌ی پردانان هاوینە هەوارێکی سه‌رسه‌وز و خۆش، ئاو هه‌وای پردانان له 22 کیلۆمیتری باشووری پیرانشار و له‌سه‌ر رێگای پیرانشار بۆ میراوە دا هه‌ڵکه‌وتوون و چۆمی پڕ ئاو و خوڕێنی پردانان که یه‌کێک له سه‌رچاوه‌کانی چۆمی زێی بچووکه، جوانییه‌که‌ی دووهێنده کردووه. ئه‌و هاوینە هەواره که هه‌تا به‌فره هه‌میشه‌ییه‌کانی سنووری نێوانڕۆژهەڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان درێژه‌یان هه‌یه، سه‌رنجی هه‌ر گه‌شتیارێکی بۆ خۆ راده‌کێشن.
چیای قەندیل ئه‌و چیا به‌رز و پڕ به‌فره هه‌موو ساڵی له وه‌رزه‌کانی به‌هار و هاوین‌دا گه‌شتیاران و شاخه‌وانان و وه‌رزشوانان بۆ لای خۆی راده‌کێشێ. سروشتی سه‌وز و فێنک: ناوچه‌کانی وه‌ک قه‌راخ چۆمه‌کانی زێ و بادیناوێ و لاوێن، لێڕه‌واره‌کان، له‌ندی شێخان، دۆڵه‌نێ، بادیناوێ، گه‌ڵی حاجی برایم، ئاوخوارده، ده‌ڵاوان، قه‌ڵاتی شای، کانێ زه‌رد، زێوکه و ... ساڵانه ده‌که‌وێته ژێر پێی دۆستان سروشت و شاخه‌وانان. شاخه به‌ردینه‌کانی خورینج: زۆربه‌ی گونده‌کانی پیرانشار سروشتێکی بێ وێنه و جوانیان هه‌یه و بوونه‌ته سه‌یرانگه. یه‌کێک له‌وان، وڵاتی به‌رده سێحراوی و جۆراوجۆره‌کانی خورینجه که که‌وتۆته 20 کیلۆمیتری باکووری رۆژهه‌ڵاتی پیرانشار و له‌سه‌ر رێگای پیرانشار بۆ مه‌هاباددایه. له قه‌راغ ئه‌و گونده، ته‌پۆڵکه‌گه‌لێکی داپۆشراو به گابه‌رد هه‌یه که به شێوازێکی سه‌رسوڕهێنه‌ر له‌سه‌ریه‌ک دانراون، به جۆرێک که سه‌رنجی هه‌ر رێبوارێک بۆ لای خۆ راده‌کێشن و ده‌ڵێی ده‌ستی به‌توانای وه‌ستایێک ئه‌و به‌ردانه‌ی ئاوا جوان و رێک‌وپێک تاشیوه هه‌تا په‌یکه‌ری جۆراوجۆری لێ سازبکات.
جگه له وانه بازاڕچه‌کانی ناوشار بۆ که‌لوپه‌لی ناوماڵ، ده‌نگ و ره‌نگ، جلکی ده‌ره‌کی و که‌ره‌سه‌ی رازاندنه‌وه به نرخی هه‌رزان هه‌موو رۆژی خانه‌خوێی مسافیران و کڕیارانێکه که له ته‌واوی ناوچه‌کانی ئێران‌ڕا دێن.
شوێنه مێژووییه‌کان له ناوچه‌ی پیرانشاردا 113 ته‌پۆڵکه‌ی مێژوویی له لایه‌ن کارناسانی نوێنه‌رایه‌تی میراتی کولتووری ئه‌و شارستانه ناسراوه و تۆمار کراوه که پێشان‌ده‌ری مێژوویی بوونی ناوچه و پێکهاتن و له‌ئارادابوونی شارستانیه‌ت‌گه‌لێکی به‌هێز و پڕشنگ‌داره وه‌ک شارستانیه‌تی ماننایی، پارسوایی، ئۆرارتۆ، ماد، زاموا و ئیسلام. له‌وناوه‌دا هێندێک ته‌پۆڵکه هه‌ن که به هه‌بوونی شوێنه‌واری مێژوویی زۆر ده‌بنه جێگای سه‌ردانی لایه‌نگرانی مێژوو و کولتووری ئه‌و ناوچه‌یه که ده‌توانین ئه‌وانه ناو ببه‌ین: قه‌ڵای شیناوێ (هه‌زاره‌ی یه‌که‌می پێش زایین)، قه‌ڵاتی موتاوێ (2500 ساڵ پێش زایین)، قه‌ڵاتی شای (1500 هه‌تا 2500 ساڵ پێش زایین)، قه‌ڵای جه‌ڵدیان (5000 هه‌تا 5500 ساڵ پێش زایین)، قه‌ڵای په‌سوێ (پێش مێژوو)، به‌رده‌نوسی به‌رده‌مافووره (گوندی لک‌بن)، داشان قه‌ڵا ( 2000 هه‌تا 3500 ساڵ پێش زایین)، ته‌پکی گرداشه‌وان و گۆڕستانی زه‌رگه‌ته‌ن. دیاره شوێنی مێژوویی زۆر له‌و ناوچه‌یه‌دا هه‌ن به‌ڵام به هۆی کار له‌سه‌ر نه‌کردن بێ ناو ماون و نه‌ناسراون.
سه‌رچاوه‌کان:
ماڵپه‌ڕی قه‌ندیل
ویکی پدی